کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


تاڵەبانی ئاواتی ئەوەبوو، که‌ 3 هەڵەبجەی تریش ڕوویبدایه‌

Wednesday, 16/03/2011, 12:00


پەیامی کوردستانپۆست بۆ ١٦ی ٣ و خەڵکی هەڵەبجە!
دەبا ئێمەش نەمانی دەسەلاتی ڕەشی تاڵەبانی بکەینە کاری هەنووکەییمان.
٢٠ ساڵە ئەم دەسەڵاتە سوکایەتی بە ئێوەو خوێنی شەهیدانەکانتانەوە دەکات، پێش هەموو کەسوو لایەنێک ئەم دەسەڵاتەی ئیستا تاوانبارە لە پێشرەوی کردنی سوپای پاسدارانی جمهوری سێدارەی ئێران بۆ داگیرکردنی شارەکەتان..
ئەوهێزانەی ئەوسا نەک هەر پێشرەویان کرد ، شانبەشانی داگیرکەرێکی تری کوردستان بەڵکوو ڕێگریشیان کرد لەوەی کە بەشێکی زۆری خەڵکی شار ڕابکەن و خۆیان لەشاڵاوی کیمیا باران دەرباز بکەن. حیزبە کوردیەکان کەلە شکڵی بەرەی کوردستانی ئەوسا پێییەکیان لە بەغداو پێیەکیان لە تاران بوو.. سەدامی دیکتاتۆر ڕاشکاوانە بە سەرانی یەکێتی و پارتی ڕاگەیاندبوو لەهەر شوێنێکەوە پێشرەوی سوپای پاسداران بکەن ڕەحمتان پی ناکەین و بە چەکی کیمیاییی لێتان دەدەین، سەڕای پێ گەیشتنی ئەم هەڕشە گەورەیە کەچی بێ گویدانە ئاکامە خراپەکانی ئەم ئەم ڕۆژە ڕەشەیان بۆ ئەمشارە خوڵقاند..کە وا ٢٣ ساڵە برینەکانی نەک هەر ساڕێژ نەبوون بەڵکوو هەموو ڕۆژێکتان بەدەست ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەوە ١٦ی سێیەکی ترە..
هیزەکانی بەرەی کوردستانی کە یەکێتی وەک زلهێزێکی بەرچاو دوای کیمیاباران کردن لەلایەن فرۆکەکانی بەعسەوە، ئەمجا کەوتنە تاڵان کردنی شارو هەر لەبڕینەوە پەنجەی ئافرەتانی شەهید تاتاڵان کردنو تەقاندنەوەی بانقەکەی هەڵبەجەش، هەموو ئەوانەی ڕاستیەکی تالن و خەڵکوو خوای هەڵەبجە چاکترو زۆرتری لەبارەوە دەزانن..
بەڵێ لەچاو ترۆکێکدا ٥٠٠٠ شەهید لەژن و منداڵ و خەڵکی سڤیلی ئەمشارە سەرڕای هەزاران برینداری تریش!
دەسەڵاتی کوردی دوای ئازاد بوونی کورستان بەجێی ئەوەی ئەم هەڵە مێژوویە ڕاست کەنەوە، بکەونە خزمەت کردنی ئەمشارەو لانی کەم ئە و بڕە بریندارە کەمابوون لەمەرگ ڕزگار بکەن ، کەچی ڕێک بە پێچەوانەوە ئەم شارە هاوینان تەپو تۆز و زستانان قوڕو چڵپاو دەیخنکێنێت..
٢٠ ساڵە ئەم دەسەڵاتە نەیتوانیوە ٢٠٠ برینداری هەڵەبجە ڕەوانەی هەندەران بکات بۆ چارسەر، ئەوا دەبینین بەبەر چاوی هەموومانە یەک بەیەکیان ماڵئاواییمان لێدەکەن؟!
سەرەڕای ئەو نەهامەتیە گەرورەیەی بەسەر خەڵکی ئەم شارە و ناوچەکەیان هێناوە، هەمیشە بازرگانیان بەم شارە وە کردوە، تا ئێسا هەزارەها دۆلاریان بە ناوی هەڵەبجەو خوێنی شەهیدانەوە وەرگرتوە، خستۆیانەتە ناو بانکەکانی خۆیان، کە تاڵەبانی و بارزانی پشکی شێریان بەردەکەوێت..
ئەوانە هەمووی لەلایەک لەلایەکی تریشەوە خودی تالەبانی تاوانباری یەکەمی کیمیابارانی هەڵەبجە تارق ڕەمەزانی ئازاد کرد، کە خۆی بەشداری کردوە لە کیمیا بارانی هەڵەبجەدا، کەسیشمان بەرگری کردنی سێ قۆڵیەکەی پارتی و یەکێتی و بزوتنەوەی ئیسلامیمان بیر نەچوەو ناچێت کەلە تاوانبار نزار خەزرەجیان کرد لەدادگای باڵای تاوانەکان لە وڵاتی دانیمارک...
دەسەڵاتی کوردی هەڵەبجەو کەیسی هەڵەبجەی کردۆتە دوکانیک هەموو ١٦ی سێ یەک بۆ چەند ساتێک دەیکاتەوەو بەرپرسێکی باڵا دێت کۆمەڵێک چەکدراو پاسەوان بەدواوەو بە حزوری لق و مەڵبەندی یەکێتی و قایمەماقام کۆمەڵی بەڵین و درۆی شاخدار دەکات لەمەڕ چارەسەکردنی بریندارو ئاوادان کردنەوەی شارەکەو هتد .
پاشانێس هیچ کام لەم بەڵینانە جێ بەجێ ناکرێن. خودی ئەوکەسەی ئەو بەڵێنانە دەدات کەسێکە وەک ڕۆبۆرتێک قوڕمیش کراوەو هیچی لەدەسەڵاتا نیەو حیزبەکەی فەرمانی پی کردوە..
بەیانیش هەمان تاس و هەمان حەمام بەرهەم ساڵح بەتەمایە بێتە سەردانتان، ئێوەش خۆتوو خواتان ئەگەر ئەمجارەش بەبەڵینەکانی بڕوا بکەن، سەرۆکی حکومەتێک دەسەڵاتی یەکێتی قوتابیانی پارتی نەبێت کە زانکۆی هەولێریان بەسەردا داخستوە، دەبێت بتوانێت چی بۆ ئێوە بکات..
دەبا بەیانی ١٦ ی سێیەکی تازە بێت لەمێژووی ئەم شارەدا بە کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی ڕەشی تاڵەبانی و بارزانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە