ساڵی 1981 کاتێک سلێمانییم جێهێشت، به‌ناچاریی له توژه‌ڵه گیرسامه‌وه، چادره‌که‌مان ته‌نها 200 مه‌ترێک له چادره‌که‌ی هێرۆی کچی برایم ئه‌حمه‌دی ژنی جه‌لال تاله‌بانیی دوور بوو. به‌یانییان زوو به بۆنی چهپهدوکەڵی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ده‌وروبه‌ر خه‌به‌رمان ده‌بوویه‌وه، که بۆ به‌رچایی، نۆکاوی شه‌وی رابردوویان گه‌رم ده‌کرده‌وه و ده‌یان خوارد، له‌و لاشه‌وه و له ژێر چادره‌که‌ی هێرۆ خانیشدا ئه‌وه‌ی دڵ بیگرێ بۆیان ئاماده‌کرابوو. پێشمه‌رگه‌کان به‌مه‌یان ده‌زانیی، زۆر جاریش له‌و پاسه‌وانه‌یان ده‌پرسی، که خزمه‌تی ده‌کردن: ئه‌م به‌یانییه چی‌یان خوارد؟ ئه‌ویش بۆ نمونه ده‌یوت: هێلکه، هه‌نگوین، په‌نیر، ماست و قه‌یماغ ...هتد، زۆربه‌ی خواردنه‌کانیش له ئێرانه‌وه به تایبه‌ت بۆیان ده‌هات.
به‌ر له دوو ساڵ پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین، ناوه‌که‌ییم له یاد نه‌ماوه، له نووسینێکدا له ماڵپه‌ڕی شرۆڤه نووسیبووی، که چۆن کاتی خۆی جه‌لال تاڵه‌بانی له سوریاوه جانتایه‌کی دیبلۆماسیی پێداوه، وتوویه‌تیی ئه‌وه‌م بۆم بگهیهنهرهوه کوردستان بیدە بە فڵانە بەرپرس، له رێگا گرفتێکی بۆ دێته پێش، ناچار جانتاکه ده‌کاته‌وه تا هیچ نه‌بێت ئه‌وه‌ی تێیدایه رزگاری بکات، وه‌ک خۆی ده‌یگێڕێته‌وه، ده‌بینێت هیچی تێدا نییه، ته‌نها دوو سێ کولێره‌به‌ڕۆن نه‌بێت، که به دیاریی ویستوویه‌تی بۆ یه‌کێک له به‌رپرسه‌کانی هاوڕێی خۆی بنێرێت، بۆ ئه‌مه ژیانی ئه‌میشی خستۆته مه‌ترسییه‌وه.(ئه‌م قسه‌یه دروستکراو و هه‌ڵبه‌ستراو نییه، به‌ڵکو گێڕانه‌وه‌ی یه‌کێکه له‌و که‌سانه‌ی که سه‌رده‌مێک له‌گه‌ڵیاندا کاری کردووه، هیوادارم ئه‌وه‌ی خوێندوویه‌ته‌وه و نووسینه‌که‌ی له‌لایه یان ناوی که‌سه‌که‌ی له بیر ماوه بۆمان بنێرێت تا بڵاوی بکه‌ینه‌وه).
له‌و ماوه کورته‌دا که من له توژه‌ڵه له ناویاندا مامه‌وه تێگه‌یشتم بۆ ئەو شۆڕشە، که ئه‌م سه‌رانه به‌ڕیوه‌ی ده‌به‌ن، جگه له ناپاکیی و خیانه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی، خۆشیان وه‌ک مرۆڤ، خۆپه‌رست و ناپاکن، خوێنسارد و بێ بەزەیی بوون، جیاوازیی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ له‌وه‌دایه، که مرۆڤ به سه‌ر ئاره‌زوو و هه‌وه‌سه خۆرسکییهکانی خۆیدا زاڵ دەبێت، تالهبانییهک به‌ناو سکرتێری حیزبێکه و خۆی کردۆته رابه‌ری بەناو شۆڕشیک، ده‌بوو وەک سەرکردەیەک نمونەی دڵسۆزیی بوایه بۆ خاک و بۆ خه‌ڵک، خاوه‌ن ره‌وشتێکی به‌رزی شۆڕشگێڕانه بوایە، ده‌بوو له پێشدا شه‌ڕ و شۆڕشی له دژی حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی خۆی بکردایه، وه‌کو ده‌وروبه‌ره‌که‌ی بیخواردایه و بژیایه، هه‌ر ئه‌وسا زانیم تاله‌بانی و هێرۆی ژنی، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌تر و پاره‌ی زۆرتریان بکه‌وێته ده‌ست خراپتر ده‌که‌ن، نەک باشتر. پاش تێپه‌ڕبوونی چل ساڵ و دوور که‌وتنه‌وه‌م له کوردستان و ئاشنابوونم له‌گه‌ڵ ژیانی نامۆیی، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌موو باسکردن و نووسینه، کە له سه‌ر ئه‌مانه نووسراون، ئیستا راستییه‌یان هردهکهوتوون، زۆر کەسیش بڕوا ناکه‌ن، که تاله‌بانی چۆن و کێ بووه و چی کردووه، یان نایانه‌وێت بڕوا بکه‌ن و گویێ خۆیان له بیستنی راستیی ده‌ئاخنن، لێ ئه‌و کاته‌ی ئێمه له سه‌ر ئه‌مانه ده‌ماننووسی پێیان ده‌گوتین ئه‌مه سووکایه‌تیی و جنێودانه به سه‌رکرده‌کان، ئه‌مڕۆش وه‌ک ده‌بینن نه‌ک رابواردن و خواردنی ژێر چادره‌کانی توژه‌ڵه، به‌ڵکو زۆربەی سلێمانییان له سه‌ر خۆیان تاپۆکردووه، کردوویانه‌ته موڵکی خۆیان و لەگەڵ بەرپرسەکانی دیکەدا دەستیان بەسەر خاک و ئاسمانی کوردستاندا گرتووە، که‌چی خه‌ڵکه‌که به‌و هەموو سوکایەتیی و کۆیلەبوونە رازییه. سه‌ددام حوسێن ئه‌و هه‌موو پاریزگا و پاره و بودجه و خاکی عێراقی له ژێر ده‌ستدا بوو، هێنده‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه سه‌روه‌ت و سامانی نه‌دزی، کۆشک و ته‌لاری قوت نه‌کرده‌وه.
هەر ئەو کاتەی لە توژەڵە مامەوە، به‌یانییه‌کیان مه‌لا به‌ختیار تڕوتفاقی له خۆی دابوو، هاته نزیک چادره‌که‌مان، لێمان پرسی: خێره! بۆ کوێ ده‌چی؟ وه‌ڵامی داینه‌وه وتی: فڵانه ناوچه حکومه‌ت هێرشی بۆ ده‌کات، ده‌چین به‌ره‌نگارییان ده‌بینه‌وه، پاش دوو رۆژ زانییمان، که جه‌مالی عه‌لی باپیر و شێرکۆی شێخ عه‌لیان له پلانێکی رووبه‌رووبوونه‌وه‌دا به کوشتدا، مه‌لا به‌ختیاریش، وه‌ک پاڵه‌وانێک به ده‌ستی خوێناویی و به شانازییه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ توژه‌ڵه. له‌مه‌شدا زانییم ئه‌مه شۆڕشی دهسهتهوئێخهبوون نییه له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا، به‌ڵکو ته‌ڵه‌ی کورد گرتن و کورد به کوشتدانه، ئه‌م به‌زم و هه‌رایه فڕی به‌سه‌ر کێشه‌ی کورد و داخوازیی و مافه‌کانییه‌وه نییه. ئه‌مه شۆڕش نییه، به‌ڵکو شه‌ڕی کورد به کوشتدانه.
من ته‌نها سێ مانگ له ناویاندا مامه‌وه، ئیدی رێگای هه‌نده‌رانم گرت، خۆمم لێیان رزگارکرد.
وەکو لە بابەتێکی پێشووتردا باسم کرد، کەوا ساڵی 1974 ئاشبه‌تاڵه‌که، بۆ خۆم یه‌کێک بووم له‌و هه‌زاران که‌سانه‌ی، به‌ناچاری گه‌ڕاینه‌وه و چاره‌نووسمان دایه‌وه ده‌ست حکومه‌تی ئه‌وسای به‌عس. ئه‌و رۆژه‌م له بیرماوه، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ماندا له پردێک لای چوارتا، چەند پێشمه‌رگه‌یه‌ک له دوای یه‌ک له سه‌ر پرده‌که، وه‌ک بڕیاریان دابوو، کڵاشینکۆفه‌کانیان خستبووه ژێر ملی خۆیان، دوا فیشه‌کی ماڵئاواییان به خۆیانه‌وه ناو له‌و به‌رزییه‌وه خۆیان فڕیدایه خوارێ. بیهێنه‌ره به‌رچاوی خۆت، له‌و کاته‌دا ئه‌و هه‌سته چییه، رێگات نادا به پێوه خۆت رابگرییت، ته‌زوویه‌ک له ته‌پڵی سه‌رته‌وه تا بنی پێت داده‌گرێته‌وه، وه‌ک کاره‌با لێی دابیت، له په‌ل و پۆ ده‌که‌ویت، نه جووڵه‌ت پێدەکرێت، نە توانای بیرکردنهوهشت دەمێنێت، زمانت لاڵ و ده‌مت گۆناکات؟ من وام لێهات، بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بێ‌ئاگا، بێهۆش که‌وتم، لەو بارە دەروونییە ئاڵۆزەدا کاتێک به هۆش دێیته‌وه، ئه‌وسا بیر ده‌که‌یته‌وه، ده‌زانێت چیت لێبه‌سه‌ر هاتووه، ئه‌م سه‌رکردانه چی‌یان به سه‌ر خه‌ڵک و به‌سه‌ر نیشتیمانه‌که‌تدا هێناوە، له ناخه‌وه خۆت ده‌خوێنیته‌وه تێده‌گه‌یت چیت له ده‌ست داوه و چی تریشت هه‌یه له ده‌ستی ده‌ده‌یت، ده‌گه‌یته ئه‌و راستییه‌ی، ئه‌مانه تەنیا بۆ پاره و بۆ ده‌سه‌ڵات میلله‌تێکت بۆ ده‌که‌ن بە که‌ره‌سته‌ی گه‌مه‌یه‌ک و بڕیاری ماڵئاوایی شۆڕش و دۆڕاندنت پێ ده‌ده‌ن، تۆش نه‌ک ناخوێنرێیتهوه، به‌ڵکو نابیته ژماره‌یه‌کی بچوکیش له‌ناو گه‌مه‌ی خیانه‌ت و ناپاکیی ئه‌واندا. ئه‌و کاته‌ی به ئاگاش دێیته‌وه و ده‌رفه‌تیی بیرکردنه‌وه‌ت قوڵتر ده‌بێته‌وه، به هێمنیی له‌وه ده‌گه‌یت، ئه‌وانه‌ی رابه‌ر و سه‌رکرده‌ی تۆن، جگه له بازرگانی خۆێن، جگە له که‌سانی سیکۆپات و خوێن سارد، شاره‌زا و لێهاتوو له درۆکردن و پیاوکوشتن، ماندوونەناس لە خیانەت، هیچی تر نیین. له‌و ساته‌وه باشتر تێگه‌یشتم، کە مه‌لا مسته‌فا و بنه‌ماڵه‌که‌ی، نه‌ک شایه‌نی سه‌رکرده نیین، به‌ڵکو توانبارن به‌رامبه‌ر به چاره‌نووس و مێژووی نهتهوهیەک، به‌رامبه‌ر به خاک و به گه‌لێکی چەوساوە و ژێردەست، ئەوسا باشتر تێگدەگەیت ئه‌مانه جگه له خۆیان که‌سیی تر، له کوردستاندا به شایسته‌ی ژیان نازانن، تۆ کۆیلەی ئەوانیت، به زاری خۆیان تۆش (میلله‌ت)ییت ده‌بێ خزمه‌تکاریان بیت، ببیته که‌ره‌سته‌ی خۆشگوزه‌رانی ئه‌وان، ئه‌گه‌ر ژیانیش به تۆ رهواببینن، ته‌نها ئه‌و کاتانه‌یه رێگات پێده‌ده‌ن هه‌ناسه بده‌یت، بۆیان بزێیت و بژیت بۆ ئه‌وان کار بکه‌یت.
ئه‌و پێشمه‌رگه و که‌سانه‌ی، رۆژێک له شاخ له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا بوون و ناسیویانن، ده‌بوو جارێکی دی رازیی نه‌بوونایه ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بێنه‌وه و ببنه‌وه به رابه‌ر و به سه‌رۆک، ببنه‌وه به که‌ڵه‌گا، ده‌بوو هه‌ڵوێستییان هه‌بوایه، رێگایان نه‌دایه مێژووی خیانه‌تیان دووباره بکه‌نه‌وه. ئیستاش که پێچه‌وانه‌که‌ی رووده‌دات، هی ئه‌وه‌یه، که زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له ده‌وریان کۆبوونه‌ته‌وه ئەوانەن وه‌ک ئه‌وان بیرده‌که‌نه‌وه، له که‌سایه‌تیی تێکشکاوی خۆیانه‌وه رازیین به سووکایه‌تیی و به ژیانی کۆیله‌بوون، وه‌کو ئه‌وان حه‌زیان به خیانه‌ت و دزیی و ناپاکییه، حه‌زیان به کوشتنی جوانیی و ره‌وشت به‌رزییه. بێگوومانی من له پێناسه‌کردنی ئه‌مانه‌یشدا له که‌سانیی تریشدا سه‌رچاوه ده‌گرێت، که من وه‌ڵامی خۆمم پێ وه‌رگرتۆته‌وه، ئه‌ویش ته‌نها سێ فاکته‌ری سه‌ره‌کیییه، که له زۆربه‌ی ئه‌وانه‌دا دۆزیومەتەوە: (خۆپه‌رستیی، ترسنۆکیی و چروکیی)، ئه‌م سێ فاکته‌ره له زۆربه‌ی ئه‌وانه ده‌بینمه‌وه، که له ده‌وری سه‌رانی کورد کۆبوونه‌ته‌وه. مرۆڤی خۆپه‌رست هه‌میشه ترسنۆکیشه، به درۆ ئه‌و راستیانه ده‌شارێته‌وه، خۆی ده‌کاته که‌سێکی ئازا و قاره‌مان، زۆربه‌ی به‌رپرسه‌کان، که له شاخ بوون، بۆ شاردنه‌وه‌ی ترسنۆکی خۆیان، پێشمه‌رگه و که‌سانی تریان داوه‌ته پێش خۆیان و به کووشتیان داون، تا راستیی بوونی خۆیان وه‌ک ترسنۆکێک بشارنه‌وه، له دوای شه‌هیدبوونیشیان سهروهرییهکهشیان لێ سه‌ندوون بۆ خۆیان، که‌سانی ترسنۆکی وه‌ک ئه‌مانه ماونه‌ته‌وه، دڵۆپێک خوێن له گیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان نه‌هاتووه.
ئه‌مڕۆ سوپایه‌ک له رووناک‌بیر و نووسه‌ر و شاعیر و رۆماننوی کوردیش هه‌ن، ترسنۆک، خۆپه‌رست، درۆزن، پیس و چروک. بۆتە هێز و سه‌رمایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیی باشوور، له کاتیی ته‌نگانه‌دا به‌هانایانه‌وه ده‌چن، له‌گه‌ڵ کاره‌سات و رووداوه‌کاندا به دوو شێوه هه‌ڵدێن، کاتێک لای ده‌سه‌ڵات تاریکیی روویان تێدەکات، ئەمان ئارامییان دەکەنەوە و رێگایان بۆ رۆشن دەکەنەوە، لە رۆژە ئاساییەکانیشدا لەسەر سفرەی ئەوان بەرماوەکانیان دەخۆن، کاتێکیش هه‌ڵدێن ئەو کاتانەیە کە دەزانن ده‌سه‌ڵات شه‌ق ده‌وه‌شێنێت، زۆربه‌ی نووسه‌ر و روناکبیرانی کورد، به درۆ ده‌نووسن، به درۆ له هه‌ردوو لا ده‌خۆن، به درۆیش دڵی هه‌ردوو لا رازی ده‌که‌ن. ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه‌ش بیرکردنه‌وه‌ی جیاوازی هه‌بێت و له یه‌که‌م هه‌نگاودا هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت، واز له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بهێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه نییه ئه‌و که‌سه وریاتر وعاقڵتره و پێشبینییه‌کانی سروشت وه‌ک به‌هره‌یه‌ک پێی به‌خشیوه، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که‌سێکی خۆپه‌رست نییه، خاوه‌ن ویژدانی خاوێنه، ئه‌و که‌سایه‌تییه‌یه، ئاوڕ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ناداته‌وه، ئه‌وانه‌ن کە په‌شیمان نابنه‌وه و هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕیان هه‌یه.
ئه‌و رووداوانه‌ی سه‌ره‌وه که گێڕاومه‌ته‌وه به‌س بوو، بۆ ئه‌وه‌ی من بکاته مرۆڤێکی تر و له دوای ئاشبهتالهوه، هه‌ڵوێست له سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و پارته‌که‌ی وه‌ربگرم، تا ئیستاش هێڵێکی سوورم بۆ ترس و بۆ ئاسوودەیی ویژدانی خۆم داناوه، ئه‌و هێڵە سووره نه‌یهێشتووه ته‌سلیم ببم و رای خۆم بگۆڕم، بیر له به‌زیین بکه‌مه‌وه، یان له رابردوویان چاوببپۆشم و لێیان خۆشبم، به دڵسۆز و سه‌رکرده و رابه‌ری خۆمیان بزانم، ئه‌رکی من وه‌کو نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس ته‌نها ئه‌وه نییه بێده‌نگی بکه‌مه تاکه ره‌وت و هه‌ڵبژارده‌ی خۆم، بڕیار بده‌م له گه‌ڵیاندا نه‌بم، به‌ڵکو له‌وه‌شدایه راستییه‌کان بخه‌مه روو، هێنده‌ی توانام هه‌یه ده‌وروبه‌رم وشیاربکهمهوه، ئه‌و مێژووه‌ی کە ئەوان بۆ خۆیانی ده‌نووسنه‌وه، تا خۆیانی پێ جوان بکه‌ن، هەوڵ دەدەم ئەوەی دیومە راستیی بکه‌مه‌وه، تا نه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ و دوارۆژ تووڕه بن، له مێژوویه‌کی ساخته، توڕه ببن له باوک له باپیرانیان، ناڕازیی بن له‌م رۆژه‌ی بۆیان خوڵقێنراوه، که به هۆی ئه‌وانه‌وه که‌سانێکی ناپاک و خائین هاتوونه‌ته پێشه‌وه رابه‌رایه‌تییان ده‌که‌ن.
راستیی وتن و باسکردنی رابردوو، ده‌بێت له یاد نه‌کرێت، ئه‌وه‌ی رووی داوه وا بنووسرێته‌وه، پێویسته لێیان نه‌شاردرێته‌وه، بۆ وشیاربوونه‌وه و تێگه‌یشتن لە هۆکاری نشوستیی و ژێرکهوتنهکانمان، ده‌بێت نه‌وه‌کانمان بزانن له رابردوودا چی گوزه‌راوه.
نووسه‌ر و رووناکبیرانی خاوه‌ن ویژدان، ترسی خۆی به داماڵینی نهێنییه‌کان ده‌شکێنێت، راستیی ناشارێته‌وه، خاڵ ده‌خاته سه‌ر وشه نادیاره‌کانی رابردوو تا بخوێنرێته‌وه و لێی تێبگه‌ن. ئه‌رکی نووسه‌ر ئه‌وه نییه، کاتێک هه‌ست بکات ده‌سه‌ڵات گڵۆڵه‌ی ده‌که‌وێته لێژی، ئەوسا بێته ریزه‌وه و خۆی بئاخنێته نێو جه‌ماوه‌ر، به‌ڵکو ده‌بێت پێشڕه‌و بێت ، له هه‌ڵوێست وه‌رگرتن، له تین و وزه‌دان به جوڵانه‌وه و بیرکردنه‌وه‌کانی نێو شه‌قام، چاوساغ و رێنیشانده‌ر بیت بۆ ئه‌وانه‌ی له دوایه‌وه دێن و ده‌ڕۆن، له‌وان باشتر ببینیت.
پێش دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له کوردستانپۆستدا بۆ یه‌که‌میین جار به گه‌وره و به درشتیی ئه‌مه‌م نووسی: (بارزانیی و تاله‌بانی دوو که‌سی خائین و ناپاکن، بڕوایان پێمه‌که‌ن). براده‌رێک ته‌له‌فونیی بۆ کردم وتی: ئه‌و دروشمه‌م به دڵ نییه، چاکتره لایبهرییت! پرسیارم کرد: بۆ؟ وتی: که‌س لێت ناکڕێت؟ وتم: باشه ئه‌ی ئه‌مانه خائین و ناپاک نیین؟ وتی: با به‌ڵام هێشتا زووه ئه‌و شه‌ڕه. بکەیت. چاکتره چاوه‌ڕێ بکه‌یت، تا خه‌ڵکه‌که وشیارتر ده‌بێته‌وه. من به گوێیی ئه‌و براده‌ره‌م نه‌کرد، ئیستاشی له‌گه‌ڵدا بێت پێم وابوو، مادام تۆ به‌شێکی له‌و راستییه‌ی کە بوونی هه‌یه، بۆ درکاندنیی ئه‌و راستیییهش، ئه‌وه ده‌هێنێت قوربانیی له پێناودا بده‌یت، نه‌ک ته‌نها له پێناوی راستییهکەدا، که هێشتا خه‌ڵکه‌که لێی تێناگات، به‌ڵکو له پێناو ئه‌وه‌دا، که خۆمان به‌شێکین له‌و راستییه‌ی له سروشتدا بوونمان وه‌کو کوردێکە و دروست بووین، کە دەبێت رزگارمان بێت، راستیی درەکاندن بەشێکە لە ئازادییبوون، دروکردن کۆیلەبوون و ژێردەستییە لە ناو خودی خۆتدا کە یەکجار لاوازت دەکات. بۆ سه‌لماندی بوونی خۆشمان ده‌بێت پارێزگاریی له خۆمان بکه‌ین، ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتیی کوردی بۆته مه‌ترسیی بۆ شاردنه‌وه و نه‌هێشتنی ئه‌و راستییه که ناسنامه‌ی من و تۆیە هەموو کوردە، ئه‌گه‌ر پاریزگای له بوونی خۆم نه‌که‌م، کوڕه‌که‌ی خۆشم لە راستیی دوور دەکەوێتەوە و به هه‌ڵه دروست ده‌بێت و بوونی خۆی وه‌ک کورد ناناسێته‌وه، ده‌که‌وێته ژێر مه‌ترسیی تێکدانی پێناسه‌که‌ی خۆی، بۆیه ئه‌وه‌ی بڕوات پێیه‌تی ده‌بێت به ئازادیی ده‌ریببڕیت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌که‌یت درۆزن و ترسنۆک ده‌رده‌چیت. مرۆڤی درۆزن له ناو بوونی خۆیدا که‌سێکی دیله، ئیدی چۆن دیلێک ده‌توانێ له ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا که‌سانی تر ئازاد بکات، یان داوای ئازادییان بۆ بکات؟
ئه‌زمونی ئه‌م چه‌ند ساڵه ئه‌وه‌ی فێرکردم، که راستیی وتن نه‌ک ته‌نها مرۆڤ ئازاد ده‌کات، به‌ڵکو ئازاشی ده‌کات و له ئازاری ویژدان دووری ده‌خاته‌وه و ئاسووده ده‌بێت، خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی گه‌نجانی کورد له‌و راستییه گه‌یشتوون، بۆیه ئازایانه ترسیان شکاوه و له کهوشدڕهکانی شاخ ناترسن، له پیاوکوژه‌کانی ده‌سه‌لات سڵناکه‌نه‌وه، ئه‌وه ئه‌وانن، که ده‌یسه‌لمێنن،ئه‌م ناپاکانه له شاخیش ترسنۆک بوون، ئه‌وانه‌ی ناسنامه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیی خۆیان به گه‌نجه‌کانمان ده‌فرۆشنه‌وه، به درۆکردنهکانیان راستیی خۆیان پیشانی مێژوو ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ن، کوێله‌ی هه‌وه‌س و ئاره‌زووه‌کانی خۆیانن.
ئەو سەرکردە و بەرپرسانە له شاخیش وابوون، هێنده باری خۆیان قورس کردووه، له‌ناوه‌وه‌ی خۆشیاندا داڕزاون، ناتوانن ئه‌وه‌ی له رابردوودا شانازییان پیوه ده‌کرد، ئه‌مڕۆ پێمانی بفرۆشنه‌وه، ئه‌وان وایان دانابوو ئه‌و سه‌روه‌رییه بۆ ناو گۆڕه‌کانیشیان ده‌به‌ن، چونکه خۆشیان ده‌یانزانی که رابردوو و ئیستاشیان پیس بووه، بۆیه دەبێت چۆکیان پێ بدرێت و ته‌سلیم به نه‌وه‌ی تووره‌بوو بدەن.
پێچەوانەکەی بیر مەکەنەوە، ئەو گردانەی داگیریان کردووە، ئەگەر من و تۆ فریا نەکەوین لاشەکانیان دەربهێنین و فڕێیان بدەین، منداڵەکانی ئێمە ئەوە دەکەن. مێژوو رەحم بە کەس ناکات، نەخوازا ئەو کەسە خائین و ناپاک بێت، خاک و وڵاتفرۆش بێت، ئەو خاک و نیشتیمانە شوێنی ئەو لاکە بۆگەنانە نییە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست