کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود ڕۆیشت و جه‌لال هاته‌وه

Tuesday, 18/09/2012, 12:00



ئاشه‌که‌ی مه‌سعود کێ ده‌هاڕێ؟!
ناشینترین کۆمه‌ڵگا ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه‌ که‌ده‌سه‌ڵاتی ناشیرین په‌سه‌ند ده‌کات
یه‌کێک له‌ خه‌سڵه‌ته‌ ناشیرینه‌کانی کولتوری خێڵ تۆڵه‌یه‌.
‎(بڕیاری تۆڵه‌ و ئاشتیش ته‌نیا ووته‌ی سه‌رۆک خێڵه) ‌ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر میدیاکان نووسیان له ‌ووڵاتێکی خێڵسیسته‌مدا. دووخێڵ چه‌ند که‌سێکیان له ‌یه‌کتر کوشت چونکه‌ دوو گۆێدریژی نێرومێ سه‌ربه‌دوو خێلێ جودا(سێکسیان) کردبوو.
له ‌ووڵاتی کورده‌کانداو له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خێڵی سیاسیدا. کیژکی نه‌مام ته‌مه‌نیان له‌ سه‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی ساده‌ی هه‌رزه‌کاری به ‌به‌ردکووشت. (دووعا).
مرۆڤکوژه‌کان ئازاد ده‌کرێن. ڕۆژنامه‌نووسان ده‌کوژێن.‌
کاره‌ساتی گه‌وره‌ له‌ووڵاتی کوردان له‌وه‌دایه سه‌رۆکی خێڵ بڕیاری سیاسی ده‌دا.
به‌پیچه‌وانه‌وه‌ له ‌کۆمه‌ڵگای ته‌ندروستدا بریای سیاسی بریاری کۆیه‌.
چونکه‌ بڕیاره‌کان چاره‌نووسی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌‌.
(سکرتێری پارتی دیموکراتی خێڵ) فازیل میرانی هه‌رزه‌کاری پیر، ووتی: (ئێمه ‌سه‌رۆکێکمان هه‌یه‌ که ‌ووتی نابێ، که‌واته‌ نابێ و ته‌واو)+1‌
بۆیه ‌بڕیاره‌ سیاسیه‌کان ده‌بن به ‌کارسات و گه‌ل نرخه‌که‌ی ده‌دا. مه‌سعوود به ‌سیسته‌می بیرکردنه‌وه‌ی خێڵ که‌وتۆته‌ ئاشێکه‌وه ڕۆ‌ژ به ‌ڕۆژ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌هاڕێت.
له‌و گۆره‌پانه ‌سیاسیه‌ی ئه‌و یاری تیداده‌کات چوارده‌وری به‌ نه‌یارگیراوه‌.

جه‌لالی هاوئیستراتیجی مه‌سعود به‌ ئیفلیجیش ‌پشتی تێکرد

شه‌قام لێی توڕه‌یه‌.
گۆڕانی بۆ ڕام نایه‌.
ورکی تورکیایی له‌مه‌ڕ شه‌ڕی قه‌ندیل بۆ ناکرێ.
به‌غداد به ‌سوونه ‌و شیعه‌وه ‌(بیجگه‌ به‌عسیه‌کان ئه‌ویش وه‌ک تاکتیک) هه‌موویان ‌بیزی لێده‌که‌نه‌وه‌.
مالکی گه‌ره‌کێتی ڕوو له‌ مه‌سعود تیبکاته‌وه‌. داوای دوادۆلاری پیتڕۆڵی دزراوی لێده‌کات‌ .
هاکا ڕۆژێک به ‌زووربه‌ی ده‌نگ په‌رله‌مانی به‌غداد وه‌ک چۆن دادگایان بۆ(هاشمی) دانا، به‌ چه‌شنی سه‌دام، دادگای مه‌سعوود بکه‌ن.
ئیران گله‌یی هه‌یه‌.
به‌بڕیارێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق گشت میلیشیاکانی مه‌سعود ده‌بن به‌موچه‌خۆری وه‌زاره‌تی به‌رگری پاسه‌وانی سنور.
ڕێگه‌ی به‌مه‌سعود ناده‌ن تاپڕێکێشی هه‌بێ.



مه‌سعود و مه‌سرور له‌ ترساندا هیچ ناخۆنه‌وه‌ و په‌رداخه‌که‌یان هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه‌


مه‌سعود ترسی له‌ هه‌موو که‌سێک هه‌یه ‌و له‌ سیبه‌ری خۆی ده‌ترسێ. بڕوای به‌ که‌س نییه‌ پۆسته‌ گرنگه‌کان گشتی له‌ بنه‌ماڵه‌ی خۆیه‌تی.

(سایکۆلۆجی درۆ) ئه‌گه‌ر که‌سێک ڕاستی مه‌به‌ست بێ، په‌نا بۆ درۆ نابات. مه‌سعود ده‌زانی هه‌موو پیاوه‌کانی ده‌وروبه‌ری درۆی له‌ ته‌کدا ده‌که‌ن، لێ به ‌هه‌موو درۆزنه‌کان دڵخۆشه‌، بۆیه ‌له ‌دیوه‌خانی سیاسی ئه‌ودا ڕاستگۆ جێی نابێته‌وه‌.
ئه‌گه‌ر پاره‌ی نه‌بێ که‌س له‌ ده‌وری نا‌مێنی‌، هه‌رچه‌ند ده‌وریشی ته‌نراوبيت هه‌ست به‌ ته‌نییای ده‌کات. ملیارده‌ره‌ سه‌رۆکه‌که‌مان‌ گه‌رچی ژیانی دۆزه‌خه‌، که‌چی به‌ناو سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستانه‌ و ناویرێ ئاوی کوردستان بخواته‌وه‌.
له ‌یادی ئه‌یلولدا خۆی و کوڕه‌که‌ی په‌رداخی ئاوه‌که‌ی به‌رده‌میان (به‌هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یی) داناوه‌‌. ترسیان هه‌یه‌ ده‌رمانخۆاردندیان بکه‌ن‌، کێش له‌ ده‌ورێتی ئه‌و پیاوه‌ درۆزنانه‌ی که‌ ده‌وریان داوه‌، متمانه‌ی به‌ کێ نییه‌؟ به‌و پیاوانه‌ی که‌ ئه‌میان وه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێم قبو‌ڵه‌!

هه‌موو ئه‌مانه بوونه‌ته ‌هۆی تێکچوونی باری ده‌روونی مه‌سعود!
هێشتا درزه‌که‌ ماوه‌.

له‌ 16 / 9 / 2012 دا مه‌سعود سه‌فه‌ریکرد بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات کرد، رۆژێ دوای ئه‌وه‌ و بۆ به‌یانییه‌که‌ی جه‌لال گه‌ڕایه‌وه‌.

درزی نێوان جه‌لالی و مه‌لایی درزی ئاوزانی خێڵه،‌ مه‌سعوود بۆیه‌ سه‌فه‌ری کرد تا له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌لالدا ئاماده‌ نه‌بێت و هه‌واڵی نه‌پرسێت، خۆی وا پیشان بدات که‌ سه‌رقاڵه‌. وه‌ک تۆڵه‌یه‌کی خێڵ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌لال له‌ته‌ک کێشه‌ی مالکی و مه‌سعوود پشتی مالکی گرت. ئه‌مه‌ لێدانێکی سیاسی له‌ مه‌سعوود بوو. سه‌ردانی دبلۆماسی هه‌ر سیاسه‌ک پێشکات به‌رنامه‌ی بۆ دادڕێژرێ. پێویسته‌ ووته‌بیژی ده‌سه‌ڵات ئه‌نجام و کات و شوینی سه‌فه‌ره‌که‌ ئاشکرابکه‌ن. په‌رله‌مان به ‌ئۆپۆزیسۆنیشه‌وه‌ ئاگاداربن له‌ سه‌فه‌ری سه‌رۆک (ئه‌مه‌ سیسته‌می سه‌رۆکاییه‌تیه‌) ره‌نگه ‌هه‌ندێکی نهێنی بێ. پاراستنی پێویسته‌ له‌به‌ر (ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی) که‌ کورد نییه‌تی، لێ سه‌فه‌ره‌که‌ی مه‌سعوود هه‌مووی نهێنیه. مه‌سعود نه ‌سه‌ردانی جه‌لالی کرد نه ‌له‌کێشه‌ سیاسیه‌کاندا نرخی بۆ دانا. جه‌لال له ‌عیراق بێ یان نا (ئاشی عیراق) دۆلار ده‌یگێڕێ.





سایکۆلۆجیتی هه‌ره‌شه‌که‌ی مه‌سعود.

گه‌ر به‌ووردی سه‌رنجی ڤیدۆکه‌ بده‌ی ده‌بینی ده‌روونی مه‌سعوود داته‌پیوه‌. به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێکراوه‌. ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی لێ سه‌ندراوته‌وه‌. سایکۆلۆجیه‌تی مه‌سعود وه‌ک سایکۆلۆجیتی ئه‌و پیاوه‌ قومارچییه‌ وایه‌، که ‌دوای دۆڕاندنی پاره‌یه‌کی زۆر و ئیفلاسبوون. جنێو به‌ منداڵ و له ‌ژنه‌که‌ی ده‌دا، مه‌سعود هه‌ره‌شه ‌له ‌کورد و داوای ئاشتی له ‌دوژمن ده‌کات، قومارچی دۆڕاویش نه ‌به‌جنێو نه ‌به‌لێدانی منداڵه‌کانی پاره‌ی دۆڕاوی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه‌. مه‌سعودیش نه ‌به‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌کورد. نه ‌به‌ئاشتی له‌ته‌ک دوژمن (نایه‌ته‌وه‌ مایه‌ی خۆی).
سیاسه‌ت هونه‌ره‌، زانسته‌ هوشیارییه‌. موڕاڵه‌. خۆشه‌ویستی نیشتمان و خاکه‌. ئه‌رکه.


ئه‌م قۆناغه‌ ئه‌نگوست چاوه‌ش. قۆنا‌غی نووستنی ئه‌قڵه‌‌‌+2
بۆیه‌ مه‌سعود سه‌رۆکی کورده‌.


+1 : هاو ووڵاتی(گۆڤاری سدڤیل) 20.12.2011
+2: هاشم سالح (سه‌ره‌تایه‌ک ده‌رباره‌ی ڕۆشنگه‌ری ئه‌ورووپی)وه‌رگێڕانی شوان ئه‌حمه‌د.
18.09.2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە