کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


په‌نجه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح و قوله‌ی قافه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار،

Wednesday, 08/04/2009, 12:00

1806 بینراوە


دوای که‌ڵه‌که‌ بونی کێشه‌ زۆر و زه‌وه‌نده‌کانی نێو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان که‌ سه‌رده‌مانیکی زۆر بوو ژانی پیوه‌ ده‌گرت، سه‌ره‌نجام ئه‌م حیزبه‌ له‌ به‌رواری دووی شوباگی ئه‌مسالدا که‌سی یه‌که‌می ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی که‌ داکۆکی له‌ مانه‌وه‌ی هه‌موو جوانیه‌که‌نی ئه‌م حیزبه‌ ده‌کرد له‌ منداڵانی دێته‌ ده‌ر،ئه‌وه‌بوو له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ ده‌نگۆی ئه‌ومان بیست که‌ کاک نه‌وشیروان موسته‌فا که‌سی دووه‌می یه‌کێتی و به‌رپرسی کۆمپانیای وشه‌ی ئێستا به‌ لیستیکی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان په‌رله‌مانی کوردستان و عێراق و پارێزگاکان له‌ داهاتودا ده‌کات، ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحالی بوو لای خه‌ڵکی ناڕازی و ڕه‌خنه‌گرله‌ ده‌سه‌ڵات، ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌بوو که‌ له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م چینو توێژه‌کانه‌وه‌ لێ کرا، جا چ له‌ناوه‌وه‌ی وڵات یان ده‌ره‌وه‌،
بێگومان ئه‌م هه‌واڵه‌ جاریکی تر ئومێد و تروسکای به‌خشیه‌وه‌ به‌ خه‌ڵکی ناڕازی که‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌ دڵنیایه‌وه‌ پێکده‌هێنن،به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ زه‌نگێکی ترسناکی دا به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی و پارتی، هه‌ربۆیه‌ زوو که‌وتنه‌خۆ و که‌وتنه‌ پلاندانان بۆ به‌ر پێگرتنی،سه‌ره‌تا هه‌وڵیاندا له‌ڕێگای ‌ دانوسان حه‌سمی بکه‌ن دوای بێ ئومێد بونیان که‌وتنه‌ هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و خۆ گیڤ کردنه‌وه‌،‌ هێشتا نه‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان و نه‌ ڕۆژ و کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان دیاری کراوه‌ که‌وتونه‌ته‌ په‌نجه‌ ڕاوه‌شان و خۆ به‌ قوله‌ی قاف زان له‌به‌رانبه ئه‌م لیسته‌دا که‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ ته‌عبیر له‌ ته‌واوی خه‌ڵکی غه‌درلێکراوی کوردستان ده‌کات،به‌ڵام خه‌ڵکی ئه‌مرۆ وشیار و وچاوکراوه‌یه‌ تا حه‌دیک کاغه‌زی سپی ده‌خوێننه‌وه‌،ده‌زانن ئه‌وه‌ ئه‌وپه‌ڕی ترسنۆکی و وره‌ به‌ردانیانه‌ له‌ به‌رانبه‌ر لیستی نه‌وشیروان موسته‌فادا،که‌ ئه‌مرۆ بێ دوو دڵی ڕکه‌به‌ری هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌ له‌ کوردستاندا،به‌ڵگه‌ش بۆ ڕاستی و دروستی ئه‌مه‌ ئه‌وه‌تا جێگره‌ دیپلماسییه‌که‌ی مامه‌ و سه‌رۆکی به‌ناو ڕیکخراوه‌ دیمۆکراسییه‌کانی یه‌کێتی پاوان کراو حه‌مله‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانیان ده‌ستپێکرد،‌ به‌خه‌یاڵی خۆیان‌ وره‌ی داروخاویان به‌م که‌سانه‌ هه‌ڵده‌سێننه‌وه‌ ،خه‌یاڵیان خاوه‌،
ئه‌وه‌ی که‌ پێویسته‌ خه‌ڵکی کوردستان بزانێت ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م ڕفتارانه‌ی که‌ مه‌لا به‌ختیار و به‌رهه‌م ساڵح پیاده‌ ده‌که‌ن زۆر به‌ ساده‌ی وه‌ری بگرن چونکه‌ ئه‌وان شه‌ڕی کورسیه‌کانی ژێریان ده‌که‌ن شه‌ڕی دۆلار و کوشک و شه‌وه‌ سوره‌کانیان ده‌که‌ن،شه‌ڕی مان و نه‌مانی خۆیان ده‌که‌ن له‌ کۆتای ته‌مه‌نی سیاسییان،
8/4/2009
پێشمه‌رگه‌یه‌کی ڕه‌نج به‌ خه‌سار،هه‌ولێر


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)