کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دكتۆر كامەران بەرواری: پەكەكە دەیەوێ پرسی كورد بە رێگای ئاشتیانە چارەسەر ببێت و ئاكەپەش دەیەوێ بە شەڕ چارەسەری بكات

Wednesday, 16/12/2009, 12:00


دوێنێ لەشاری هەولێری باشوری كوردستان سیمینارێك لەسەر داخستنی دەتەپە و ڕەوشی ئێستای باكوری كوردستان بۆ ژمارەیەك ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدار لە بارەگای ڕۆژنامەی ستاندار رێكخرا. ئەندامی كۆنگرئ نەتەوەیی كوردستان و مامۆستای زانكۆی دهۆك دكتۆر كامەران بەرواری و سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان نیعمەت عەبدوڵڵا، لە سیمینارەكەدا وتەیان پیشكەش كرد. دكتۆر كەمەران بەرواری وتی، كاتی لەسەر بانگەوازی ئۆجەلان گروپی ئاشتی چونەوە توركیا بە ملیۆنان كەس پێشوازیان لێكردن، بەڵام لەشوێنی ئەوەی كە ئەوە بكەنە زەمینەی چارسەری، ئەوانیان بە گێرە شوێنی تاوانبار كردو هەڕەشەیان لە كورد كرد كە مەسەلەكە دەبنەوە خاڵی سەفر.
وتیشێ دەوڵەت هیچ بەرنامە و پرۆژەیەكی بۆ چارسەری نییە، ئێستا بە ئاشكرا ئەوە دیارە. بەرواری وتی، پەكەكە سەدا سەدا لەگەڵ ئاشتی دایەو چەندین جار ئاگربەستی ڕاگەیاندووە و هێزی كشاندەوە دەرەوەی سنور. دكتۆر كامەران بەرواری باسی لە نەخشەی ڕێی ئۆجەلان كردو ووتی؛ عەبدوڵڵا ئۆجەلان نەخشەی رێی پێشكەش كرد بۆ چارسەری، بەڵام تا ئێشتا ڕووناكی نەبینراوەو دەستی بەسەردا گیراوە.
د.كامەران بەرواری وتی: پەكەكە دەیەوێت بە شیوەیەكی ئاشتیانە پرسی كورد چارەسەر بكرێت، بەڵام ئاكەپە دەخوازێت بە سیاسەتی پاكتاوكردن، پرسی كورد چارەسەر بكات. بەرواری وتیشی: دەبێت ئۆجەلان و پەكەكە بە موخاتەب بگیردرێن.
هەروەها نیعمەت عەبدوڵڵا لەوتەكەیدا ڕایگەیاند كە ئاكەپە لەلایەك بانگەشەی چارەسەری دەكات و لە لایەكی تریشەوە دەتەپە دادەخات و ئەمەش دووڕووی ئاكەپە دەردەخات. داواشی كرد كە بە چالاكی دیموكراتیانە ناڕەزایی لەدژی بڕیارەكە دەر ببڕن.
هەروەها دیار غەریب سەرۆكی پەچەدەكەش ڕایگەیاند كە پەكەكە هەمیشە بۆ چارەسەری ئامادە بووە كاتێ كە هەنگاوەكان بە ئاڕاستەی چارەسەریدا بن.
دكتۆر فایەق گوڵپی ئەندامی كەنەكەش داوای لە حكومەتی هەرێم كرد، هەڵویستیان لەبەرامبەر داخستنی دەتەپەدا هەبێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە