با چەکوشەکەی کوردستانپۆست ڕابەرایەتی ڕاپەرێنی ئەمجارە بکات!
Thursday, 27/01/2011, 12:00
ترس و دڵە ڕاوكێی ڕاپەڕین سەرانی دەسەڵاتی بنهماڵهی کوردی تەنگەتاو کردووە. ئەوەتا دوێنێ، بارزانی دەڵێ تاقیکردنەوەی تونس و کوردستان وەکوو یەک بەروارد ناکرێن.
بارزانی ڕاست دەفەرموێ! بۆچی؟ چونکە وڵاتی تونس لە هەموو ڕوویەکەوە لە کوردستان نەدەچوو. نابەرابەریی، زوڵم و چەوساندنەوەی مرۆڤەکان وهک ئاسمان و ڕێسمان جیاوازییان ههبوو.
من خۆم چەند جارێک سەردانی ئەم وڵاتەم کردووه، گەرچی خەڵکەکەی زوربەیان لایەنگرانی سەدام بوون، بەڵام خەڵکێکی هوشیار بوون بۆ داکۆکیکردن لە مافی خۆیان، ئەوەتا بینیمان حوکمی 23 ساڵەی دیکتاتۆرەکەیان بەکەمترین زیان بە 23 ڕۆژ کۆتایی پێهێنا.
لەکاتی هەڵهاتنی بن عەلی بەرەو فەرەنسا، تونسیەکانی دانیشتووی فەرنسا بەسەدان ئوتۆمۆبیلهوه بەرەو فرۆکەکانی فەرنسا رۆیشتن بۆ ڕێگە گرتن لە وەرگرتنی بن عەلی، ئەوەیە خەڵکی هوشیار و ئامادە بۆ شۆڕش.
بۆیە دەبێت ئێمهش لە کوردستان هەنگاوی یەکەممان ڕێگا گرتن بێت له هەڵاتنی ئهو دزو گەندەڵانه. له وڵاتانی ئهوروپا و ئهمهریکاش وهکو توونسییهکان بچینه بهردهم فڕۆکهخانهکان و خۆپیشاندان بکهین بۆ ئهوهی نههێڵین ئهمانه به ئیسراحهت پاڵی لێبدهنهوه و له رێگای ئینتهرپۆلهوه داوا بکهین تهسلیمیان بکهنهوه.
هەرچەندە بەپێی هەواڵێک، کە به دەستمان گەیشتووە، بانکەکانی هەولێر پارەیان تێدا نەهێشتوون.
بارزانی دەڵێ بن عەلی بە زەبری دەبابە و ئینقیلاب هاتبووه سەر حوکم بۆیه خەڵک لێی ڕاپەڕین، گوایە جهنابی بارزانی خۆی بەهەڵبژاردن هاتۆتە سەر حوکم خەڵکی لێی ڕاناپەڕن.
جیاوازی بن عهلی و بارزانی ئهوهیه، که ئهو دهبابهی داگیرکهری نههێنانه سهر میللهتهکی و خوێنی سڤیلی نهڕشت، بارزانی دەبابەکانی بەعسی له بیر چۆتەوە، کە لە 31ی ئابدا هێنانیە سەر پەرلەمانی هەولێر. دیسان بارزانی ڕاست دەفەرموێ، که بن عەلی بە دەبابەی تونسی دروستکراوی فەرەنسا حوکمی گرتە دەست، بەڵام بارزانی بە دەبابەکانی بەعس و دروست کراوی ڕوسیا!
بابێنیە سەر واقیعی ئەمڕۆی کوردستان و ئەگەریی ڕاپەڕین!
ئێستا گەلی میسر بڵێسەی شۆڕشیان نەک دڵ و دیدەی میسرەیەکان، بەڵکو گەلانی ناو چەکەش ڕۆشن دەکاتەوە، بەتاسەوە چاوهڕێی ڕووداوەکان دەکەین،هاکا بینیمان حوسنی ناموبارەک بوو بە میوانی بن عەلی، کەوابێ شای سعودیە هەتا زووە دەبێت ئوردوگایەک بۆ سەرانی عەرهب و ناوچەکە بکاتەوە.
ئهگهر له ڕاپەڕینێک له کوردستانیشدا رووی دا، ئهوا یادی20 ساڵەی ڕاپەڕینی 1991 لەجیاتی شانە چەکدارەکەنی بروسک پێوستمان بەشانەی فیکە و چەپڵە لێدان و هوتاف کێشان هەیە، دژ بە هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی.
سلێمانی و دەورو بەری لە چاو ترۆکانێکدا ئازاد دەکرێن و دهکهوێته دەست خهڵکی. بەو هیوایەم دام دەزگاکانی حکومی هیچ زیانێکیان بەر نەکەوێت،
لێرەدا بزوتنەوەی گٶران دەتوانن ، ئەرکی پاراستنی ئەو دام دەزگایانە بگرنە ئەستۆ.
لە سلێمانی و دەورو بەری شۆڕشی سپی دەکرێت، بەهیوای ئەوە خوێن لە پەنجەی کەسێک نەیەت، بە دز و گەندەڵ و مافیاکانیشەوە بۆ ئەوەی دادگایی بکرین.
کێشەی گەورە هەولێرو سەری ڕەش دەبێت، دیسان ناچارم قسەیەکی مە سعود بیر هەمووتانی بێنمەوە کە دەڵێت، ئیمە بە خوێن هاتووینە سەر حوکم و بە خوێنێس لادەچین.
ڕاستیەکەی ئێمەی کورد خوێنمان بۆ ئازادی دا نەک بنەماڵەی بارزانی.. بەڵام ئەوان هاتنە سەر حازری، خوا ئەم تاڵەبانیە بگرێت کە وا مەسعودی کردە کەڵەگا بەسەر ئێمەوە، دەنا لە هەشتاکانی سەدەی ڕابوردوو کێ پارتی و بارزانی دەناسی؟
ئەگەر بنەماڵەی بارزانی زوو وەک بن عەلی کۆپتەرێکی تورکی فیایان نە کەوێت ، مەحاڵە ڕزگار بوونیان. هەرچەندە سەری ڕەش لە شووێنێکی بەرزو سەختە، بەڵام ورەی گەل و هاو قەڵەم وهاو خوێنەکانی سەردەشت عوسمان لە چاو ترۆکانێکدا خۆیان دەگەیەننە بنکە و بارەگاکانیان.
با ئەوسا نەوزاد هادی هەر سیر بخواو زوڕنا لێبدا و نەێەڵێت، پەیکەری سەردەشت لە هەولێر دابنرێت، بە کوێرایی چاوی نەوزاد هادی لە سەری ڕەش پەردەی لەسەر لادەبەین نەک لە هەولێر.
بۆ هەتاهەتایش سەری ڕەشی داگیرکراو دەبێتەوە موڵکی گشتی و شوێنی گەشتوو گوزار، سەیر کەن سەدام بەهەموو دريندەیی خۆیەوە سەری ڕەشی لە خەلکی کورستان بەتایبەت هەولێرو دەورو بەری داگیر نەکرد بوو.. هەر داگیر کردنی سەری ڕەش بەسە بۆ ڕاپەڕینی خەڵکی هەولێرو دەورە بەری.
لەگەڵ یەکم چەخماخەی راپەڕیندا ئەندامانی ستافی کوردستانپۆست دەگەڕینەوە بۆ بەشداری ڕاپەرین و نووسینگەی تایبەت لە شارە ئازاد کراوەکان دەکەنەوە.
پاشان کوردستانپۆست وەک ڕۆژنامە بەشیوازێکی تر درێژە بە کاری میدیایی خۆی دەدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست