نه‌وشيروان موسته‌فا و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان
Friday, 08/11/2013, 12:00
1764 بینراوە
خه‌ون جورى زۆره خه‌ونى سه‌وز خه‌ونى سپى خه‌ونى ره‌ش هه‌ر يه‌كێكيان مانايه‌ك ئه‌به‌خشن هه‌ر يه‌كێك له‌و خه‌ونانه حه‌زو ئاره‌زوى ئينسانه كه له ژيانى واقعى دا به‌ده‌ست نه‌هاتووه ، ميلله‌تى كورد زۆر ده‌مێكه خه‌ونى سه‌وز ده‌بينێت به كيانێكى سياسى سه‌ربه‌خۆ و دور له ژێرده‌ستى و كۆيلايه‌تى، خه‌ونى سپى ده‌بينێت به ژيانێكى ئارام و خۆش گوزه‌ران بۆ نه‌وه‌كانى، بۆ هێنانه‌دى ئه‌م دوو خه‌ونه قوربانى زۆرى داوه‌وه تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه كه رِۆژێك له رِۆژان ئه‌و دوو خه‌ونه‌ى بێنته دى ، به‌لاَم خه‌ونى ره‌ش مۆته‌كه‌ي سه‌ر سنگى ئينسانى كورديه‌و زۆر ده‌مێكه هه‌ناسه‌ى سوار كردووه ، خه‌ونى ره‌ش وه‌ك هه‌ورێكى رقهه‌لَگرتوو و سامناك سالَانێكى دورودرێژه ئاسمانى ئه‌م وولاَته‌ى گرتوه ، بۆيه ئينسانى كورد ترسێكى زۆرى له خه‌ونى ره‌ش هه‌يه هه‌رده‌م ئه‌و جۆره خه‌ونه نه‌فره‌تى لێكراوه.
دواى ئه‌وه‌ى خه‌ونه ره‌شه‌كان كالَ بونه‌وه و بونه خه‌ونى سپى و خه‌ريكه به‌ره‌و خه‌ونى سه‌وز هه‌نگاو ده‌نێن كه سه‌ربه‌خۆيى و ئازادى به‌دى ده‌هێنێت بۆ خه‌لَكى كوردستانى باشور له‌م كاته هه‌ستياره‌دا ئه‌م جاره له ناوخۆى هه‌ناوى كورده‌وه خه‌ريكه هه‌موو خه‌وه خۆشه‌كان جارێكى تر به‌ده‌ستى خۆمان ده‌كه‌ينه‌وه به‌مۆته‌كه.
ئه‌وه‌ى كه پێويسته بوترێت و ترسى خستۆته ناخى ئه‌م ميلله‌ته‌وه ئه‌و بانگه‌وازه ئيقليمگيريه‌يه كه‌ئيستا سه‌رى هه‌لَداوه له ئاكامى ئه‌و ململانێ سياسيه‌ى نيوان لايه‌نه سياسيه‌كاندا كه ماوه‌يه‌كه نه‌وشيروان موسته‌فا بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات به ناوى لامه‌ركه‌زى و ده‌سه‌لاَتى ئيقليمى و زۆرينه له پارێًزگايه‌ك بۆ وه‌رگرتنى ده‌سه‌لاَت له ناوچه‌يه‌كى ته‌سكى جغرافيدا ، ئاماژه بۆ جياكرنه‌وه‌و هه‌لوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌و هه‌رێمه ده‌كرێت كه سالاَنێكى زۆره ئه‌م ميلله‌ته خه‌ونى سپى و سه‌وزى پێوه ده‌بينو ده‌يانه‌وێت جارێكى تر هه‌موو شتێك ره‌شكه‌نه‌وه ، ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرێت له‌لايه‌ن ئه‌م بزوتنه‌وه‌يه‌وه ده‌ستبردنه بۆ پيرۆزيه‌كانو به‌زاندنى هه‌موو خه‌ته سوره‌كانه ، هه‌موو شتێك قابلى ده‌ستَوه‌ردان و گۆرانكاريه ده‌كرێت سه‌رۆك و سه‌رۆكايه‌تى سيسته‌مى حوكمى وولاَت و ده‌سه‌لاَتى به‌زۆر سه‌پێنراو هه‌لَبوه‌شێنرێته‌وه كه حساب بۆ ده‌نگ و ئاره‌زوى خه‌لَك نه‌كات ده‌كرێت داواى مافى ده‌نگده‌ر بكرێت و رێز له بنه‌ماكانى ديمكراسى بگيرێت ، به‌لاَم هه‌لَوشانه‌وه‌ى وولاَت قابيلى ده‌ست وه‌ردان و باسكردن نيه . خه‌تى سوور ته‌نها و ته‌نها سوابتى نه‌ته‌وه‌ييو ره‌هه‌نده نيشتيمانيه‌كانه ، كه‌واته هه‌ر كه‌سو لايه‌نو تاقمێك جورئه‌تى ئه‌وه بكات ده‌ست بۆ ئه‌و پيرۆزيانه به‌رێتو ئه‌و سوابتانه ببه‌زێنێت به هه‌ر ناوێكه‌وه بێت يان به هه‌ر پاساوێكه‌وه بێت ئه‌وه گه‌ره‌ترين خيانه‌ته ده‌رهه‌ق به‌م ميلله‌ته ده‌كرێت بۆيه هه‌ر كه‌سو لايه‌نێك هه‌ولَى هه‌لَوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌م هه‌ريمه بدات بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سكى حيزبايه‌تى و ده‌سه‌لاَت وه‌رگرتن له پارێزگايه‌كدا به‌زاندنى هه‌موو پيرۆزيه‌كانه‌و په‌نابردنه به‌ر ده‌ستورى عيراق سه‌باره‌ت به پارێزگاكان بۆ هه‌لَوه‌شاندنه‌وه‌ى ناوى هه‌ريمى كوردستان هه‌ولَێكه بۆ كوشتنى هه‌موو خه‌وه‌نه‌كاني هاوڵاتياني ئه‌م هه‌رێمه و هيچي كه‌متر نيه له زه‌وتكردني ده‌سه‌ڵات له‌لايه‌ن يه‌كێتيو پارتيه‌وه كه بونه‌ته مۆته‌كه به‌سه‌ر سنگي خه‌لَكي كوردستانه‌وه.
به داخه‌وه ئه‌مرِۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆرِان كه خه‌لَكى كوردستان به فريادره‌سى ده‌زانى بۆ هێنانه كايه‌ى ژيانێكى ئاسووده‌و بنيادنانى وولاَتێكى سه‌ربه‌خۆ بۆته هه‌لَگرى ئه‌و په‌يامه. بيرۆكه‌ى ده‌سه‌لاَتو ململانيه‌كانى له‌گه‌لَ لايه‌نه سياسيه‌كاندا خه‌ريكه به خه‌ونێك ته‌واو ده‌بێت كه ترسناكترين مۆته‌كه‌يه بۆ خه‌لَكى كوردستانى باشور.