کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گفتوگۆی مه‌رگ

Sunday, 23/05/2010, 12:00



ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ کاتێ کاکه‌ سه‌رده‌شت ئه‌ڕفێنرێ له‌لایه‌ن ده‌زگای به‌دناوی پارستنه‌وه‌و دواتر وه‌ك باسی لێوه‌ کرا، که‌خودی مه‌سروره‌ هه‌ستا به‌تیرۆرکردنی و ناوده‌می پڕد له‌ فیشه‌ك. هه‌روه‌ك ده‌رکه‌وت که‌ دوای شه‌وو ڕۆژێ له‌موسڵ به‌کوژراوی وبه‌ که‌له‌پچه‌کراوی جه‌سته‌که‌ی ئه‌دۆزنه‌وه‌ ،که‌ نیشانه‌ی زۆری لێدان ئازاری پێوه‌ دیار بوه‌.

دیاره‌ پرۆسه‌ی تیرۆر کردنه‌که‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و 24 کاتژمێره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بوه‌ که‌ کاکه‌ سه‌رده‌شت فڕینراوه‌و دواتر لێیان داوه‌و کوشتویانه‌، ئه‌و گفتوگۆیه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه‌ ڕوویداوه‌ که‌ خودی خۆی و مه‌سروری تیرۆریست نه‌بێ ڕه‌نگه‌ که‌سی تر ئاگاداری نه‌بوبێ، بۆیه‌ به‌پێی ڕووداوه‌که‌و تا کاتی ده‌ستنیشان کردنی شوێنی ته‌رمی کاکه‌ سه‌رده‌شت و هه‌موو ئه‌و نیشانانه‌ی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی بوون، ئه‌وا بێگومان چه‌ندین ڕووبونه‌وه‌و گفتووگۆ گۆڕینه‌وه‌ له‌نێوان کوژراوو بکوژه‌که‌یدا ڕووی داوه‌. لێره‌وه‌ حه‌ز ئه‌که‌م بۆچوونی خۆمی له‌سه‌ر بده‌م، به‌و هیوایه‌ی ڕۆژێك بێ، ئه‌م بۆچوونانه‌ له‌ زاری مه‌سروری تیرۆریست له‌دادگایه‌کی بێلایه‌نه‌ ببیستین.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ که‌سه‌ به‌زۆر کاکه‌ سه‌رده‌شت ڕاپێچی ئوتۆمبیله‌ شینه ‌ خاوه‌ن ژماره‌ی کاتی جۆری(هۆنیدا)که‌ ئه‌که‌ن، هه‌ر یه‌کسه‌ر له‌ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ ، گه‌وره‌ تیرۆریست(مه‌سرور) ئاگادار ئه‌که‌نه‌وه‌ که‌ توانیان بیڕفێن و وا به‌ره‌و خاڵی دیاری کراو به‌ڕێوه‌ن، له‌م حاڵه‌ته‌دا گرنگ نیه‌ بزانین خاڵی دیاری کراو هه‌ر کوێیه‌ك بێ. لێ ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ گه‌وره‌ تیرۆریست لێره‌وه‌ خودی خۆی ڕۆڵی ئه‌و یاسایه‌ی که‌ مه‌سعودی ته‌زوویر به‌خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی ئه‌فرۆشنه‌وه‌ باسی لێکردوه‌ ،په‌یڕه‌و کردوه‌و کاکه‌ سه‌رده‌شتی پێکوشتوه‌.

مه‌سوور: باشم ئه‌ناسی، وانیه‌؟

کاکه‌ سه‌رده‌شت: به‌ڵێ، زۆر باش، مه‌سروری مه‌سعود بارزانی.

مه‌سرور: ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌چاوم پێتکه‌وت له‌ سیمیناره‌که‌، هه‌ستت به‌هیچ کرد؟

کاکه‌ سه‌رده‌شت: بێگومان، گه‌نجێ ماوه‌ له‌م کوردوستانه‌ هه‌ست نه‌کا به‌وه‌ی ئێوه‌ خۆتان له‌سه‌رو هه‌موانه‌ ئه‌بینن وائه‌زانن له‌خۆتان زیاتر که‌س مافی بوون و نه‌بوونی ژیانی نیه‌! ئه‌و ڕۆژه‌ وا خۆت ده‌رئه‌خست که‌وه‌ك سوپه‌رمانێك نمایشتی که‌سێکی زیره‌ك و بلیمه‌ت ئه‌بینی و پێمان بڵێیت که‌وا ئه‌وه‌ منم نه‌خشه‌ی ژیانی گه‌نج له‌م ووڵاته‌ ده‌ئه‌ڕێژم! گه‌نجێ ماوه‌ که‌نه‌تانناسێ که‌چه‌نده‌ لوووت به‌رزو خۆتان له‌سه‌رو هه‌موو شتێکه‌وه‌ ئه‌بینن، وا ئه‌زانی خوا ئێمه‌ی له‌به‌رخاتری ئێوه‌ دروست کردوه‌! گه‌نج ماوه‌ له‌م ووڵاته‌ که‌بتوانێ وه‌ك گه‌نج ته‌مه‌نی خۆی به‌سه‌ر به‌رێ! گه‌نج ئه‌وڕۆ له‌م کوردوستانه‌ به‌گشتی وشاری هه‌ولێر له‌سایه‌ی ئێوه‌وه‌ ، وا خه‌سێنراوه‌ ومافی زه‌وتکراوه‌، که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌ز به‌و ته‌مه‌نه‌ ناکا که‌ مرۆڤ چ له‌سه‌رده‌می مناڵی وه‌یان سه‌رده‌می پیربوون بێزووی پێوه‌ ئه‌کا. به‌ڵێ زۆر باش هه‌ستم به‌و لووت به‌رزیه‌ی جه‌نابتان کردو ، له‌هه‌مان کاتدا پێکه‌نینه‌ درۆیینه‌که‌شتم باش خوێندبۆوه‌، لێ من چ باکم پێی نه‌بوه‌و ناشبێ!

مه‌سرور: تۆ ئه‌زانی بۆ چی لێره‌یه‌ت؟

کاکه‌ سه‌رده‌شت: پێشه‌کی بابۆتی ڕاستبکه‌مه‌وه‌،من لێره‌ نیم، به‌ڵکه‌ من به‌زۆرو تۆپزی پیاوکوژه‌کانت لێره‌م ، من ڕفێنراوم و چاوه‌ڕوانی پرسیار لێکردن نیم ، به‌ڵکه‌ چاوه‌ڕوانی مردنی خۆمم.

مه‌سرور: باشه‌ تۆ چۆن جورئه‌تت کرد باس له‌ ناموسو شه‌ره‌فی خوشکی من بکه‌یت؟

کاکه‌ سه‌رۆ: من خوشکی تۆو هه‌موو کچی کورد به‌خوشکی خۆم ئه‌زانم، من له‌خێزانێکی ئه‌وه‌نده‌ به‌شه‌ره‌ف به‌خێوکراوم ، دایکم به‌شیری پاکی، من و خوشك و براکانمی گه‌وره‌‌ کردوه‌و به‌و په‌ڕی ڕێزه‌وه‌ پێی گه‌یاندووین که‌هه‌رگیز سووکایه‌تی و بێڕه‌وشتی به‌کچ و شه‌ره‌فی که‌سه‌وه‌ نه‌که‌ین. ئه‌وه‌ی که‌تۆ ناوی لێ ئه‌نێت سوکایه‌تی وگوایه‌ من باسی شه‌ره‌فی خوشکی تۆم کردوه‌،ئه‌وا سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵه‌یه‌و تێگه‌شتنێکی سه‌قه‌ته‌، ئه‌وه‌ی که‌تۆو هه‌ندێ له‌که‌سانی سه‌ر به‌خۆتان وا تێئه‌گه‌ن ئه‌وه‌ی من ووتومه‌ له‌که‌دار کردنی شه‌ره‌فی تۆو بنه‌مه‌ڵه‌که‌ته‌، ئه‌وا دڵنیابه‌ وانیه‌و من هه‌رگیز له‌ ژینگه‌یه‌کی وا گۆش نه‌کراوم که‌ سوکایه‌تی به‌ئافره‌ت و شه‌ره‌ف کۆمه‌ڵگا بکه‌م ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ من شه‌ڕی نامووسی هه‌موو کورد ئه‌که‌م ، ئه‌مه‌وێ له‌وه‌ زیاتر که‌س نه‌بێ یاری به‌چاره‌نووس و شه‌ره‌فی ئه‌تکراوی کۆمه‌ڵگای کوردوه‌ بکات.

مه‌سرور: که‌واته‌ تۆ په‌شیمانی له‌وه‌ی که‌وتوه‌ به‌رانبه‌ر بنه‌مه‌ڵه‌که‌ی من.

کاکه‌ سه‌رۆ: من له‌ کاتی فڕاندنه‌که‌مه‌وه‌ ئێدی وه‌ك مرۆڤێکی مردوو خۆم ناسی، بۆیه‌ با بزانی ئه‌و ووتارانه‌ی من له‌کوردوستان پۆستی هه‌میشه‌ زیندوو بڵاوم کردونه‌ته‌وه‌، هه‌مووی به‌وپه‌ڕی ڕاستی و پاکی و مه‌به‌ستی من تیایاندا ڕۆشنکردنی ئه‌و ڕێگا تاریکانه‌یه‌ له‌گه‌نجان پێوستیانه‌ ڕووناکی بکه‌نه‌وه‌. ئه‌وه‌ی من ووتومه‌ ئه‌و ڕێبازه‌یه‌ که‌ له‌مه‌و دوا گه‌نجانی ئه‌م ووڵاته‌ له‌سه‌ری ئه‌ڕۆن. باوه‌ڕ ناکه‌م له‌وه‌ زیاتر گوێت له‌من بێ، ئێستاش فه‌رموو ئه‌وه‌ ناوده‌می من و هه‌موو ووشه‌کانم درکاند، چی دی چاوه‌ڕوانی ووشه‌ی تر له‌من مه‌که‌.

مه‌سرور: باشه‌ ناترسی له‌وه‌ی بتکوژم؟

کاکه‌ سه‌رۆ: وه‌ك باسم لێوه‌ کردوه‌، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئه‌ترسێنێ، درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره‌یه‌ بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو، نه‌ك خودی مردن! ئه‌وه‌ی من و گه‌نجانی ترساندوه‌، ئه‌م زوڵم وزۆرو نایه‌کسانییه‌ که‌ خوڵقێنه‌ره‌کانی تۆو باوکتن! ئه‌وه‌ی من و گه‌نجانی ترساندوه‌، ئه‌م ڕۆژگاره‌ ته‌مو مژاوییه‌یه‌ که‌ له‌سایه‌ی ئێوه‌وه‌ داهاتوی سیاسی ئه‌م گه‌له‌یان خستۆته‌ ژێر مه‌ترسی و گومانه‌وه‌. ئه‌وه‌ی من هاوڕێکانمی ترساندوه‌ ، ئه‌و سیستمی ژیانه‌یه‌ که‌ڕۆژانه‌ له‌به‌رچاوماندا دێت و ئه‌چێ و نه‌مانتوانیوه‌ بیگۆڕین! ئه‌وه‌ی من و هاوپۆله‌کانم ئه‌ترسێنێ، ئه‌و بێدادیه‌یه‌ له‌ چونێتی خوێندن و به‌خشینی پله‌و پایه‌و شه‌هاده‌ی ته‌زوویربه‌و که‌سانه‌ی سه‌ر به‌خۆتانن! ئه‌و من و کیژانی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته‌ ئه‌ترسێنێ، ئه‌و که‌لتووره‌ به‌زۆر سه‌پێنه‌ره‌یه‌ به‌سه‌رمانه‌وه‌ له‌ گوایه‌ شه‌ره‌ف له‌نێو لنگی ئه‌وانه‌وه‌یه‌ ! ئه‌وه‌ی من و هه‌موانی ترساندوه‌ ، ئه‌وه‌یه‌ خوێنی چه‌ندین لاوی وه‌ك سۆرانی له‌بیر بردینه‌وه‌، ئه‌وه‌ی من و هاونیشتمانان ئه‌ترسێنێ، ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویسترین و جوامێرترین هاوڕێم لێره‌ هه‌موو ڕۆژێ حه‌سیر مه‌یان ئه‌کرێ و دواتر ناچار ئه‌م شاره‌ جێدێڵێ و تاپۆی هاونیشتمانی و هاوشاری لێ زه‌وتئه‌کرێ! ئه‌وه‌ی من ئه‌ترسێنێ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وڕۆ جاش وفایلدارو پیاوکوژان ، به‌رپرسیارو خاوه‌ن بڕیارن! ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئه‌ترسێنێ ته‌نها و ته‌نها مانه‌وه‌ی ئێوه‌و به‌س، که‌ی ئێوه‌ نه‌مان ئێدی له‌م ووڵاته‌دا شتێ نامێنێ به‌ناوی ترس و دڵه‌ ڕاوکێ .

مه‌سرور: ده‌ی که‌واته‌ سوێند بێ به‌ گۆڕێ باپیرم، به‌سه‌ری باوکم، ئه‌بێ به‌ده‌ستی خۆم دوو فیشه‌ك بنێم به‌ناوی ده‌مته‌وه‌و ببی به‌په‌ندێ بۆ ئه‌وانه‌ی له‌یاسای بنه‌ما‌ڵه‌که‌م ده‌رئه‌چن، ئه‌بێ هه‌موتان باش بزانن که‌ ئـێمه‌ خاوه‌ن هه‌موو شتێکین و ئێوه‌ش ته‌نها وه‌ك خزمه‌تکار وان، به‌م کاره‌شم ئه‌بێ به‌وانه‌یه‌ك بۆ نێچیریش که‌چی تر زمان درێژی نه‌کا.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە