دەرچوانى پەیمانگاى مامۆستایانى هەڵەبجە لە ناو تەربییە هەڵەبجەدا دەستیان بە مانگرتن كرد
Thursday, 30/04/2009, 12:00
كاتژمێر 9 سەرلەیانى ئەمڕۆ زیاتر لە 250 دەرچووى پەیمانگاى مامۆستایان لە نێو بیناى پەروەردەى هەڵبجەى شەهید دەستیان بە مانگرتن كرد و داواى دامەزراندن دەكەن تا ئێستا مانگرتنەكە بەردەوامە ..
پاش ئەوەى لە خۆپیشاندانەكەى ڕۆژى یەكششەى ڕابردوو بەڕێوبەرى تەربییەى هەڵەبجەى بەڵێنى بە خۆپیشاندەران دا كە دایانبمەزرێنن بە پیشەى مامۆستا,بەڵام لە كۆى 570 دەرچوو تەنها 30 كەس ناوى هاتووەتەوە.
بەڕێوبەرى تەربییەى هەڵەبجە:من موبارشەرە نانوسم بۆ ئەو 10 كەسەى كە بەواسیتە دامەزراون لە كۆى 570 دەرچووى پەیمانگاى مەڵبەندى مامۆستایانى هەڵەبجە 30 كەسەى ناوى هاتووەتەوە 20 كەسیان لەلایەن تەربییەى هەڵەبجەوە نێردراو 10كەسى تریان بەواسیتەوە دامەزراون لەرێگەى وەزارەتەوە دامەزراون و بەڕێوبەرى تەربیەى هەڵەبجە ئاگاى لێى نییە,سەبارەت بەو 10 كەسەى كە بەواسیتە دامەزراون بەڕێوبەرى تەربییەى هەڵەبجە ووتى من موبارشەرە نانوسم بۆ ئەو 10 كەسەى كە بەواسیتە دامەزراون.
هەر لەناو لیستى دامەزراوەكاندا دەرچووى بەشى كوردى تێدایە بە پیشەى مامۆستاى ئینگلیزى ناوى هاتووەتەوە.
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست