کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌رێز جلال تاله‌بانی.. قادر باش سووکی کردی..

Friday, 11/03/2011, 12:00


به‌رێزتان دوای ئه‌وه‌ی که‌ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیتان ته‌سلیم به‌ بنه‌ماله‌ی بارزانی کرد ،وه‌ له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی که‌ بنه‌ ماله‌ ئه‌نجامی دابوو به‌رامبه‌ر به‌ کۆ مه‌لانی کوردستان ..به‌رێزتان له‌ به‌غدا عه‌ره‌به‌کان مه‌جلیسیان پێ خۆش ده‌کردی و بوبوی به‌ نوکته‌ بازی کۆنگره‌ی عه‌ره‌به‌کان.بنه‌ماله‌ی بارزانی نکۆلیان له‌وه‌ ده‌کرد که‌ ده‌بێ تاله‌بانی ببێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆک کۆمار وداواشیان له‌ خه‌لکی کوردستان ده‌کرد که‌ هه‌ موو حیزبه‌ سیاسیه‌کان پشتگیری له‌ به‌رێزتان بکه‌ن بۆ هه‌لبژاردنه‌وه‌ت بۆسه‌رۆک کۆماری عێراق...دیاره‌ جه‌نابت له‌ هه‌موو خه‌لکی کوردستان باشتر ده‌زانی که‌ بۆ چی تۆیان ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌کرد .ویستیان له‌ کوردستانت دوور بخه‌نه‌وه‌و له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستان گالته‌ به‌ چاره‌نوسی هه‌موو کوردو یه‌کێتی بکه‌ن بزانه‌ که‌مال دوبزی چی ده‌لێت ..تکا له‌به‌رێزتان ده‌که‌م سه‌یری ئه‌م لینکه‌ بکه‌و تێ بینی خۆت بده‌،
http://www.youtube.com/watch?v=SO9d0ET9_Ac
به‌رێز بۆ خوا بلێ ئه‌مه‌ چ ده‌ستێک له‌ پشته‌وه‌یه تی‌ .خۆ ئه‌مه‌یان بزووتنه‌وه‌ی گۆران و خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌رکی سه‌را ئه‌م قسه‌یه‌یان نه‌کردووه‌ .
سه‌یرکه‌و باش دیقه‌ت بده‌ ئه‌رسه‌لان بایزو پیاوه‌ به‌جه‌رگه‌که‌ی تۆ د.به‌رهه‌م چۆن پێ ده‌که‌نن وشانی بۆ باده‌ده‌ن ..
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی نه‌بێت بۆ یه‌کێتی به‌گشتی وبه‌تایبه‌تی خودی جه‌نابتان چاوه‌روانی چی تر ده‌که‌ی له‌ بنه‌ ماله‌ ی بارزانی ...

11.03.2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە