کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكى كراوە بۆ وەزیرى پێشمەرگە و وەزارەتى پێشمەرگە و دوژمندارى پێشمەرگە

Sunday, 14/04/2013, 12:00


ڕەنگە ئەوەى من باسى بكەم جیگەى سەرسوڕمانى زۆرێك لە جەماوەر و خودى پێشمەرگەش بێت ، لە كوردستان ڕۆژگارێك هەموو كورد چاوەڕێى دەستى پێشمەرگە بوو چ دوستەكان چ دوژمنەكان ، دۆستەكان لە دلسۆزی و خۆشەویستیان بۆ نیشتمان و وڵات و دوژمنەكانیش لە پێناوى بەرژەوەندى تایبەتى خویان كەوا سەدان سەرى پێشمەرگەیان بە دیارى بۆ ئاغاكانیان دەبردەوە.
ئەمانەو ماندوبون و بێكەسى بە سكى برسى و بێبەرگى و سل نەكردنەوە لە ساردى و گەرمى ، لەپال هەموو ئەمانەش تۆڵەى شەهیدان و هێرشى نابەرامبەرى دوژمنانیشیان تیك دەشكاند ، هەرچەند باسى دلسۆزى و ئەمەك وەفا و خۆشەویستى خاك و نیشتمان لە هزرى پێشمەرگەدا بكەین هێشتا ناگەینە ئەوەى دلۆپێك ئاو لە دەریاى خۆشەویستیەكانى پێشمەرگە بەرامبەر نیشتمانەكەى بنوسینەوە ، ئێستاش هەموو وەزارەتەكان هەر لە سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت و سەرۆكى پەرلەمان كە خودى خۆیان پێشمەرگە بوون لە ڕۆژگارە سەختەكان خۆیان بە دلسۆز و وەلاى پێشمەرگە دەزانن لە بەرامبەر پێشمەرگە دەستە وەستان دەبن ، چى وەزارەت و رێكخراوە حكومى و حزبى و بێلایەنەكان لەو كوردستانە دا هەیە لەژێر باڵى پێشمەرگە كارەكانى بەڕێوەدەچێت و لە پەناى ناوى پیرۆزى پێشمەرگە فێل لە پێشمەرگە دەكەن بە كۆمەلێك بڕوبیانوى هەلبەستراو كەوا نەك پێشمەرگە بەلكو هیچ كەسێك لەوانەى كە ئەو بەرنامە فێڵاویانەیان دابەزاندوە باوەڕى پێناكەن ، لێرەدا هەندێ لە فێلەكانى حكومەت و وەزارەتى پێشمەرگە و سەرۆكایەتى هەرێم و حكومەت ئاشكرا دەكەین .
1- ماوەى زیاتر لە شەش ساڵە حكومەت و پەڕلەمان و خودى وەزارەتى پێشمەرگە هاواریانە كە گوایە مووچەى پێشمەرگە لە باخەلى یان قوتى میلەت دەردەچێ و لە بەغاوە بۆیان دابین ناكرێت بەلام خودى ژمێركارى وەزارەتى پێشمەرگە ووتیان پارەى پێشمەرگە بە هۆى كێشكانى حكومەت لەگەل بەغا نەهاتوە لێرەدا ئاشكرا بوو كەوا بەغا مووچەى پێشمەرگە وەكو مەنزمەى جەیشى عێراق دەنێرێت بەلام حكومەت بە هۆى ئیستغلال كردنى دلسۆزى پێشمەرگەو زەعیفى وەزیرى پێشمەرگە ئەو هەلەى قوستیتەوە ، تا چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا واتە ڕۆژى 942013 مووچەى پێشمەرگە نەدەدرا بە بیانوى ئەوەى كەوا پارە لە بانقەكان نیە ، بەڵام دواى خۆپێشاندانێكى بچوك وەزارەت و حكومەت و خودى سەرۆكایەتى هەرێمیش كەوتنە لەرزین و مووچەكە لە بانقى هەرێم هاتە دەرەوە و لێرەدا .
2- لە ماگى 42011 وە بڕیار دەرچوە لە پەرلەمان كەوا مووچەى پێشمەرگە هاوتاى سوپاى عێراق بكرێت و دەرماڵەى پیشەى و بڕوانامەو پارەى خۆراك كە بڕى 360 هەزار دینارە بەڵام وەزارەت تەنها بڕى 120 هەزارى سەرف كرد و هیچى تر .
3- بە نسبەت پلەبەرزكردنەوە لە سالى 2011 تەنها پلەبەرزكردنەوە بۆ لستى (ب) كراو لە سالى 2012 جارێكى تر چەند ئەفسەرێك پلەكانى بەرزكرایەوە بە تایبەت ئەوانەى كەوا سالانێكى زۆر بوو بەو پلەیەوە مابونەوە كەوا دەبوایە لە سالى 2008 یا 2009 مستەحەقى یلە بەرزكردنەوە بوون بەلام جەدوەلى سالى 2011 تا ئێستاش لەوەزارەتەوە ڕەوانە نەكراوە بۆ ئەنجومەنى وەزیران لە كاتێكدا ئەوە كارى خودى وەزارەتە نەك ئەنجومەنى وەزیران .
4- ڕۆژانە لە ناو وەزارەتى پێشمەرگە بە ملیونان دینار سەرف دەكرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكان بەو شێوەیە بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكان هەموو ماگى پێنج ملیۆن و بەڕێوەبەرایەتیەكانى تر سێ ملیۆن و بەشەكانى ناوە وەزارەت لە یەك ملیۆن بۆ سێ ملێۆن و ڕاگەیاندن 28 ملیۆن كە تەنها 20 ملیۆن مەسروفیانەو ئەوەى تر برابەش دابەش دەكرێت بەسەر بەڕێوەبەرایەتیەكە لە بەڕێوەبەرى گشتى تا دەگاتە ئەفسەرەكان وەێلى بەتال و فۆتۆكۆپى لە گیرفانى بەرپرسەكاندا هەیە و ئەو پارە زۆرەش تەنها بۆ كرینى (ئاو ، بسكیت ، شەربەت ، ساردى ، چاو قاوە و نسكافەیە و هەندێك پێویستى تریش لە بەڕێوەبەرایەتیەكان لەگەل مكافەئە بۆ پێشمەرگەو پلەدارەكان هەر دوو مانگ جارێك بۆ ئەفسەر 75 هەزار و بۆ پلەدارەكان 50 هەزار و بۆ پێشمەرگەى دۆست و نزیك بەرپرسەكان 40 هەزار و زۆر كەسى بن دیواریش تا ئەمرۆ بونى هەیە لە ناو وەزارەتى پێشمەرگە .
5- وەزیرى پێشمەرگە لە بەرامبەر پارتى كەسێكى زۆر لاوازە و پارتیش ئیستغلالى كردوە لە بەرامبەردا وەزارەتى ناوەخۆ چونكە وەزیرەكە پارتیە هەموو شتێكى بۆ كراوە بە تایبەتى هێزەكانى زێرەڤانى كەوا هەموو مستەحقاتەكانیشیان بۆ سەرف كراوە بەلام پێچەوانەى وەزارەتى پێشمەرگە چونكە وەزیرەكە یەكیتیە هیچى بۆ ناكریت و ئەمەش وەك شیوەیەكى سیاسى بۆ شكستى یەكیتیە .
6- رێكخستنى پێشمەرگەى پارتى لە هەوڵى زۆر دایە كەوا جەبار یاوەر لە بەرامبەر پێشمەرگە و جەماوەرى یەكیتى تیك بشكینى ئێستا زۆر لە بەلاغەكان یان شتێكى لەبەشى چاكسازى بێت بەڕێوەبەرى گشتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى پێشمەرگە بڵاوى دەكاتەوە و هەرچى ناراست و پێچەوانەیەى بۆچونى پێشمەرگەیە لە بەرامبەر ماندوبونەكان ئەوا جبار یاوەر وەك ماشە بەكار دیننن ، بێئەوەى خودى جەبار یاوەر و وەزارەتى پێشمەرگەش هەستى پێبكەن .
7- لە بەشى ژمێر یارى وەزارەتى پێشمەرگە زۆرێك لە هاوكارى بۆ پێشمەرگەكانى پارتى بیگەڕانەوە بۆ وەزیرى پێشمەرگە لە لایەن (ئه‌نورى حاجى عوسمان) ئیمزا دەكرێت بێ ئەوەى ئاگادارى وەزیر وەزارەتیش بكرێت و جەنابى وەزیر تا ئێستاش بیئاگایە لەو هەموو پارەیەى كەوا سەرف دەكرێت لە لایەن بریكارى وەزیر كەوا ئەو مافەشى نیە ، لەگەل ئەوەشدا جەنابى لیوا بەكر بەرێوەبەرى ژمێریارى وەزارەت بە ملیونان دینار بۆ پارتیەكان سەرف دەكات لە بەرامبەردا به‌رپرسی پارتی كێشەو گرفت تەنها بۆ یەكیتیەكان دروست دەكات بە دەیان نوسراوى هەڵە .
8- هەرچى پلە و پایەى گەورە هەیە لە ناو وەزارەتى پێشمەرگە هى پارتیەكانە لە پلەى بەرزى ئەفسەر تا دەكاتە خوارەوە كەوا زۆر كەم لە پارتیەكان پلەیان نیە و كەمەكانیان پلەكانیان لە عریف و نائب زابتى پلە یەكە لە بەرامبەردا پلە نزمەكان لە ئەفسەر بۆ خوارەوە هى یەكیتیەكانەو پلەكانیشیان تا ئێستا بە بڕو بیانوى جۆراو جۆر ڕاگرتوە چونكە ئەوجارەیان زۆرینەى پلەبەرزكردنەوەكان هى یەكیتیە .
9- هەموو بەرپرسەكانى پارتى یان ئۆتۆمۆبێلى فەلەكیان لایە یان هى وەزارەت ، ئەوە لێرەشا كۆمەلێك مەسروفاتیان لە كۆلى پێشمەرگەكانى پارتى كردۆتەوە لە بەرامبەردا هەموو ئەفسەرو پلەدارەكانى یەكیتى بەشێكى كەمى نەبێت ئۆتۆمۆبێلى وەزارەت یان فەرماندەیى لایە و ئەوانەى تر یان بە كرێ یان بە هۆى رەفاقەت یان بە چاوبەرەژێرى پارتیەكان یان ئەوەى ئۆتۆمۆبێلى خۆى هەیە ، لێرەشا پارتى هەلى هاوكارى بۆ پێشمەرگەكانى خۆى داوە لە بەرامبەرا پێشمەرگەكانى یەكیتى هیچیان بۆ ناكرێت .
10- ئەفسەرو پلەدارەكانى ناوە وەزارەت ئەوانەى كەوا سەر بە یەكەیەكانى (80) لە لایەن فەلەك هاوكارى مادى دەكرێن لە كاتى پێویست وەك تێك چوونى ئۆتۆمۆبێل و مردنى كەسێك و زەرەو زیانى تر لە بەرامبەردا یەكەیى (70) بیخەم لە بەرامبەر پێشمەرگەكان هیچ جۆرە هاوكاریەك ناكرێن .
لە كۆتایا ئەلێم پێویستە جەنابى وەزیرى پێشمەرگە بە خۆیدا بچێتەوە و چیتر بێئاگا نەبێت لە وەزارەتەكەى و لە پێشمەرگەكانى و هەوڵەكانى بخاتە گەڕ بۆ دروستكردنى ئالیەتیكى گونجاو بۆ تەواوى پێشمەرگەكان ، چونكە تا ئەمرۆش پارتى لە هەوڵى سەرنەكەوتنت دایە بە كۆمەلێك رێگەى نالەبار و كۆمەلێك لە پلەدارە بەرزەكانى ناو وەزارەتەكەشت لە لایەن پارتیەوە تەجنید كراون ، تا ئەو كاتەى پێشمەرگە جارێكى نەكەوتونەتە خۆیان چیتر فرو فێلەكانى پارتى بە بیانوى نەمانى پارە لە بانكەكان باوەڕ مەكە ، تا خۆپێشاندان نەكرا مووچەى پێشمەرگەكانت نەكەوتە باخەڵ و ئەوەش بزانە ئەو تاخیر بونەى مووچەى پێشمەرگە تەنها بۆ چاو بەستنە تا بڕیارى دەرچووى پەرڵەمان شەلەل بكەن تایبەت بە زیادەى مووچەى پێشمەرگە كەوا بڕیار بوو جێبەجیى بكەن ئەویش بڕە پارە زیاد كراوەى دەرمالەى ترسناكى و دەرماڵەى بڕوانامە و خواردن و بە هاوتاكردنى مووچەى پێشمەرگە بە وەزارەتى بەرگرى عێراق و ئەوا ئاشكراش بوو كەوا مووچەى پێشمەرگە لە عێراقەوە دێت بەلام دیار نامێنێت.
جەنابى وەزیرى پێشمەرگە پێویستە هەلوێستت هەبێت تۆ بە چاوسوور كردنەوە خزمەتێكى ترى پارتى دەكەیت ، پێشمەرگەكانى یەكیتى راست ڕەوانە كاریان كردوە با چیتر پارە و مەنسەب و قسەى گەورە گەورەى دیوەخانەكەى مسعود بارزانى كارت تینەكات، ئەگەر كار وا بڕوات جەنابت گەورەترین كەلین بۆ پارتیەكان پڕ دەكەیتەوە كە ئەوەى خۆیان پیان نارێت لە پەرتەوازەكردنى یەكیتى ئەوا لە پەناى تۆوە دەیكەن وەك (لەباربردنى پەفسەرو پلە دارەكانى یەكیتى و دروست كردنى بەرەبەستى گەورە و تەجنید كردنیان بە پارەى خەیالاوى و كڕنى دەیان خانو بۆ گەورە ئەفسەرەكانت كەوا جەنابت بیئاگاى لێیان) .
پێشمەرگەیەكی یه‌کێتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە