کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سونەکان شەردەکن و ناوی داعش گەورەدەبێ

Monday, 30/06/2014, 12:00

1964 بینراوە


 

ماوەیەکی درێژە دەیان ڤیدۆ بەناو داعشەوە تەواوی تەلەفزیۆن وکەناڵەئاسمانیەکانی جیهانی تەنییەوە و بە شیوەیەکی رادەبەدەر بەتۆری ئەنتەرنێتدا بڵاوبۆتەوە ،، بەهۆی ئەوەی پێگەی فەیسبووك ویوتوبە دنیای داگیرکردوە ولە زۆربەی ماڵەکانە ،، ڤیدیۆکان بەئاسانی ماڵەکانیشی گرتۆتەوە ،،پیشاندانی درندەیی داعش ولەناویاندا چەند سەرکردەیەك ،، زۆر ئاشکرا و روون پێمان ئەڵێ کە ئەم گەمەیەش سیناریۆیەکی ئەمەریکی یە ،،هەر زۆر زوو دوای ئەو روداوانەی ئەم دواییەی عێراق ئەو ناوچانە ش ئاشکربوو کە ئەمەریکا راهێنانی بە چەندین سەرکردەی داعش کردوە وپەروەردەی سەربازی لۆجیکیان پێشکەش کردوون لە ئوردن و تورکیا و قەتەر ،دروستکردنی داعش بۆ پێکانی چەندین مەبەستی ستراتیجی یە ،ئەوەی زۆر ئاساییە کە میدیای رۆژئاوا و ئەمەریکی ببنە سەنتری بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی داعش وپیشاندانی بێبەزەیی وەحشەکانی ،، بەڵام ئەوەی لێی تێناگەم بۆ میدیای کوردی ئەوەندە مەسەلەی داعش گەورە ئەکاتەوە وەك میدیای حزبی فەرمانی پێکراوە کە قەبەیان بکات بۆ سەرجەم کەناڵەکانی تر وەك توتی هەمان قەوان ئەڵێنەوە ،ئەوە ئەیسەلمێنێ کە فەزایەك ئەو حیزبانە دورستی نەكەن نابێتە جێی بایەخی نەسەران وخەڵکی ، خۆ هەموو چەکدارەکانی داعش لە چەند هەزارێك تێناپەرن و رێرەوەکەیان دوورە لە رێرەوی کورد. خۆ ئەوەی لە بەرەکانی جەنگدان عەشایەرەکانی سونەن زیاتر ،خۆ ئەوەی جێ وشوێنی داعش دەکاتەوە سونەکانن ئەو سونانەن کە پێش ماوەیەك لەمەوە بەر زەرقاویەکانیان تەفروتوناکرد و بنبریان کردن . ئەوان بەکورتی چەند ئامانجێکی کورت و چەند ئامانجێکی درێژیان هەیە ،، بێچگە لەوەی کە ئەو هەرایە هەردەم لە بەرژەوەندی بازاری رۆژئاواو ووڵێتە بەرهەمهێنەرەکانە و دروست کردنی پەشێویەکە کە ووڵاێکی وەك ئەڵمانیا لە نێوان تەنها چوار مانگدا بەبەهای نزیکەی ٢،٧ ملیاریورۆ چەکی بە سعودیا فرۆشتوە . بەڵام ئامانجە سەرەکی یەکەی ئەمەریکا و ووڵاتانی هاوپەیمانی ، پەلکێشانی ئیرانە بۆ ناو یاریەکە بە دایرێکتی و بێ پەردە تاکو لەو رێیەوە بتوانرێ توانای سەربازی وبەتایبەتی تەکنەلۆژیای فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ئێڕان ببینرێ ،، لەوانەشە کارگە ئەتۆمییەکانی ئێرانیش لەو بەینەیا بچنە ئاسمانا ،ئەو توانا ئەتۆمییەی کە بۆتە هۆی ترساندنی تەواوی بلۆکی رۆژئاوا و ئیسرائیل لێی .ئامانجە کورتەکەشی شکاندنی ئەو پردەیە کە لەنێووان سێ ووڵاتی شیعە حوکمراندا دوروست بوە ولە ئێران وعێراق و سوریا کە تا ئێستا بۆتە مایەی درێژکردنەوەی ماوەی بەرگری رژێمی ئەسەد لە سوریا ،ئەوەی جێی ئاماژە پێکردنە ئەمەریکا ماوەیەکی درێژە چاودێری چەك وچەکداری ئێرانە کە رەوانەی سوریا دەکرێ لەو پردەوە بەڵام ،مەلەفی روسیای پێ لە پێشتربوو کە تاقە ووڵاتی زلهێز بوو پشتگیری پلانی روخانی رێژێمی ئەسەدی نەدەکرد وبەڵکو بە پێچەوانەوە پارێزگاری لە بەرژەوەندیەکانی دەکرد ، روسیا ی گیرۆدەی کێشەی ئۆکرانیا کرد ، بەڵام زیرەکی پۆتین هاوکێشەکەی گۆری و پلانەکانی ئەمەریکا و ئەوروپای یەکگرتووی بەدیواردادا و بەتەواوەتی پەندێکی کوردیان پشتراستکردەوە کە دەڵێ بۆریش چوو سمێڵیشی نایەسەری ، ئێستا ئەو ووڵاتانەی کە گاز لە روسیاوە وەرئەگرن ، لەرزیان لێهاتوە نەوەك روسیا نرخی گاز زیادکات لەسەریان . ئەوەی زیاتر لە عێراق شەردەکات لەو ناوچە سونەنیشینانە عەشایرە سونیەکانن و بێجگە لە داعش نزیکەی چواردە رەوت و تەیار شەردەکەن ئەوان ساحبی هێزی سەرەکین نەك داعش ،ئەوان لەم رۆژانەی دواییدا دوو تەیارەی هێزی شیعەیان خستۆتەخوارەوە نەك داعش ، ئەوان لە تکریت چواردەوری یەکێ لە گەورەترین بانکەکانی عێراقیان داوە نەك داعش بەڵام کە کەس لە رێی میدیاکانەوە نایبیستێ تەنها هەمان ستراتیجیەتە کە ئەیەوێ ناوی داعش بەرزکاتەوە لە جیاتی سونەکان وچەکدارانی عەشایرە سونەیەکان ، وەلێ میدیای کوردی بۆ بانگەشە بۆ داعش دەکات ،دەبێ بروانینە هاوپەیمانێتی پارتی و تورکیا و ووڵاتەکانی کەنداو کە لەگەڵ بنەماڵەی بەرزانی زۆر شتی هاوبەش کۆیان دەکاتەوە و زۆر لێکچونیان هەیە وەك فرۆشتنی نەوت و خوگرتن بە دەسەڵاتەوە .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)