کێ جێگای متمانه‌ی به‌عس بوو و 31 ی ئابی رێکخست بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود؟!.
Sunday, 18/10/2009, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ نزیک له بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود رایگه‌یاند که پلانی 31ئ ئاب له 3ی ئابی 1996 دارێژرا و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێچیر له گه‌ڵ عزه‌ت دووری و له‌شاری موسڵ ، به‌ڵام دیاره ئه‌م کۆبوونه‌وه هه‌روا بێ پێشینه نه‌کرا ، به‌لکو له رێگای که‌سێکه‌وه کرا وه‌ک سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت، که جێگای متمانه‌ی به‌عس بوو ئه‌ویش ئازاد به‌رواریی بوو .
سه‌رچاوه‌که زیاتری بۆ نووسیوین و ده‌ڵێت : نێچیر له دانیشتنه‌که‌دا به عزه‌ت دوری ووتوه ، بنه‌ماڵه‌که‌مان له مه‌ترسییدایه ، تکا ده‌که‌ین که ئه‌مه تکای مامم مه‌سعودیشه بمانپاریزن ، تا ماوین ئێمه‌ش ئه‌و چاکه و پیاوه‌تییه‌ی ئێوه له بیر ناکه‌ین.
له دانیشتنه‌که‌دا نێچیر وه‌ک که‌سێکی خزمه‌تکار و زه‌لیل هه‌ڵسوکه‌وتی کردووه و له به‌رده‌م به‌رپرسه‌کانی به‌عس زۆر منالئاسایانه جووڵاوه‌ته‌وه که جێگای شه‌رم بووه.
وه‌فاکه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و له بیرنه‌کردنی چاکه‌ی به‌عسییه‌کان ، دیاره دانانی ئازاد به‌روارییه وه‌ک جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت ، سه‌رچاوه‌که به دووریی نازانێت دانانه‌که‌ی ئازاد په‌یوه‌ندی هه‌بێت به مه‌رجه‌کانی به‌عس له سه‌ر بنه‌ماڵه ، چونکه وه‌ک باسده‌کرێت له هه‌موو عیراق به گشتی به‌عس به موباره‌که‌ی ئه‌مریککیه‌کان و تورکیا و سوریا رۆلیان پیده‌درێت.
له هه‌موو دانیشتنه‌کاندا ئازاد به‌رواری له گه‌ڵ عاره‌به‌کاندا ، نه‌سرین به‌رواری ئاسا ، خۆیان وه‌ک عاره‌ب ده‌ناسێنن و ده‌ڵێن: ئێمه شانازی ده‌که‌ین که خانه‌واده‌یه‌کین به ئه‌سڵ عاره‌ب.
دیاره مۆده‌ی خۆ به‌که‌مزانیی به‌رامبه‌ر به داگیرکارانی کوردستان گه‌وره‌ترین رووه‌تی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای کوردستانه ، ئه‌وه‌تا مه‌سعود به رۆژی رووناک ده‌ڵێت : شه‌جه‌ری بنه‌ماڵه‌که‌ی ئیمه له "کوله‌یب"وه هاتووه ،هه‌روه‌ها جه‌لال له نامه‌یه‌کیدا بۆ سه‌ددام ده‌ڵێت: بڕۆ بۆ پێشه‌وه ئێمه‌ی عاره‌ب بۆ لێدانی زایۆنی و نه‌هێشتنی ئیسرائیل، نامه‌که به هۆی ته‌ها محێدین مه‌عروفه‌وه بۆ سه‌ددام بردرابوو ، دیسان هه‌ر له‌و وتاره‌ی که ئێستا بڵاومانکردۆته‌وه(تورک چۆن له تاڵه‌بانی ده‌روانێ
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=1e9057dc) : به‌لگه‌کان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که جه‌لال لای تورکه‌کان وتویه‌تی من تورکم ، کابرای ژیته‌میش پییووتوه: ده‌که‌واته ئه‌وه بنووسه‌وه چونکه دیاره شانازی به تورکبوونه‌وه‌ت ده‌که‌یت!!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست