موعجیزەیى تەزویرەکانى هەڵبژاردنى هێزەکانى ناوخۆى پارتى ئاشکرادەکەم، پارتى هەولێریشى فت!
Thursday, 07/10/2010, 12:00
چەند ڕۆژێک پێش هەڵبژاردن، لە لێژنەى ناوچەى هێزى ناوخۆى هەولێر، زیاتر لە 500 ئەفسەرى پلە جۆراوجۆر بووین کۆبوونەوەیەکى فراوانیان پێکردین و، ڕاستەوخۆ بێ هیچ شاردنەوەیەک ئەوەیان بە گوێداداین، کە گەر هەر موفاجەئەیەک ڕوویدا کێشە دروست مەکەن، چونکە پاراستن بە خۆیى سەرپەرشتى پڕۆسەکە دەکا و، ستارى بەرپرسى لێژنە ناوچە یەک ووشەى نەگووت و نەماوەشیان پێداو، بەناوى مەسرورەوە دەستى پێکراو بە هەڕەشەکانى ئەویش کۆتایى پێهات!
ئەمە سەرەتایى ترسناک بوو، کە خوێندنەوەمان بۆ کرد، کە بنەماڵەى بارزانى و پارتى و دەزگاى پاراستن هیچ متمانەیەکیان بە خەڵکى هەولێریش نەماوەو، بە موڵکى خۆیانیان نەزانیوەو، تا ئەوەى عەمید عەبدولخالق دواى کۆبونەوەکە گۆتى: پارتى تەزویرى لە حزبەکانى دیکە کردبێت ، لەناو خۆى نەیکات و، پێش 3 ڕۆژ لە وادەى ناونووس کردنى کاندیدەکانى بۆ خۆ ئامادەکردنى هەڵبژاردنەکانى ناو هێزى ناوخۆ، پاراستن ئاگادارى عەمید عەبدولخالقى بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێریان کردبوو، کە نا بێت خۆى کاندید بکات و، وە ئینزاریشیان کردبوو، کە ڕۆژى پڕۆسەکە نابێت دەوام بکات و، لە ماڵەکەى خۆى دەبێ بمێنێتەوە؟!
لێرەوە زانیمان کە پاراستن بە جۆرێک لە جۆرەکان هەڕەشەکانى لەسەر پۆلیس توندتر کردووەو، دەزانێت دەنگ نادەنە پاراستن و ئاسایشەکانى مەسرور بارزانى!
بۆ ئەو مەبەستە دەستى تاوانى خیانەت و تەزویرەکە ئاشکرابوو، کە هەریەکە لە عسیمەت ئەرگووشى و مامۆستا قاسم مزورى و عەزیز وەیسى فەرماندەى زێرەڤانى پیلانێکیان سازکردووە، تا کەمترین ژمارەى پۆلیس بەشدارى دەنگدان بکەن، لەکاتێکدا ژمارەى ئەو پۆلیسانەى دەبێ دەنگ بدەن8300 پۆلیسن و، ژمارەى ئاسایش و پاراستنەکانیش4100 کەسن و، سێ شوینیان بۆ دیارى کرابوو تا پڕۆسەکە ئەنجامبدرێت، هۆڵى زەرد و هۆڵى میدیاو وەک یەدەکیش بۆ تەزویر هۆڵى یانەى کرێکاران عومالیان بۆ تەزویر دانابوو؟!
ئەوانەى خۆیان بۆ ئەندامى کۆنگرە کاندید کردبوو، 36 کەس بوون کە 13 ئاسایش و پاراستن بوونەو، 23 دیکەشیان پۆلیس بوونەو لە ناویاندا رائید قەهار کە دووبراى شەهیدەو لەناو سلکى پۆلیس و جەماوەرى ناو هەولێردا ناسراوەو تا ڕادەیەک خۆشەویستەو بە دۆستى هەژاران و بێکەسان ناسراوەو چونکە کورە هەژار و خودان مێژوویەکى پاکژى کوردایەتى بووە ، کە خۆى کاندید کردبوو، ئەوانى دیکەش خەڵکى باش و دڵسۆز بوونە بۆ هەولێریەکان و ڕێزى زۆریان لێگیراوە، ئەوانەى پاراستن و ئاسایش هەموویان دزو گەندەڵ و خوێنڕێژ و داوێنپیس و، چەڵاوخۆرى بنەماڵەى و پاراستن بوونەو، ئەوجا لەو هەموو کاندیدەى پۆلیس تەنها نەقیب سەران دەرچووە کە پیاوى مەسرور بارزانى و پلکى ژنى عەلى شەعبان بووەو، واتە هەویش جاش پاراستن بووە!
ئەمە موعجیزە نەبێ ئەى چیە؟؟!!
زێرەڤانى و چاودێران تەنها ماوەیان داوە 8300پۆلیس تەنها 5000 دەنگ بدەن و، ئەمە موعجیزەکەیە، دەبوو4100ئاسایش و پاراستن دەنگیان بدایە، کەچى5600 بەناوى ئاسایشەوە دەنگیان داوە، واتە700 کارتى تەزویران بۆ بەرژەوەندى پاراستن و ئاسایش پڕکردۆتەوەو، بۆ ئەو مەبەستە بە پاس و لۆرى و پیکابى زێرەڤانى ئاسایش و زیرەڤانیان لە مەخمورو دهۆک و کەڵەک و ئاکرێى و فەرماندەیى زێرەڤانى هێناوەتە ناو پڕۆسەکەوە، وەک ئەوەى لە هەردوو هەڵبژاردنەکانى تەموزى پارساڵ و ئادارى ئەمساڵ کردیان!
بەوەشەوە نەوستان و تەقەیکى زۆریان لە پۆلیس کردوو، تا وازبهێنن دەنگ نەدەن!
ئەمەش ناوى ئەو پاراستن و ئاسایشانەیە کە بە تەزویرى ئاشکراو بە موعجیزەکانى مەسرۆر بارزانى بوونە ئەندام کۆنگرە:
1. عەمید عەبدوڵڵا عەلى بەرێوەبەرى ئاسایشى هەولێر، بەشدار لە رفاندنى شەهید زەردەشت عوسمانى رۆژنامەنووس
2. عەمید دڵشاد حەسەن نەجار ئیدارەى ئاسایشى گشتى
3. عەقید محەمەد سەلیم مزورى براى قاسم مزورى بەرپرسى دەزگاى بەرگرى سەربە پاراستن نەخشەو داڕێژەرى ڕفاندنى زەردەشت عوسمان
4. عەمید کەیوان میرزا ڕەفیق کوڕى پلکى ژنەکەى مەسرور بارزانى
5. عەمید دڵشاد یوسف بەڕێوەبەرى دەزگاى دژە تیرۆر و بەشدار لە ڕفاندنى شەهید زەردەشت عوسمان
6. مقەدەم پشتیوان ئاسایشى بەلدەى هەولێر
7. نازادار ئافرەت لە بەشى پاراستن
8. فەوزیە ئافرەت لە پاراستن
9. نەقیب سەران پۆلیس....پاراستن
10. سادق مزورى سکرتێرى کەریم شەنگارى پاراستن
خوێنەرانى خۆشەویست...دڵسۆزانى کوردستانپۆست..ئەى هەولێریەکانى قەڵاو منارە
بڕوانن چۆن بە چ شێوازێک دەزگا ئەمنیەکانى بنەماڵەەکانى سەبە حزبەکەى خۆشیان ڕەفتار دەکەن، تا ئەوەى سیقەیان بە کوڕە شەهیدەکانى خۆشیان وەک رائید قەهار عەبدوڵڵا ش نیەو نەماوە، واتە پارتى و بارزانى چاک لەو ڕاستیە گەیشتوون، کە لەناو هەولێرو لەناو خودى حزبەکەى خۆشیان متمانەیان نەماوەو تووشى شۆک هاتوون و بۆیە بەو جۆرە پەنایان بۆ تەزویر کردن بردووە.!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست