کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود، جاهیلترین مرۆڤی كوردستان

Wednesday, 19/05/2010, 12:00


لەتیرۆركردنی سەردەشت عوسمانەوە دەست پێدەكەم بۆ ئەو ئێوارەیەی كە پارتی هەناسەسواری تێكەوت و گەڕایەوە بۆ مێژوو، ئەوكات پێكەنیم بەعەقڵی ئەو حزبە هات كە نەك توانای حیوار و دیالۆگی نییە لەگەڵ جەماوەر بەڵكو دەیەوێت بە رەفتاری كەڵەگاییەوە بڕواتە پێشەوە و هەنگاوە دیكتاتۆرییەكانی رۆژ بەڕۆ پەلبهاوێت بۆ هەموو ناوچەكان.

بەڵێ با لەتیرۆركردنی ئەو گەنجە خێر لەخۆ نەدیوەوە هەنگاو بنێین كە چۆن توانیویەتی بگاتە ئاستی زانكۆ و لەگەڵ ئەو تەمەنەیدا ببێتە سەرمەشقی بەرەنگاربوونەوەی پارتی لەهەولێر، ئەو هەولێرەی كە جگە لەسەربازگەیەك كە فكری خەڵكی تیا دەچێتە ژێر پێ و ئیرهابی فكری تێدا دەكرێت، هیچ هیوایەكی لەئێستادا تێدا نابینرێت.

سەیرە كاتێك سەردەشت تیرۆر دەكرێت لەو هەموو هێزە سیاسسیەی سەر گۆڕەپانی كورد پەنجە بۆ پارتی رادەكێشرێت، ئیتر بێئەوەی تائێستا بەڵگەی دادگایی هەبێت ئەو هێزە تۆمەتبار بكات، گرێی قسەكردنی من لێرەوەیە كە پارتی بۆ سەردەشت شەهید دەكات، لەكاتێكدا تەنیا دوو وتاری نووسیوە، ئەوەی دەمخاتەوە بەردەم ئەو رێگایەی كە بۆ پارتی تۆمەتبار كرا، ئەوەیە كە پارتی بەر لەوەی سایكۆلۆژی خۆی بناسێت خەڵك خوێندنەوەی بۆ سایكۆلۆژیای هەیە.

بالێرەوە خوێندنەوە بۆ ئەو خەڵكە ئاسایییە بكەین كە چەندین حزب خاوەنێتی نەك تەنیا پارتی، كەواتە تەنیا پارتیش ناتوانێت ببێتە وتەبێژو دەنگ هەڵبڕی هەموو كورد، بۆیە كاتێك جەماوەر پارتی تۆمەتبار دەكات بەتیرۆر و تۆقاندن هیچ هیوایەك نامێنێت بۆئەوەی كە پێكەوەژیانی لەگەڵ ئەم حزبەدا هەبێت، ئەوە دەمانباتە بەردەم هەقیقەتێك كە ئەم هێزە لەسەرەتای ژیانیەوە بەگیانێكی تیرۆریستانە هاتۆتە ئاراوەوە و هەمیشە خۆی بەخاوەندارێتی ژیان لەكوردستاندا بینیوە، ئێستا ئەو هێزەیە كە جەماوەر لێی بێدەنگ نابێت و ژیانی كەڵەگایی فڕێدەداتە دەرەوە، خەڵك نایەوێت ئەو هێزانەی كە لەگەڵ دیموكراسیدا ناگۆنجێن ژیانی تاك بەتاكیان لێ تاڵ بكات، ئێستا ئەوە پارتی یە كە ناتوانێت لەگەڵ ئەو جەماوەرەدا هەنگاو بنێت و هیچ متمانەیەكی لای خەڵك نەماوە و هەر كەسێك لەكوردستاندا تیرۆر كرێت پەنجە بۆ ئەو رادەكێشرێت، بەڵێ ئەوە چونكە پارتی لەگوفتاردا تیرۆریستانە هەنگاو دەنێت بۆیە رەفتارانە تیرۆریستانە سەیر دەكرێت.

ئەوە مەسعودی جاهیلە رازی نییە كەس لەخۆی بەرز تر بێت لەكوردستاندا نەك هیچ هێزێكی تر، كەواتە ئەوە پارتیشە كام رەفتاری نابەجێیە لەكوردستاندا دەیكات و هەمیشە وا دەكات خەڵك بەگومان بێت لەپارتی و بنەماڵەی مەسعود مەلا مستەفا.

پارتی كاتێك بەیاننامەی مەكتەبی سیاسی دەركرد، لەوپەڕی تەنگەتاویدا بوو، چونكە هیچ كاتێك لەفەلسەفەی پارتی دا نی یە كە بەیاننامەیەك دەربكات ئەگەر نەزانێت برینەكەی گەیشتۆتە سەر ئێسك و لەكوشتنی نزیك كردۆتەوە، تا ئێستا ئەو بەیاننامانەی كە دەركراون هیچیان بەقەد ئەو بەیاننامەیەی رۆژی 13/5 دوژمنایەتی بەرامبەر خەڵك پێوە نەبووە.

سەیرە جاشقەڵەكانی پارتی خۆیان دەبەستنەوە بە مێژوو لەكاتێكدا شەرمەزارترین مێژوو، مێژووی بنەماڵەی مەسعود و ئەو پیاوە جاهیلە و پارتییە كە پڕن لەخوێن و خوێن ڕشتن، مەسعودی جاهیل خۆشی ناتوانێت نكۆڵی لە31ی ئاب بكات كە خوێناوی ترین مێژووە لەبیرەوەری ئەودا و ئەوەی سەعاتێك لەرۆژی31ی ئاب لەهەولێردا ژیابێت دەزانێت 31ی ئاب چییە و چۆن كراوە؟ ئەوە یادی 31ی ئابە كە هیچ متمانەیەك لای خەڵك ناهێڵێتەوە پەنجەی تاوان بۆ پارتی و مەسعودی جاهیل درێژ دەكرێت نەك هەر لەشەهیدكردنی سەردەشت، بەڵكو لەتیرۆرو شەهیدكردنی سۆران مامە حەمە و عەبدولستار تاهیر شەریف لەكەركوك، بەڵام كاتێك ناوی شەڕی قڕناقە و پشتئاشان دێنێتەوە بەرچاوی كود و زهنی كورد دەوروژێنێتەوە لەبەیاننامەیەكی شەرمناویدا، پارتی خۆی دەكاتە خاوەنی شەڕی پشتئاشان و دەیەوێت بەشیوعی یەكان بڵێت وەرن شەریك بن لەگەڵم گەلەكۆمەكێ لە پارتی دەكرێت و تەفروتونا دەبێت، بەڕاستی گاڵتەجاڕییە هێزێك خۆی خاوەنی پشتئاشان نەبێت و بێت باسی پشتئاشان بكات، هێزێك خۆی خاوەنی مێژوویەكی پڕ لەخوێناوی بێت و ئێستا بێت باسی مێژوویەكی ناشیرینی شەڕی ناوخۆی 27ساڵ لەمەوبەر بكات، ئەمەیە كێشەی مەسعودی جاهیلە لەگەڵ خەڵكدا كە خۆی خاوەنی سەروەرییەك نەبێت و بێت مێژووی خوێناوی بەجەماوەر بفرۆشێتەوە.

ئێستا پیاوەكانی پاراستنی پارتی دەیانەوێت خەڵك بەلاڕێدا بەرن، دەیانەوێت بەخەڵك بڵێن كە خەڵكینە هێزێك لەپشت ئەم هێرشەوەیە بۆ سەر مەسعود و بنەماڵەكەی كە هێزێكە لەخۆوە دروست بوون، ئیتر بێ ئەوەی هیچ حسابێك بۆ ئەو هەموو دەنگە ناڕەزاییەی خەڵك بكاتەوە لەسەر ملهوڕی و كەڵەگایی پارتی و مەسعود كە ماوە ماوە لێدوانی عەجیب دەدات و هێڵی سور بۆ خەڵك دەكێشێت و خەڵك بەگێرەشێوێن لەقەڵەم دەدات.

كاتێك گوێت لەجاشقەڵەمەكانی پارتی دەبێت تەواو شەرمەزاری پارتی و بنەماڵەكەی مەسعودت بۆ دەردەكەوێت، ئاخر ئەی ئاخرتەمەنەكانی پارتی و مەسعود-ی جاهیل، گەنجێكی تەمەن 18ساڵ چ ئیشی بەخوێنی شەفیق ئاغا و عەبدولی سۆران و سدیق ئەفەندی و نوری حەمە عەلی و عەوڵا سورە، ئاخر ئەمانە كەی كێشەی ئەمڕۆی كوردستانن و كەی لەكاتی خۆپیشاندانەكانی هەولێرو سلێمانی لەدژی تیرۆركردنی سەردەشت عوسمان كەس ناوی 31ی ئاب و هێنانی دەبابەكانی توركیای هێنا بۆ سەر هێزەكانی یەكێتی لەهیران و نازەنین، ئاخر كێ ناوی شەهیدكردنی مامە ریشە و شەهید ئارام و غەفور ئاغجەلەری هێناوە كە بەدەستی تەحسین شاوەیس كوڕەكەی مستەفای باوكی مەسعود شەهیدكران، كێشەی خەڵك كێشەی مێژوو نییە، چونكە هێزێك دەتوانێت باسی مێژوو بكات كە مێژووی زۆر پاك بێت و پڕ نەبێت لەخوێن و تیرۆر و تۆقاندن، كێشەی خەڵك ئەوەیە كە هێزێك بەناوی دیموكراتییەوە قسە دەكات و بەرۆژی نیوەڕۆ لەپایتەختی هەرێمدا دیموكراتی سەردەبڕێت، پارتی ئەو هێزەیە دەیەوێت باسی ئەو ئەتككردنە نەكرێت كە لەلایەن پارتی یەوە رۆژ بەرۆژ زیاتر دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە