پەکەکە وەلامی شاعرەکانی باشوری کوردستان دەداتەوە
Tuesday, 14/01/2014, 12:00
هەر کۆمەلگایەک روبەروی کێشە ببیتەوە،تاک و پێکهاتە سەرکەوتوەکانی کۆمەلگا،هەولی چارەسەری کیشەکان دەدەن.کۆمەلگای کوردستان سەدەیەک زیاترە، کێشەی نەتەوەیی هەیە،چارەسەری ئەو کێشەیە پێویستی بە کار و خەباتی ئازادیخوازانە بوە،بۆ ئەنجامدانی خەباتی ئازادی، سیاسەتێکی دروست پێویستە،بۆ پەیرەوکردنی سیاسەتێکی دروست،بیری سیاسی راست پێویست بوە.لە جەنگی جیهانی یەکەمەوە،خەباتی رزگاریخوازی گەلی کورد لە باشور،دەستیپێکردوە ،یەک لە بنەما لاوازەکانی سیاسەتی باشوری کوردستان، نەبونی بیری سیاسی نەتەوەیی راست بوە،لە درێژەی سەدەیەک زیاتری خەباتی گەلی کورد لە باشوری کوردستان،بیرمەندێکی نەتەوەیی و سیاسی کورد هەلنەکەوتوە،ئەمەش وای کردوە سیاسەتی باشوری کوردستان پشت بە بیری سیاسی نەبەستێت، فشۆڵ و بێگاریگەر بێت،پەرچەکردار و کاری بێبەرنامە و خۆبەدەستەوەدان و یاخیبونی ناهەقی پێوەدیار بێت،سیاسەتێکی سەرکەوتو نەبێت، بە قوربانیەکی زۆری خەلکی کوردستان، کەمترین دەستکەوتمان هەبێت.
لە بەر ئامادەنەبونی بیرمەندی سیاسی لە گۆرەپانی سیاسی باشوری کوردستاندا،شاعرەکانی باشور،هەوڵیانداوە لە هۆنراوەکانیاندا کەلێنی بیری سیاسی،لە تێکۆشانی سیاسی گەلی کوردا پربکەنەوە،چەندان شاعری گەورەی گەلی کورد لە باشوری کوردستان،بە هۆنراوەکانی دەستی بۆ دانانی بناخەی بیری سیاسی نەتەوەیی بردوە،بەلام هیچ هێز و گروپێکی سیاسی لە باشوردا، بە دەم هەنگاوە سەرەتاییەکانی شاعرانەوە نەچوە، بۆ پەرەپێدان و جێگیرکردنی بیری سیاسی لە باشوری کوردستاندا هەنگاوی نەناوە.هەندێک جار تاکە کەسی سیاسی لە زینداندا،یان پێشمەرگە لە سەنگەردا،کار و چالاکیەکانی خۆیان لە ئەندێشەی سیاسی هۆنراوەکانی شاعرانی باشور نزیک کردۆتەوە،بەلام هیج سیاسەتمەدارێک،هیچ ریکخراویکی سیاسی،هیچ دەزگایەکی سیاسی و رۆشنبیری و حکومی، بەرنامەی نەبوە، بیری لەوە نەکردۆتەوە، گرنگی بە بیری سیاسی شاعرانی باشوری کوردستان بدات و بیخاتە چوارجێوەی سیاسەتێکی نەتەوەیی و ئینسانیەوە،کەسایەتی و گروپە سیاسیەکانی باشور،بە بیرێکی نەرێتی-خێلەکی، یان بەو بیرە سیاسیانە کار و چالاکیان ئەنجامداوە، کە دوژمن دایرشتوە و ئاراستەی کۆمەلگای کوردستانی کردوە.
بەلام ئەگەر لە سیاسەتی پارتی کرێکارانی کوردستان و ریبەری ئەو پارتە وردببینەوە،پێوەندیەکی وردی دیالیکتیکی لە نێوان ئەندێشەی سیاسی شاعرەکانی باشوری کوردستان و بەرنامە و کار و چالاکیەکانی (پ ک ک) دا دەبینین،بە تاوتوێکردن و بەراوردکرنێکی سەرپێیی، ئەو راستیەمان بۆ دەردەکەوێت،ئەم لێکدان و بەراوردکرنەش،هەنگاوێکی سەرەتایی دەبێت بۆ پێشکەوتنی بیری سیاسی تایبەت بە دۆزی گەلی کورد لە باشوری کوردستاندا.
١.ئەحمەد موختار جاف دەلێت:
قەت مەلێن دوژمن بەهیزە تۆپ و تەیارەی هەیە ئیتفاقتان گەر هەبێ درۆیە خۆی راگرێت
خەبات لە باشوری کوردستاندا زۆر بە کەمی گرنگی بە ئیتفاقەکەی ئەحمەد موختار وریکەوتنی کورد و کۆکردنەوەی هیزی کورد داوە،خەباتی سیاسی لە باشور،هێزی گەلی باشوری کوردستانی تێنەپەراندوە ،بەرنامەیەکیش نەبوە بۆ کۆکردنەوەی هێزی تێکۆشانی گەلی کورد لە هەر چوارپارجەی کوردستان.بەلام سیاسەتی پارتی کریکارانی کوردستان لە ماوەی ٤٠ چل سالی رابوردودا،زۆر گرنگی بە ئیتفاقەکەی ئەحمەد موختار جاف داوە،یەک لە سیاسەتە نەگۆرەکانی (پ ک ک)،یەکیتی نەتەوەیی گەلی کورد بوە،ئەگەر چی (پ ک ک) تا ئەمرۆش لە پیکهینانی یەکێتی نەتەویی لە نێوان هێزەکانی کوردستاندا سەرکەوتو نەبوە،بەلام لە ئاستی گەلی کوردستاندا،روحی یەکیتی نەتەوەی ژیاندۆتەوە و کلتوری نەتەوەی پێشخستوە،بۆ سەرخستنتی تێکٶشانی گەلی کورد،سودی لە تێکۆشانی رۆلەکانی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان وەرگرتوە،شەری ٣٠ سالی رابوردوی گەلی کورد لە باکوری کوردستان لە گەل سوپا زەبەلاحەکەی تورکیای ئەندامی کارای پەیمانی ناتۆ،شکستی ئەو سوپایە بە دەستی گەریلا ،ئیتفاقەی ئەحمەد موختار جافی کردە بەرنامەی کار و جالاکی شۆرشی کورد و راستی بیرۆکەکەی ئەحمەد موختار جافی سەلماند..
٢.پاش چەندان سال لە ئەحمەد موختار جاف،عەبدوللا پەشێوی شاعر دێت و پێوانەی کورد بونی هەر تاکێکی کورد،بە هەستی یەکێتی نەتەویی دەپێوێت و دەلێت:
ئەوەی کورد بێت نەوەی نوێ بێت دەبێت تێشوی رێی یەکێتی کوردی پێبێت
پارتی کریکارانی کوردستان، هەر لە سەرەتای دامەزراندیانەوە تا ئەمرۆ،ئەندامانی حزبەکەی وتاک و پێکهاتەکانی کۆمەلگای کوردستان بە بیری یەکێتی نەتەوەیی پەروەردە دەکات،هەر ئەندامێک یان کادرێکی ئەو حزبە،پابەند نەبێت بە بەرنامە و سیاسەتی یەکێتی نەتەوەییەوە سزا دەدرێت،بەو شێوەیە جارێکی تر لە مەیدانێکی تری تێکۆساندا ئەندێشە سیاسیەکانی شاعرانی باشور بەرز رادەگیرێن و دەکرێنە بەرنامەی پارتی کرێکارانی کوردستان و شۆڕسی ئازادی گەلی کورد.
٣.پیرەمیرد لە سیەکانی سەدەی رابوردودا، دەربارەی تێکۆشانی کەم وێنەی راپەرینی بەردەرکای سەرای سلێمانی،کە ژن و پیاو رژابونە سەرجادە و تێکۆشەرێکی ژن شەهید دەبێت، دەلێت:
تا ئێستە روی نەداوە لە تەئریخی میللەتا قەلخانی گوللە سنگی کچان بێ لە هەلمەتا
گیان فیدایی ژنە کوردێک لەو رۆژەدا لە پێناوی ماف و ئازادی خەلکی کوردستاندا،هەوێنی ئەو هۆنراوەیەی پیرەمیردە و خەونێکی سیاسی ئەو شاعرە بوە بۆ بەشداری ژن لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردا،بەلام سالی ١٩٧٤ لەیلا قاسمی لێدەرچێت،وێنەی تری تێکۆشان و قوربانی ژنی کورد بەدیناکرێت،هۆکارەکەشی ئەوەیە،سیاسەتی کورد لە باشوردا بەرنامەی بەشداریکردنی ژنی بە گرنگ نەبینی و ریگەی نەداوە نیوەی کۆمەل لە خەبات و تێکۆشان و کاری سیاسیدا بەشدار بێت،بەوشێوەیەش ئەندێسە سیاسیەکانی پیرەمێرد لە باشوردا پەراویزران و پێسنەخران
.بەلام هەرچی پارتی کرێکارانی کوردستانە،لە سەرەتای دامەزراندیەوە تا ئامرۆ،یەک لە بەرنامە سەرەکیەکانی چالاک کردن رێکخستنی ژنی کورد بوە بۆ چالاکی سیاسی و چالاکی گەریلایی،سەدان کچە گەریلای وەک بێریتان و زیلان، جالاکی بێوێنەیان ئەنجامد، دۆژمنانی گەلی کورد سەدان جالاکی سیاسی و گەریلای کچی زیندان کردو شەهید کرد.(پ ک ک)بەشداریکردنی ژن لە خەباتی سیاسی و خەباتی گەریلاییدا کردە کلتوری سیاسی گەلی کورد و ئەندیشەکەی پیرەمیردە کردە رێبازێکی نوێی سیاسی.
٤.شاعری گەورەی باشوری کوردستان،حەسیب قەرەداخی لە هۆنراوەی هەڵەبشیمادا دەلێت: ئتر لەمەو دوا،لە هەڵەبجەوە دەروانینە خەلک دروانینە خوا.
بەرامبەر بە تاوانی جینۆسایدی گەلی کورد، کە سالی ١٩٨٨ رژێمی سەدام لە شاری هەلەبجەو گۆندەکانی تری باشوری کوردستان ئەنجامی دا،شاعری هەست ناسکی نەتەوەیی و مرۆڤدۆست بریندار دەبێت و ناوچە کیمیابارانەکانی کوردستان بە ناوجەی پیرۆز دەبینێتی و داوا دەکات هەلەبجە بکەینە قیبلەی نەتەوەی کورد و دۆست و دوژمنی گەلی کورد بە هەلویستوەرگرتن لە هەلەبجە دەستنیشان بکەین.هەستی مرۆڤدۆستی ئەم شاعرە لە لای تاکی سیاسی و رێکخراوی سیاسی باشور نەک هەر گرنگی پێنەدرا،زۆربەی لایەنە سیاسیەکانی باشور بە پێجەوانەی هەستی قەرەداخیەوە هەلویستیان بەرامبەر هەلەبجە نیشاندا.بەلام کوردە پەکەکەیەکانی کوردستان،هەردەم وەک شارێکی پیرۆز سەیری هەلەبجە و ناوجە ئەنفالکراوەکانی باشوری کوردستانیان کردوە،زەکیە ئالکانی کچە کوردی زانکۆی پزیشکی شاری ئامەدی باکوری کوردستان، لە بەهاری سالی ١٩٩٢دا،لە یادی هەلەبجە و نەورۆزدا، ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو گیانی گەیشتە مەنزلگای پاکی شەهیدانی کوردستان،هەرچی پارتی کریکارانی کوردستانە،کارەساتی جینۆسایدی هەلەبجە و ئەنفال، وەک تاجی قوربانیەکانی گەلی کورد دەبینێت و بە بەرز و پیرۆز یادیان دەکاتەوە.
تێکەڵبونی خەونی سیاسی شاعرانی باشور و ریبازی سیاسی و چالاکی پراکتیکی پارتی کرێکارانی کوردستان، قول و فرەلایەنە،لە دوتوێی وتارێکدا جێی نابێتەوە،ئەم سەرەتایە ،لەسەر فکری سیاسی لە باشوری کورسستاندا،وە بەتایبەتی لەسەر ئەندێشەی سیاسی شاعرانی باشور و رێبازی فکری و رێبازی سیاسی)پ ک ک) لێکۆلینەوە بکریت و فکری سیاسی لە باشوری کوردستاندا پێسبخرێت.
دکتور فایق محەمەد گۆلپی ١٥-١-٢٠١٤
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست