کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


جەنابی پارێزگاری كەركوك.. جەنابی كاك ئاسۆ مامەند تكایە رزە تەپەلو كەركوكی خوارد

Wednesday, 28/03/2012, 12:00







هەڵبەتە لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە زۆرێك هەن كە شایەنی پۆست وەرگردن نین وناشبن تەنها لەبەر ئەوەی ماستاو بۆ ئەم وئەو پۆستیان پێدراوە لە شاری كەركوك چا هەمووتان دەزانن ئەمە گەورەترین كارەساتە كە تۆ ئێستا و ئایندەی میللەتێك لەم شارەدا دەگۆریتەوە بەو كەسانە كە خۆشتان باوەرتان پێیان نیە. ئەوەی دەمەوێ لێرە باسی بكەم پێدانی پۆستى بەرێوەبەری بنكەی پۆلیسی شوانە بە رزە تەپەلوو ئاخر نازانم جەنابی پارێزگار بەرێز كاك لیوا جەمال ئێوە نازانن ئەم رزە تەپلووە چەند دز و گەندەڵە ئەگەر نازانن بفەرموون رزە وەك خۆی بناسن:

1- خانوویەك هەیە لەگەرەكی حریە (رزگاری) ئەو كەسانەی ئیشیان تیدا كردوە دەڵێن بری (250) ملیون دیناری تێچووە.
2- 6 سەیارەی هەیە بە بری (15000) هەزار دولار مەزەندە دەكریت تەنانەت بچووكترین كوری سەیارەی هەیە
3- ئەم رزە تەپەلووە لە سلێمانی لە مەعسكەر سەلام نان نەبوو بیخوات ئێستا خاوەن (50) دووكانە بە تەنیشت گەراجی سلێمانیەوە.ئەو كات لە گەڵ عبدالرحمن مستەفا بوو ئەم كارەی كرد و زەویەكی وەرگرتوو كردی بە دوكان.
4- بەبەڵگەوە زیاتر لە 10 خانووی كریوە لە كەركوك كردوویەتی بە ناوی خەڵكی ترەوە هەر كات پێویست كات ئەو كەسانە بە بڵگەوە ئەیسلمێنن.
5- ئێستاش لە ناحیەی شوان رێگەیەكی تری دۆزیوەتەوە بۆ دزی كردن بۆیە هەموو شەوێ لەوێ پێك لێ ئەدا.
6- برادەرێك لە كۆمیتەی پەنجا علی ووتی زیاتر لە 30 پارچە عەرزی وەرگرتووە لەوێ بۆ فرۆشتن ئێستاش لێی ماوە.

بۆیە دەڵێم ئەم كەسە ئەگەر پۆستی هەبێت تەنها بۆ دزی كردن بە كاری ئەهێنێ بۆیە دەبێت خەڵكی كەركوك هەڵوێستیان هەبێت لەسەر ئەم كەسانە تا زووە بەردە باران بكرێن.

ئەگەر وا نیە با ولامم داتەوە

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە