کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نامەیەک بۆ سەرۆک!!....

Sunday, 23/06/2013, 12:00

1934 بینراوە












وتەیەک دەبێژێت:(جێبەجێکردنى نیەت و ئیرادە بەخراپى گۆڕێکە بۆ حاکمى دەست ڕۆشتو)....

سەرۆک دەڵێیت: (من پەنجا ساڵە پێشمەرگەم و هەمو پلەو پایەى دونیا بەپلەى پێشمەرگەبونى خۆم ناگۆڕمەوە)....

لەم روانگەوە دەڵێم.... جەنابى سەرۆکى هەرێم ...ئەم ولاتە بەرەو هەڵدیڕ هەنگاو دەنێت... ماوەى ئەم شەش مانگە گەر بۆ مافى چارەى خۆنوسین و خۆ ئامادەکردن بۆ بونیاتى دەوڵەتى کوردى هەنگاومان بنایە، ئێستا دۆخەکە باسێکى تر بوو!!...
مەخابن....لەم ماوەى شەش مانگەدا هەموو هەرێم سەرقاڵى خۆکاندیدکردن بۆ جارى سێهەم کردوە...چى کراوە و چى ماوە بکرێت؟!....

سەرۆک ئەوانەى لە دەورتن ڕاست پێ ناڵێن... تۆ گەر هاوڵاتى کورد وئیرادەى خەڵکى کوردستان لا مەبەستە...
ئێمە نەک بۆ تۆ بۆ هەر بەڕێزێکى تر ئاساییە خۆى کاندید بکاو ببێتە سەرۆکێکى دادپەروەرو یەکسان و موسالیم و شارستانى و ووڵات پارێزو عەوداڵى بژێوى تاک بەتاکى هەرێمەکەى بێت... ئەمە گرفتەکە نیە....

دەزانى سەرۆک گرفتەکە(ئالیەتى یاساییە) ، پێمان خۆش بوو ئەو دڵسۆزانەى لەدەورتن بەیاسا ، ڕێ و شوێنیان بۆت چارەسەردەکرد، نەک بەم وەزعەى ئێستا کوردستان بەرەو ڕێگاى هات و نەهات دەڕوات....

بەداخەوە دەبو ڕێو شوێنى یاسایى لەبرى ڕێ و شوێنى سیاسى و سەفقاتى مەشبوه و ناوازەو بەخشینەوەى پلەو ئۆتۆمۆبێل و پارەى گشتى بە کۆمەڵە کەسێک و کۆمەڵە حزبێک !!...
گەر پێتان وایە بەم شێوەیە کوردستان بەکەنارى ئارامى دەگات...بروا بکە پێش هەمومان جەنابتان زەرەرمەندى یەکەم و کۆتا دەبن، چونکە مێژوو ئەو راستیەى سەلماندوە سەرۆکەکان دەڕۆن و میللەت دەمێنێتەوە!!!....

دەوروبەرەکەت کارەکەیان لێکردویتەتە تەونى جاڵجاڵۆکە...ئێستا میللەت تۆ وەک وەحشى هۆپزى لێک دەچوێنن...!!....

سەرۆک ..ئەم هەلە کەمى ماوە...تکایە (ئالیەتى یاسایى)با تەنگ بەجێگە و(ئالیەتى سیاسى)نەخوازراو ناشیرن هەڵبچنێت...
عەیبەیە ئەمەى ئێستا لەکوردستان ڕوودەدات، بەرپرسیارێتى مێژویى لەئەستۆى جەنابتە بەپلەى یەک، پاشان مەکتەب سیاسیەکەت و دەوروبەرەکەت...

گەر ئەتەویت ... وەک دەڵێن ٧٠% دەنگ هێناوە راستەوخۆ لەمیللەتەوە...ئێستا هەواداران دەڵێن بەپێى ڕاپرسیەک ٦٩%هێناوە...کەواتە داواکراو دۆزینەوەى ڕێکارو ئالیەتێکى یاساییە نەک ڕێکارو کۆبونەوەى پشت پەردەى سیاسى !!...ناشیرن کردن و لەباربردنى ئەزمونى هەرێمى کوردستان!!...
پارتی دیموکراتی کوردستان، دروشمى دواهەمیین کۆنگرەى (کۆنگرەى سیازدەهەم) دروشمەکانى:
(نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان)...
ئەوەى ئەمڕۆ پەیڕەو و پیادەدەکرێ لەسایەى ئەم بارودۆخە نەخوازراوە، نوشستیە بەپرس و تێرمەکانى دیموکراسى ئەمە هەرچى بێت(نوێبونەوە) نیە!!....
ئەوەى ئەمڕۆ کوچەو پاسارو چوخمەو شاڕێى کوردستان و هاوڵاتیانى پێ سیخناخ کراوە هەرچى بێت(دادپەروەرى)نیە!!...
ئەوەى ئەمڕۆ بەرۆکى تاک بەتاکى هاوڵاتیانى گرتوەو بێژارى لەدەستان دەردەبڕن هەرچى بێت(پێکەوەژیان) نیە!!....

ئاخر سەرۆک... بۆ ئەوەى متمانەى میللەت لەدەست نەدەى فەرمو پەیڕەوى دروشمەکانى خۆت بکە...بڕوا بکە عەیبە نیە... عەیبە ئەوەیە ئێستا کوردستان کردۆتە قوربانى مانەوە لەسەر کورسى دەسەڵات!!....






چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)