شیعر و وه‌رگێڕان
Tuesday, 01/11/2011, 12:00
من وه‌ک ناوی هونه‌ریم کوردۆ و ناوی ئاساییم یاسین مه‌حمود عه‌زیز خه‌لکی هه‌ڵه‌بجه‌ی نه‌مری باوه‌شی شهخهکانی شنروێ و بالامبۆو هه‌ورامان، هه‌ندێ نوسین و کاری شیعریم هه‌یه به‌زمانی ئینگلیزی و کوردی، تا ئێستا هه‌ندێکی له به‌ریتانیا بلاوبووه‌ته‌وه .
له‌باره‌ی ئه‌ده‌بی ئینگلیزی و شیعر نووسینه‌وه هه‌ندێ کارمکردوه له‌سه‌ر وه‌رگێڕان و نوسینێک له سه‌ر ئه‌ده‌بی ئینگلیزی و شیعر نووسین له سه ردهمی شه‌یکسپیره‌وه هه‌تا دوادایی سه‌ده‌ی بیست، هه‌ندێ نموونه له‌سه‌ر شیعری ئینگلیزی له به‌ریتانیا وئه‌و وولاتانه‌ی که ئینگلیزی زمانی یه‌که‌میانه، هه‌ر وه‌ک میلله‌تانی جیهان و به‌تایبه‌ت وولاته‌کانی ڕۆژئاوا به‌رهه‌می میلله‌تانی تر وه‌رده‌گێڕنه سه‌ر زمانی خۆیان و که‌لتورو ده‌ستی هونه‌ری وئه‌ده‌بی داهێنانی خۆیان پێ ده‌وله‌مه‌ند ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێک بۆ فراوانکردن و ده‌وله‌مه‌ند کردنی ئه‌ده‌بی کوردی، ئه‌م به‌رهه‌مه‌م له‌م نزیکانه‌دا به‌هیوام بڵاوبکه‌مه‌وه له کوردوستان، ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌که له‌م کاره‌م هیوادارم به‌که‌ڵک بێ وکونجێکی بچووک له خه‌زینه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی پربکاته‌وه.
1- William Wordsworth 1770-1850
ولیام وهردسۆرزس
ولیام وهردزورپس شاعیری ئینگلیزی له‌دایک بووه له حه وتی نیسانی ساڵی 1770 له‌دێی کۆکهرماوت له ناوچه‌ی کهمبرلاند له سه‌روی ڕۆژئاوی ئینگلته‌را، باوکی که ناوی جۆن بوو پارێزه‌ر بوو که له‌دوایی دا بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای بازرگانی جه‌یمز لاوپهر که خاوه‌ن زه‌ویی و زاربوو له‌ناوچه‌که‌دا. خۆی کوڕی دوهه‌م بوو له‌نێوان پێنج منداڵدا له‌لاویدا وه‌ک باوکی ده‌بێت به پارێزهرله له‌نده‌ن. باوکی شاعیر هه‌ر له‌منداڵیه‌وه کۆڕه‌که‌ی هانده‌دا که شیعر بخوێنێته‌وه شیعر له‌به‌رکات وه‌ک شیعره‌کانی سپێنسه‌ر، شه‌یکسپیر و میلتن، هه‌ر گیز به بیریدا نه‌ده‌هات که ڕۆژێک کوڕه‌که‌ی ده‌بێت به شاعیرێک وه‌ک ئهوشاعیرانه.
شاعیر ههرلهمنداڵی یه‌وه که‌کاتێک براده‌ره‌کانی ده‌بوون به قه‌شه‌و نووسه‌ر و بازرگان، ئه‌م خۆی مامۆستایه‌کی زۆر سه‌رنجی ڕاده‌كێشا که زۆر حه‌زی له‌شیعر بوو ده‌رسی شیعری پێ ده‌دا، به‌ڵام ئه‌م مامۆستایه‌ی له‌پڕێکا کۆچی دوایی ده‌کا و مامۆستایه‌کی تر جێی ده‌گرێته‌وه له‌و کاته‌دا باس باسی شاعیری وه‌ک درایدن، پهوپ و جۆنسن بوو.
شاعیر له عومری حه‌ڤده‌ساڵیدا یه‌که‌م شیعری بڵاوبووه‌وه له‌ساڵی 1787 له‌گۆڤارێکی ئه‌وروپی دا، له‌هه‌مان ساڵدا چووه دانیشگای کامبریدج کۆلیژی سه‌ینت جۆن به‌رده‌وام ده‌بێ له کارکردن له‌سه‌ر شیعرنووسین که له‌پاش چه‌ندساڵێک جیابوونه‌وه له خوشکی به‌هۆی مردنی دایکی یه‌وه له‌ماڵی خاڵێکیا ده‌ژیا بێ به‌ش بوو له وه‌ی که له‌گه‌ڵ خوشکه‌که‌یدا که پێکه‌وه له‌ماڵێکدا بژین.
ده‌ستی کرد به‌سه‌ردان له‌وشوێنانه‌ی منداڵی که‌ئه‌م سه‌ردانه بووبه‌هۆی نوسینی کۆمه‌ڵێک شیعر له‌باره‌ی ژیانی منداڵیه‌وه، یه‌کێک لهشیعرانهی به ناوی پیاسه‌که‌ی ئێواران له‌باره‌ی خۆشکی یه‌وه که‌ناوی دۆرۆسی بوو که له‌ماوه‌ی چهندساڵدا ته‌نها سێ جاریهکتریان بینی، له‌پاش ئه‌وه له‌هاوینا چوو بۆ سه‌فه‌رێک به پێ بۆ فه‌ره‌نساو سهرشاخهکانی ئه‌لپ له‌سویسرا. له‌م سه‌فه‌ره‌دا ڕۆژی وا هه‌بوو بیست میل به‌پێ ده‌ڕۆشتن له‌گه‌ڵ برادهرێکیا که‌ناوی ڕۆبه‌رت جه‌ونز بوو که خه‌ڵکی وێڵزبوو، وهردزۆرزس سه‌رسام بوو به‌بینینی فه‌ره‌نسا له مه‌زنترین شۆڕشیا. له‌باره‌ی شۆڕشی فه‌ره‌نسی یه‌وه ووتی:
'فه‌ره‌نسا وه‌ستاوه لهسهرچاکترین کاته ئاڵتوونیه‌کانی و سروشتی، وا مرۆڤایه‌تی خه‌ریکه جارێکی تر له‌دایک ده‌بێت.'
خوێندنی دانشگای ته‌واوکرد له‌ساڵی 1791 ساڵه‌کانی 1797 - 1798 دووساڵی زۆر به پیتی شیعرنووسینی بوو، له‌م ماوه‌یه‌دا شاعیری ئینگلیزی کۆلدریج زۆر براده‌ری بوو زۆر کاتیان پێکه‌وه به‌سه‌رده‌برد. ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌م براده‌ره‌ی و خوشکی ده‌ژیان له ماڵێکدا که ژوورێکیان دابوو به كۆلدریج . له‌م ماوه‌یه‌دا شاعیر له‌سه‌ر داهاتی شیعره‌کانی ده‌ژیا که به‌رده‌وام ده‌فرۆشران. ده‌وروپشتی شاعیر زیاتر پڕبوو له شاعیر‌و نووسه‌ر به‌رده‌وام به‌رهه‌می شیعری و ئه‌ده‌بی بڵاوده‌بوه‌وه سه‌فه‌ری سکۆتلاندی کرد له‌م ماوه‌یه‌دا خۆی له له‌یک دیستریک له ئینگلته‌را Lake District که ناوچه‌یه‌کی زۆر سیاحی یه ده‌ژیا بۆ چه‌ندساڵێک.
شاعیر به‌رده‌وام گهڕانو به‌سه‌رهاته‌کانی ژیانی هه‌ر له‌منداڵیه‌وه هه‌مووی ده کرد به‌شیعر هه‌ر وه‌کو نووسینێکی ئهوتۆبایۆرگرافی (که‌باسی بهسرهاتهکانی ژیانی خۆی ده‌رکرد به‌شیعر)
له‌ساڵی 1813 ماڵی گواسته‌وه بۆ دێ یه‌ک دوومیل له دێی گراسمییهر له‌سه‌ر ڕێگای ئهمبڵ ساید له‌وێ کارێکی ده‌ستکه‌وت وه‌ک وه‌کیلی وه‌رگرتنی باجی میراتی ئیجازه‌و وئیشوکاری قانونی له‌م کاره‌دا مایه‌وه هه‌تا دوادایی ژیانی. ده‌ستهاتی ئه‌م کاره‌ی باش بوو بۆ مه‌سره‌فی ماڵ ومنداڵ وته‌واوکردنی خوێندیان. له‌ساڵی 1815 کۆمه‌ڵێک شیعری تری بڵاوبووه‌وه، له‌ساڵی1817 به‌رهه‌مێکی تری ئه‌ده‌بی ده‌رچوو له‌ژێرناوی بایۆگرافی ئه‌ده‌بی که‌باسی تیۆری ئه‌ده‌بی ده‌کات لهشیعرهکانیا.
به‌رهه‌مه‌کانی له پێنج به رگدا چاپکروان و بڵاوبوونه‌ته‌وه، له‌ساڵی 1847دا کاره‌ساتی مردنی کچه‌که‌ی دۆرا زۆرکاری له‌سه‌رکرد که یه‌کێک بوو له‌خۆشه‌ویسترین که‌سی، له‌ئه‌نجامدا به‌رهه‌مه‌کانی گه‌شتنه سیانزه و هه‌ندێ له شیعره‌کانی دوای مردنی چاپکران.
به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌وه‌نده به‌رزن که شاعیردهخهنه ڕیزی چهوسهرو شهیکسپیرو و میڵتن وه‌ک له‌یه‌کێک لهشاعیرهمهزنهکانی ئینگلته‌را. هه‌ندێ نموونه له شیعره‌کانی وه‌ک:
a- گوڵی دافۆدێل / گووڵهزهردو سپی یه‌کان
ده‌سووڕامه‌وه وه‌ک په‌ڵه‌یه‌ک هه‌وری ته‌نیا له‌به‌رزایی ئاسمانا،
به ڕاسه‌ری ده‌شت ودۆڵ وگردهکانا.
لهناکاوقهڵهباڵغی گوڵزاری سپی و زه‌ردی ئاڵتونی،
له نێوان دارودره‌خت وله‌پاڵ ده‌ریاچه‌ی شین
که به‌شنه‌ی شه‌ماڵ سه‌مایان ده‌کرد ده‌له‌رزین.
گه‌ش و ڕووناک وه‌ک ئه‌ستێره‌کان ، ئه‌یان دروه‌شانه‌وه ڕێگای کاکێشان.
به‌درێژایی هێڵی قه‌راغ ده‌ریاچه به‌رده‌وام ڕاکشابوو سنوریان.
به‌سه‌رنجێک له گولزاری دههاههزار
لهتهنیشتیانا شین وبه‌فرین شه‌پۆله‌کان هه‌ڵ ده‌په‌ڕین.
به‌م دیمه‌نانه سه‌رگه‌رم به خۆشیه‌وه سه‌رنجم ده‌دا.
بیرم ده‌کرده‌وه: ئه م دیمه‌نانه چی سامانێکیان بۆهێنام؟
جارجار له‌سه‌رجێگای خه‌وتن که له بێزاری ته‌نیایی دام
ئه‌م دیمه‌نانه به بیرهوهریهکانما تێ ده‌په‌ڕن، دڵ خۆشم ده‌که‌ن،
هه‌روه‌ک گوڵه سپی وزهردهکان دڵم له خۆشیا دێتهسهما.
ئه‌م شیعره‌ی خواره‌وه به شاری له‌نده‌ندا:
b -له‌سه‌رپردی وێست مینسته‌ر
شاری له‌نده‌ن، September 1802
زه‌وی شتێکی تری تیا نی یه نیشانی دا له‌مه‌زیاتر له جوانی دا.
ئه‌وه‌ی که‌هه‌ستی نابزوێ به بینینی جوانی شاری وا وه‌ک بێ گیانه.
ئه‌م شاره هه‌روه‌ک قوماشی نه‌خشینی بێ وێنه.
جوانی له‌بێ ده‌نگی به‌یانیانی، که‌شتیه‌کانی گومه‌زو بورج وپهرستگاکانی.
ڕواڵه‌تی سه‌وزی پارکه‌کان فراوانن به‌ره‌وڕووی ئاسمان.
دیمه‌نی ڕه‌نگاوڕه‌نگی له نێو هه‌وای شینی ته‌ماوی بریسکه‌دار.
هه‌رگیز نهم دیوه ڕۆژ ئاوا ڕاسته‌وخۆ جوانی له‌م وێنه نیشاندا،
به ڕاسه‌ری ده‌شت ودۆڵ و گردا، نهم دیوه هه‌رگیز ئارامی،
دیمه‌نی دڵ ڕفێنی ڕوباری ته‌یمه‌س وا به‌شیرینی
له‌سه‌رخۆ ده‌ڕوا به‌ره‌وخوار.
ئای خواگیان هه‌موو خانووه‌کان ئه‌ڵێ ی خه‌وتوون
ئه‌و ههموودڵه مه‌زنانه‌ی تیایانا وا ئارام.
شاعیر هه‌رله‌منداڵیه‌وه حه‌زی له‌گه‌ڕان بوو له‌ده‌شت و گردو سه‌رشاخه‌کان، هه‌روه‌ک له‌م شیعره‌ی خواره‌وه‌دا که باسی کاتی منداڵی ده‌کات، به‌تایبه‌ت کاتێک که دایکی کۆچی دوایی ده‌کات و ئیتر خوودهداته گه‌ڕان له ده‌شت ودهروو سهرشاخهکانا، باوکی منداڵه‌کانی دابه‌ش ده‌کا بهسهرخزم و کهسو کاریا ئه‌م کوڕه‌ی ده‌نێرن بۆ ماڵی خاڵی.
c- "منداڵی وکاتی قوتابخانه"
کاتی منداڵیم که به‌خۆشی یه‌وه سه‌رگه‌رمی به‌سه‌ربردنی ڕۆژه‌کان,
وا کاتم به‌سه‌رده‌برد بۆ لێ کۆڵینه‌وه‌و گه‌ڕان .
له‌نێوان ماڵی ترس وجوانیا وه‌ک یه‌ک گه‌وره‌بووم و به‌خێوکرام.
زیاتر له‌شوێنی له‌دایک بوونما ڕێزیان ده‌گرتم و ده‌یان ویستم،
هه‌روه‌هاش که‌متر نه‌بوو ڕێزم له‌دۆڵی خۆشه‌ویستی،
له‌و شوێنه‌ی جارێکی تر جێگیربووم.
به‌چاکی دێته‌وه یادم " له کاتی منداڵیما، که ته‌نها نۆ هاوینم دی بوو"
کاتێ له‌سه‌ر لاپاڵی شاخه‌کان به‌فری به‌ستوو،
له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌ی ته‌زیوی ڕه‌شه‌با ده‌یان شکاند گوڵی زهردوسپی پایز.
ئه‌وه‌ی یادگاری شادی‌م بوو کهدهگهڕام هه‌تا نیوه‌شه‌و به‌ناو ته‌ڵانه‌کانی تاشه‌به‌رددا،
بهسهرڕووی سافی تهختهبهردا، کهکهڵهشێری دارستان رایان ده‌کرد
به‌ره‌و سه‌وزه‌گیا،
له‌وکاته‌دا بیرم دهکردهوهوخۆزگهم ده‌خواست
کهشانم به‌رزده‌بووه سه‌یرم ده‌کرد سه‌رسام ڕا ده‌وه‌ستام،
سه‌یرکردنه‌کانم که‌ڵه‌که ده‌بوون به‌سه‌ریه‌کدا،
به‌په‌له ده‌ڕۆشتم، هێشتا به‌په‌له خۆم لاده‌دا له ته‌ڵه‌کان.
به‌ره‌و پێشه‌وه مانگ و ئه‌ستێره‌کان ئه‌دره‌وشانه‌وه بهڕاسهرما،
له‌وه‌ی ده‌کرد به‌ته‌نیا من، بووم به کێشه بۆ ئاشتی هه‌موو دهورووپشتم.
جارێکیان له یه‌کێک له‌م ڕووداوانه‌دا، له‌گه‌ڕانێکی شه‌وانا,
ئاره‌زوویه‌کی به‌هێز زاڵ بووبهسهر عه‌قڵ و تواناما.
ئهوباڵندهی که گیرۆده‌ی ده‌ستی ڕه‌نجدانی
زه‌لامێکی تربوو، بووبه نێچیرم.
کاتێک ئه‌مه‌م ده‌ستکه‌وت، بیستم له‌نێوان گرده تهنیاکانا,
هه‌ناسه‌یه‌کی هێواش دوامکهوتبوو به‌ده‌نگێکی نامۆوه
نزمترلهدهنگی ئه‌و گیایه ی که پێم پیا ده‌نا.
له‌کاتی به‌هاردا به‌هه‌مان شێوه کاتێک له ده‌شت و قه‌راغه‌کانی خواره‌وه,
ڕووناکی خۆره‌تاو له‌نێوان گرێی گهڵاکانا ده‌میان ده‌کرده‌وه چرۆی گوڵه‌کان.
کاتێ دۆڵ ودارستان گه‌رم داهات که من تاڵانیم ده‌کرد
لهشوێنهبهرزهکانا وله‌سه‌ر لوتکه‌ی تاک و ته‌نیای نێوان شاخه‌کانا.
لهبهرڕهشهبا دایکی باڵنده هێلانه‌ی ده‌کرد.
هه‌رچه‌ند ئاوا بێ که‌ڵک بوو کاری من به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌هێنا,
ئای کاتێک خۆم هه‌ڵده‌واسی به‌سه‌ر قه‌راغی تاشهبهردا,
باڵنده گرێی گیا‌و دۆشه‌کی هێلانه‌ی داده‌نا له‌نێوان تاشه به‌ردی خلیسکا.
له‌وکاته‌دا به زرمه‌ی تفه‌نگی ڕاوچی خه‌ریکبوو له‌ناویان ده‌بردم
من خۆم ڕاده‌گرت هه‌رچه‌ند له‌وه‌ی ده‌کرد له‌ناومبه‌رن,
به‌ڵام به‌شانم ڕامگرت قه‌فه‌زی ڕووت،
ئای کاتێک من به‌قه‌راغ تاشه به‌رده‌وه خۆم به‌زۆر
هه‌ڵواسی وهه‌وڵم ده دا, خۆم ڕاده‌گرت،
له‌و کاته‌دا ده‌نگی نامۆی ڕه‌شه‌بای ووشک
ڤڕه‌ی ده‌کرد به‌گوێما، نه زه‌وی له‌زه‌وی ده‌کردو نه ئاسمان له‌ئاسمان
به‌چی توانایه‌کی مه‌زن هه‌وره‌کان ده‌جوڵان؟
مانگ وا به ئاسمانه‌وه، ده‌ریاچه ده‌بریسکایه‌وه، له‌نێوان شاخهسهختهکانا.
له‌لێواری ده‌ریاچه‌وه ده‌ستم کرد به سه‌وڵ لێ دان
یه‌ک به‌دوای یه‌کدا میلۆدی سه‌وڵ لێ دانی که‌شتیه بچوکه‌که‌م به‌ره‌و پێشه‌وه،
هه‌ر وه‌ک پیاوێک به‌هه‌نگاوی به‌ڕێزه‌وه، هه‌روه‌ک هه‌لێک به‌دزی وخۆشیهوه.
نه‌ده‌کرا بێ ده‌نگکردنی شاخه‌کان که ده‌نگیان ده‌دایه‌وه له‌کاتی سه‌وڵ لێ دانا،
خه‌ریک بوو به‌جێم دههێڵان ڕاوه‌ستابوون به‌هه‌ردوولادا,
بازنهبچوکهکانی مانگ دهبریساکهنهوه به‌دواما.
هه‌تا ده‌که‌وتنه نێو پاشماوه‌ی هێڵی ڕێگای به‌جێ ماوی شڵپه‌شڵپی ئاو.
له‌پڕ شاخێک به‌رزده‌بووه‌وه بهڕاسهری دارێکی شۆڕه بی دا،
ئێستا ڕێک به‌ره‌وڕووی ڕۆشتم.
به‌ره‌و ڕووی به‌رزایی به ڕاسه‌ریه‌وه هیچ نه‌بوو جگهلهئاسمان و ئه‌ستێره‌کان،
ئه‌و خانمی په‌ری سیحراوی، منیش بهتهماحهوه سهوڵهکهم
ده‌کرد به ئاوی ده‌ریاچه‌ی بێ ده‌نگدا.
که‌کاتێک بهرزدهبوومهوه له‌گه‌ڵ سه وڵ لێدان، کهکهشتیهکهم په‌لاماری ئاوی ده‌دا،
وه‌ک قازی مل درێژ(سوان) به‌دوامانا به‌رزده‌بوه‌وه شاخی به‌رد،
له‌وکاته‌دا دیمه‌نی لوتکه‌ی شاخه‌که‌ی به‌رده‌م مان جارێکی تر ده‌رده‌که‌وت.
من هێشتا یه‌ک له‌سه‌ریه‌ک سه‌وڵم لێ ده‌دا،هه‌تا خۆم بینیه‌وه له‌به‌رده‌می شاخی به‌رزی به‌رد
وبهڕاسهرمانهوه ئاسمانی خۆڵه‌مێشی ساف و بێگه‌رد
سه وڵم لێ ده‌دا به‌رده‌وام به‌ده‌ستی له‌رزۆکه‌وه به‌ره‌وپێشه‌وه وه‌ک زینده‌وه‌رێکی مه‌زن
هه‌نگاوی ده‌نا به‌دواما،
به‌ناو ئاوی بێ ده‌نگا وه‌ک بهدزیهوهخۆم ده کرد به‌ناو ئه‌شکه‌وتی پهلهشۆڕهکانی داربی دا،
له‌وێ به‌جێم هێشت که‌شتیه‌که‌م له سێبه‌ری بێده‌نگی به‌یانی دا.
بهناودهشتا به‌ره‌و ماڵ بیرکردنه‌وه له ودیمهنانهی که‌بینیم،
بۆچه‌ندین ڕۆژ بیرکردنه‌وه لهڕواڵهته نه‌زانراوه‌کانی ژیان،
لهبیرهوهریهکانما تاریکاییه‌ک هه‌بوو پێ ی ده‌وترا ته‌نیایی،
یا چۆڵی و یاخی بوون که‌شێوه‌ی ناسرابووبهشتومهکو ڕووداوه‌کانی کاته‌کان:
خه‌یاڵی دیمه‌نی دارودره‌خت، ده‌ریا یا ئاسمان،
به‌بێ ڕه‌نگی یا سه‌وزی ده‌شت وده‌ر. به‌ڵام شێوه‌ی شتێکی مه‌زن که له‌ژیانا نیی یه
وه‌ک مرۆڤ به هێواشی ده‌جووڵا لهبیرهوهریهکانما
به‌ڕۆژ و بوو به کێشه‌ی خه‌وبینینی شه‌و.
عه‌قڵ وگیانی جیهانی که‌ون!، گیان که‌هونه‌ری به‌رده‌وامی
بیرکردنه‌وه ده‌به‌خشێ به‌شێوه‌و دیمه‌ن و هه‌ناسه‌دان وجمووجوڵی بێ وه‌ستان.
نه‌ک به بێ په‌روا به‌ڕۆژ یا ڕۆشنایی ئه‌ستێره‌کان
له‌یه‌که‌م به‌یانی زووی منداڵیمه‌وه وا تاسه‌کان لهیهکترئاڵان
گیانی مرۆڤایه‌تی دروستکرد، ویستێکی به‌هێز کۆبووه‌وه که ئاوا
نه‌ک به‌کاری ڕه‌زیل وناته‌واوی پیاو، له‌گه‌ڵ شتی بهرزوبهتوانای مه‌زن،
له‌گه‌ڵ ژیان وسروشتا،
پاکژی هه‌ست وبیرکردنه‌وه ی پیرۆزی به چه‌سپاندنی مه‌به‌سته پیرۆزه‌کان،
پڕله ترس وئازار هه‌تا تێده گهین له مه‌زنی لێدانی دڵدا.
ئه‌م برایه‌تی یه گه‌رانتی نادا به چاکی له ڕۆژه‌کانی پایزدا
که‌ته‌م ده‌خولێنه‌وه بهدۆڵا بهرهوخوارلهدیمهنی ئاوا ته‌نیادا،
ته‌نیاتر له‌نێوان داره‌کانا له‌نیوه‌ڕۆدا، له‌نێو بێ ده‌نگی نیوه‌شه‌وی هاوین دا،
کاتێک له‌قه‌راغی ده‌ریاچه‌ی لهرزۆکو له‌به‌رده‌م گرده غهمبارهکانا،
به‌ره‌وماڵ ده چووم به‌ته‌نیا ئه‌مانه باسه‌کانم بوون.
ئه‌م باسانه له‌گه‌ڵما لهکێڵگهکانا، شه‌ووڕۆژ له‌ته‌نیشت ئاوهکانا به‌درێژایی هاوین.
له‌وه‌رزی تهزینا که‌ڕۆژ ده‌نیشێ، ده‌بینرێ چه‌نده‌ها میل
له دووره‌وه لهپهنجهرهکانا دیار‌و داگیرساو،
گوێم نه‌دایه کات به‌سه‌رچوون، کاتی خۆشی بوو بۆ هه‌مووان.
بۆمن کاتی دهنگهدهنگو هه‌راو سه‌عاتی به‌رزی ناودێ لێ ی‌دا سه‌عات شه‌ش،
گه‌ڕام به‌وناوه‌دا به‌خۆشی و فه‌خره‌وه، وه‌ک ئه‌سپێک هه‌رگیز نهدهبووماندوو،
که‌گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌لاوه مه‌به‌ست نه‌بوو.
ئه‌و ناوه وه‌ک ههمووداپۆشرابوو به پۆڵا،
بهگوورجی تێ ده‌په‌ڕین بهناوسههۆڵی ساف‌و لووسا،
وه‌ک سه‌رگه‌رمی یاریکردن و پێکه‌وه کات به‌سه‌ربردن،
لهدارستانا له‌گه‌ڵ ده‌نگی بۆقێ دا به‌کۆمه‌ڵ هاوارو ڕایان ده‌کرد به‌دوای که‌روێشکدا،
ئاوا به‌ناو تاریکی و سه‌رمادا خه‌ریکبوو ده فڕین،
که‌س نه‌بوو بێ ده‌نگ ههموودهیانقیڕان.
له وکاته‌دا هه‌موو ده‌شت وشاخه‌کان ده‌نگیان ده‌دایه‌وه،
دره‌خته بێ گه‌ڵاکان، تاشهبهردهتهزیوهکان زرنگه‌یان ده‌هات وه‌کوو ئاسن.
له‌م کاته‌دا گرده دووره‌کان ده‌نگی نامۆیان لێوه ده‌بیسترا،
ده‌نگی ئازار، ده‌نگێک نه‌ده‌کرا گوێت لێ نه‌بێت،
که‌ئه‌ستێره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌دره‌وشانه‌وه به‌ڕوونی،
له‌ڕۆژئاواوه ئاسمانی پرته‌قاڵی له‌ئێواره‌ی تاریک بوونا.
زۆرنه‌بوو که‌له‌و قڕه‌و هه‌رایه وازم هێنا بۆ په‌نایه‌کی
بێ ده‌نگ، یا به ڕووخۆشیه‌وه ڕووم کرد به‌ولادا،
به‌جێم هێشت قه‌ڵه‌باڵغی وه‌ک تووڕه‌و سه‌رلێ شێواو،
تێپه‌ڕ ده‌بوون له‌به‌رده‌م ئه‌ستێره‌ی گه‌ش بهڕاسهری سه‌هۆڵا،
زوو زوو که‌ئێمه لاشه‌مان وا له‌به‌ر ڕه‌شه‌با،
و هه‌موو سێبه‌ری که‌ناره‌کان له هه‌ردوولا،
ده‌هات ده‌ی ماڵی به‌ناو تاریکیدا، ده‌خولایه‌وه هێشتا
جوڵانی بهگووڕی و له‌پڕێکا خه‌ریکبوو ده‌وه‌ستام،
وه‌ستام پێش ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی بگه‌مه به‌رده‌م شاخه بهردهتهنیاکه
که‌به‌ده‌ستی من ده‌جووڵا، ده‌ڕۆشت، هه‌تا وه‌کوو هه‌موو زه‌وی ڕه‌ق ده‌بینرا
ڕۆژانه ده‌سووڕا. به‌دوامه‌وه ده‌بینرا ڕاکشابوو به بێ ده‌نگی،
لاواز، لاوازتر، من وه‌ستام وسه‌یرم ده‌کرد
هه‌تا هه‌موو بێ ده‌نگ وه‌ک خه‌وی بێ خه‌وبینین.
[کوڕێ بوو]
کوڕێ بوو، ئێمه چاک ده‌مانناسی ناوی کلیفی
تاشه‌به‌رده‌کانی ویننهندهرو نیوه‌دورگه‌ی سه‌وزی ئێساوهیپ،
زۆرجار لهئێوارانا، ههرکهئهستێرهکان ده‌رده‌که‌وتن
به‌قه‌راغی گردهکانا هه‌ڵده‌هاتن و ده‌نیشتن.
له‌ژێر دره‌خته‌کانا ڕا ده‌وه‌ستا، یا له‌پاڵ بریسکه‌ی ده‌ریاچه.
له‌وێ په‌نجه‌کانی ده‌ستی له‌یه‌ک ده‌ئاڵان، به‌قایمی ناوله‌پی ده‌سته‌کانی لهیهکگیر ده‌کرد
و به‌رزی ده‌کردنه‌وه بۆده‌می وه‌ک ئامارێکی مۆسیقا،
ئاوا ده‌ستی ده کرد به فیکه لێدان.
بۆ بایه‌قوشه بێ ده‌نگه‌کان، چاوه‌ڕوان بووکهوهڵامی بده‌نه‌وه، ئه‌وانیش ده‌یانقیڕان
به پانتایی دۆڵی پڕ له ئاودا ههردهیانقیڕان و وه‌ڵامیان ده‌دایه‌وه له‌گه‌ڵ له‌رزینی
ئاوی ده‌ریاچه‌ی وه‌ک زمڕوود.
به‌فیکه لێدان زیاتر هانی ده‌دان، ده‌یان قیژان،
ده‌نگیان ده‌دایه‌وه چه‌ندین جار وه‌ک لێدوانی دارستان وده‌نگدانه‌وه‌ی فێستیڤاڵی خۆشی.
ئینجا که بی ده‌نگ ده‌بوو، له‌وه‌ی ده‌کرد که گوێگره‌کانی بێزارده‌کرد
له‌داخا له‌وانه‌بوو پێی بکه‌ن قه‌شمه‌ری. که‌خۆیشی له‌بێ ده‌نگیا ئیتر دیمه‌نه‌کان
جێی خۆیان کردبووه له‌ناخی هه‌ستیا،
گوێی ده‌گرت له تافه‌ی ئاوی شاخه‌کان دیمه‌نه‌کانی به‌بێ ئاگای خۆیاندهکرد
به ناخی سهریرکردن وسهرنجیا،
خه‌یاڵه‌کانی تهواوسهرگهرم ده‌کردبه بینینی ههموودیمهنه بێ ده‌نگه‌کان:
تاشه‌به‌رده‌کان، دارودره‌ختی دارستان،
ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که جێی گوومان نه بووبۆی،
وه‌ک له‌باوه شوو له‌سه‌ر سنگی ده ریاچهی پان وفراوان.
سه‌رئه‌نجام، شه‌وێکی هاوین بوو: شه‌وێکی هاوینی داخراو بێ ڕۆشنایی،
ناخۆش و بێزار، ته‌می ته‌ڕ به‌نزمی وه‌ستابوو خه‌ست،
که‌ڕووی ئاسمانی داپۆشی بوو، چاوه‌ڕوانی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕه‌شه‌باو باران.
به‌ڵام گوێمان نهدایهوڕۆشتین به‌رده‌وام،
زۆربه‌دڵ ده‌رۆشتین و بیرمان نه‌ده‌کرده‌وه له ماندووبوون.
که‌م شتمان ده‌بینی لهدهوروپشتمانا، له‌هه‌موو لایه‌که‌وه هه‌وری ته‌ماوی وته‌ڕ،
به‌ڕێگه‌وه ووتوێژ له‌گه‌ڵ یهکتراو له‌گه‌ڵ شاره‌زاو ڕێ پیشاندهرمانا،
ئینجا هه‌ر یه‌ک کهوتهبیرکردنهوه له‌گه‌ڵ خۆیدا،
له‌بێ ده‌نگیا به‌ڕێگاوه له‌کاتی بهڕێوهچوونا،
وه‌ک مرۆڤ له‌بازرگانی دابێ له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌ریه‌کانی دا.
ئاوا سه‌رکه‌وتین به‌ره‌وژوور، له‌م کاته‌دا شتێک نه‌بوو
سه‌رنجم ڕاکێشێ جگه له سه‌گی شوان کهچڕنووکی له‌زه‌وی ده‌گرت به نینۆک،
لهکونێکا به‌دوای ژووژودا له‌لاپاڵی شاخ،
له‌به‌رئه‌وه ده‌ستی کرد به سیکه سیکولوورهو وه‌ڕین،
ئه‌م ڕووداوه هه‌رچه‌ند هه‌راو غه‌ڵبه‌غه‌ڵبی نایه‌وه،
ده‌نگی دایه‌وه له نیوه‌شه‌وی بێ ده‌نگا، ئه‌ویش پاش ماوه‌یه‌ک
بێ ده‌نگ بوو نه‌ما و له‌بیرچوو.
ئه‌ئاوا به‌رده‌وام له بێ ده نگی دا هه‌ر وه‌ک پێشوو،
سه‌رمان دانه‌واندبوو بهرهوزهوی وه‌ک به‌ڕێوه به‌ره‌وڕووی دۆژمن،
هه‌ناسه بڕکێو هه‌نگاوی به‌په‌رۆش،هه‌رواش بیرکردنه‌وه‌کانم به‌سۆز،
له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش له‌بیرچێ له‌ماوه‌ی سه‌عاتێکدا، هه‌ر وه‌ک
وورده‌وورده جیادهبوینهوه له‌یه‌کتر.
من له‌پێشه‌وه، به‌ڕێکه‌وت ڕۆشنایی بریسکه‌یه‌ک له‌به‌رده‌مما، شه‌وقی دایه‌وه،
زیاترله‌گه‌ڵ یه‌ک دوو هه‌نگاوی تر،
دیاربووهێشتا ڕۆشنتر، کات ڕێی نه‌دا پرسیاربکه‌م
له‌پڕێکا وه‌ک شه‌وق دانه‌وه‌یه‌کی له‌پڕ لهسهرسهوزهگیا،
مانگ به‌ڕووتی وه‌ستابوو له ئاسمانا،
له‌به‌رزایی یه‌کی زۆربه‌رزه‌وه بهڕاسهرمانا،
له‌خواره‌وه خۆم بینیه‌وه له‌قه‌راغ ده‌ریایه‌کی گه‌وره‌ی ته‌ما،
که‌به لاوازی و بێ ده‌نگیه‌وه وه‌ستابوو لهبهرپێمانا،
له‌وه‌ی ده‌کرد له‌پشتیه‌وه سه‌ده‌ها گردی تاریک،
له‌ناو دهریایهیهکی وه‌ستاو وزۆر زۆر دوور،
له‌دواوه کۆمه‌ڵه ته‌م له‌یه‌کیان ده‌دا
وه‌ک بهسهروزمانی زل زل شێوه‌ی سه‌یرسه‌یر به‌ره‌و ده‌ریا،
ده ریای ڕاستی که دیاربوو وورده‌وورده لاواز ده‌بوو وازی ده‌هێنا له مه‌زنی،
ژێرده‌سته کرابوو به‌دووری هه‌تا توانای دوور بینین ده‌ی بینی.
له‌م کاته‌دا مانگ به‌فه‌خره‌وه سه‌یری ئه‌م دیمه نانه‌ی ده کرد،
ئێمه‌ش وه‌ستابووین ته‌م ده‌یدا له به‌رپێ مان،
له‌دووره‌وه که‌متر له میلێک بۆشایی یه‌کی شین،
که‌لێنێ له ته‌مدا قوڵ و ته‌نگ، شوێنی هه‌ناسه‌دان،
گرمهوتافهی چه‌می ئاو وه‌ک به‌یه‌ک ده‌نگ تاڤگه‌کان ده‌یاننه‌ڕاند.
دیمه‌نێکی که‌ونی وا په‌یدا بوو که‌جێگه‌ی فه‌خرو خۆشی بوو،
به‌مه‌زنی خۆی ته‌نیا، به‌ڵام له م که‌لێنه‌دا که ده‌نگی ئاواره‌ی ئاو
به‌رزده‌بووه‌وه له کۆڵانی تاریکی سروشتدا جێگای گیانی کردبوه‌وه
دیمه‌نێکی خه‌ێاڵی بوون پێکه‌وه هه‌موو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست