Friday, 18/04/2014, 12:00
1636 بینراوە
-هۆمەر-گوتم:کەر بۆئەوەی کەربێ دەبێ بێدەنگ بێ-بۆئەوەی بێدەنگ بێ دە بێ کەر بێ.
-ئاڵی-دەواز لەکە ر بێنە باپشویەک بدات.
-هاهاها تۆباسی چی ئەکەی ئێستا پشووی یەکجار زۆرە،وەک جاران نییە هەر کاری پێناکەن.
-ئەی چۆن دەژی؟
-بۆ پێتوایە ئەوەی کار نەکات ناژی؟برالە هەزاران هەزار کاریش ناکات و زۆر باشیش ئەژی-زۆریش دارایە.
-جائەگەر وابێ دزە.
-بۆدزی عەیبی هەیە یان کارنییە؟
-نەوەڵڵا ئەسلەن کارنییە.
-دەبەسەری تۆ ،ئێستا باشترین کارە ،نەک هەر ئەوە پلەو پایەت نەبێ بۆئەمکارە ،بێکاردەبی
-بۆدزی؟!
-بەڵی بۆدزی،ئەم کارە بەس لەمرۆڤە نزمەکان دەوەشێتەوە.
-هاهاها بەسەری تۆ لێرە مرۆڤە بەرزەکان دەیکەن!
-مرۆڤی بەرز، تۆبەبکە کافر بوی
-مەبەستم بەرزی هینە،پۆست پۆست
-هاهاها دەوابڵێ ،پۆست هم.
-باشە شتی وا چۆن ئە بێ مرۆڤ دزیبکاو گەورەشبێ چۆن شتی وادەبێ.
-دەبێ بۆنابێ دنیا گۆڕاوە.
-گۆڕاوە -بەکاملادا گۆڕاوە.
-تەبعەن بەلای چەپ دا،ئێستا من لای ڕاستی تۆم ،بەڵام لای چەپت دەبینم
-هاهاها زۆرسەیرە
-سەیر نییە کا کە ڕاست و چەپ ڕێک کەوتون .
-هاهاها بڵێ بوون بەژن.
-بۆژن بوون ،خراپە
-نەوەڵڵا زۆریش پیاوانەیە ،بەس لەڕووی زانستییەوە دەڵێن لای ڕاستو لای چەپی مێشکی وەک یەک و پێکەوەکاردەکەن بۆیە ئەگەر لایەکی لەکار کەوت لاکەی تری قەرەبووی دەکاتەوە
-ماشەڵڵا، بۆیە ژن ئە گەر جەڵتە لێی دا لەقسەکردن ناکەوێت.
-بۆ هەر ژن حزبیش وایە ،حزب هەیە جەڵتەی سیاسی لێیداوە و کەچی لەجاران بەچاوو ڕوترە و زیاتریش قسە دەکات
-تۆ لەوە گەڕێ باسی لای چە پ و لای ڕاستم بۆ بکە بزانم لەڕێزمانیشدا وایە
-بەڵێ هەروایە.
یەعنی ئێستا شتێک لای ڕاستەوە بنوسیلە لای چەپ ئە خوێنرێتەوە.
-بەڵێ ئێستا کۆنەماڕکسی -دەتوانێ قورئان بخوێنێ و بە پێجەوەنوشەوە هەروایە
-هاهاها وەلڵا برام گۆڕاوە
-ئادەی ئەم ڕستەیەم بۆ بخوێنەوە لە سەر شێوازی دنیای گۆڕاودا:پیاوی گورە دزی ناکات.
-ئەوە دەخوێندرێتەوە بە:پیاوی بچوک دزی ناکات،یان پیاو دزی نەکات گەورەنابێ.
-هاهاها جا ئەمە کەی گۆڕانی دنیایە خۆ ئەمە سەرەوبن بووە.
-سەرەوبن
- بەڵێ سەرەوبن.
-یەعنی نەیگۆڕین.
-وەڵڵا نازانم چی بڵێم بەس ئەترسم بیگۆڕێن سەرەوبن بێ.
-چی سەرەوبن ئەبێ
-دنیا کاکە دنیا.
مەحمود عەبدوڵڵا