سبەی (13/7/2011) جووتیاری گوندەكانی (كتكە، گورزەیی، گەڵۆزی) لە شارۆچكەی پردێ خۆپبشاندان دەكەن
Tuesday, 12/07/2011, 12:00
بەهۆی چارەسەرنەكردنی كێشەی زەویوزارو فشاری خانەوادەی شێخ مونیفی تەعریبچی كە كاتی خۆی رژێم رووبەری (2500) دۆنم زەوی پێ بەخشیوەو لەسەریشی تاپۆی كردووە كە بەشێك لە زەوییەكانی هەر سێ گوندی (كتكە، گورزەیی، گەڵۆزی) سەربە شارۆچكەی پردێ دەگرێتەوەو ئێستا رووبەری (1100) دۆنم لەو زەوییەی بەبەرچاوی جووتیارانی كوردەوە فرۆشتۆتە دوو كەس و ئەوانیش چەند جارێكە دەیانەوێ دەست بەسەر ئەو زەوییانەدا بگرن، بەڵام جووتیاران رازی نین و ئەگەر كێشەكە چارەسەر نەكرێت، ئەوا لەوانەیە شەڕو ئاژاوە لە ناوچەكەدا رووبدات، بۆیە سبەینێ چوارشەممە 13/7/2011 بەشێك لە جووتیارانی هەر سێ گوندی (كتكە، گەڵۆزی، گورزەیی) خۆپیشاندانێكی هێمنانە بۆ بەردەم بەڕێوەبەرایەتی شارۆچكەی پردێ ئەنجام دەدەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست