ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی:هه‌موو بێسه‌ر و شوێنكراوهكانی شه‌ڕی ناوخۆ نه‌ماون.
Monday, 12/07/2010, 12:00
*ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی:هه‌موو بێسه‌ر و شوێنكراوهكانی شه‌ڕی ناوخۆ نه‌ماون و پێویسته ئه‌مه‌ش بهخانهوادهكانیان بگوترێت.
كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنكراوانی شه‌ڕی ناوخۆ:یه‌كێتی و پارتی ده‌ده‌نه دادگا به‌هۆی ئاشكرانه‌كردنی چاره‌نوسی رۆڵه‌كانیان و داوی قه‌ره‌بووش ده‌كه‌ن.
*سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی:به‌جدی كار له‌سه‌ر كیسه‌ی هه‌موو بێسهروشوێنكراوهكان ده‌كه‌ین.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات هه‌موو بێسه‌ر و شوێنكراوهكانی شه‌ڕی ناوخۆ نه‌ماون و پێویسته ئه‌مه‌ش بهخانهوادهكانیان بگوترێت، كه‌سوكاری بێسه‌ر و شوێنكراوهكانی شه‌ڕی ناوخۆش داوا ده‌كه‌ن یه‌كێتی و پارتی و ئه‌نجامده‌رانی شه‌ڕی ناوخۆ بدرێنه ده‌گا به‌هۆی شوێن بزركردنی رۆڵه‌كانیان و ئاشكرانه‌كردنی چاره‌نوسیان بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵ، دواش ده‌كه‌ن كه‌ده‌بێت ئه‌و دوو پارته وه‌ڵامی ته‌واوی پرسیاره‌كانیان بده‌نه‌وه، په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵیش رایدهگهێنێت ناوی بێسه‌ر و شوێنكراوهكانی خه‌ڵكی ئیسلامی‌یان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه و وتیشی:ئێمه ئیستا به‌جدی كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی بێسه‌ر و شوێنكراوهكانی شه‌ڕی ناوخۆش ده‌كه‌ین.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی له‌لای پێگه‌ی(ئیسلام په‌یك)ه، ناوی(123) بێسه‌روشوێنكراوانی شه‌ڕه‌ی ناوخۆی نێوان یه‌كێتی و پارتی تێدا وكورده عومه‌ر له‌جیاتی كۆمه‌ڵێك له بێسه‌ر و شوێنكراوانی شه‌ڕی ناوخۆ تایبه‌ت به(ئیسلام په‌یك)ی وت:"ئیمه وه‌ك كه‌س و كاری كۆمه‌ڵێك له بێسه‌روشوێنانی شه‌ڕی ناوخۆ ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر به بێده‌نگ بوون و خۆلادانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پارتی و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رامبه‌ر دیاری نه‌كردنی چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنه‌كان و به فه‌رمی دان پیانه‌نانی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوو حزب له ئه‌نجامدانی تاوانێكی له‌م جۆره و هه‌روه‌ها ناڕه‌زایی توند ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر هه‌ر راگه‌یاندنێك یان راپۆرتێك كه له ژێر ناوی به‌رپرسانی یه‌كێتی یان پارتی لێدوان بده‌ن و ئیدیعای ئه‌وه‌بكه‌ن، كه گوایا ئه‌وان به كه‌س و كاری بێسه‌روشوێنه‌كانیان ڕاگه‌یاندوه كه كوڕه‌كانیان له ژیاندا نه‌ماون".
ناوبراو وتیشی:"دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی ئاشكرای كرد كه بێسه‌ر و شوێنكراوهكانی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان یه‌كێتی و پارتی له ژیاندا نه‌ماون، به‌هۆی نهێنییه‌كانی چۆنییه‌تی كوشتنیانه‌وه ئه‌و دۆسییه باس نه‌كراوه، بۆیه ئێمه لێره‌وه وه‌كو كه‌سوكاری كۆمه‌ڵێك له بێسه‌روشوێنكراوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌وه به خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موولایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین كه هیچ كات و له‌هیچ لایه‌نێكه‌وه به فه‌رمی زانیاری له‌م جۆره‌مان پێ رانه‌گه‌یه‌نراوه كه بێسه‌روشوێنكراوه‌كانی شه‌ڕی ناوه‌خۆ نه‌ماون، بۆیه داوا له به‌رپرسه باڵاكانی یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌ین به‌فه‌رمی و له‌به‌رچاوی هه‌موو ڕاگه‌یاندنه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم چاره‌نووسی یه‌ك به‌یه‌كه‌ی شوێنبزركراوانی شه‌ڕی ناوخۆ ئاشكرا بكه‌ن و داوای لێبوردن له‌كه‌س و كاریان و خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی دهرهحهق بهڕۆڵهكانی ئه‌م میلله‌ته ئه‌نجامیانداوه، هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ و ئه‌نجامده‌رانی بێسهرو شوێنكردنی رۆڵه‌كانمان بدرێنه دادگا‌و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌یسه‌دا بكرێت".
كورده عومه‌ر له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ(ئیسلام په‌یك)ئه‌وه‌شی وت:"ئێمه وه‌كو كه‌سوكاری كۆمه‌ڵێك له بێسه‌روشوێنكراوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ داوای رونكردنه‌وه له هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌ین كه وه‌ڵامی پرسیاره بێ وه‌ڵامه‌كانی ئێمه بده‌نه‌وه و ده‌پرسین:كه‌ی نه‌ماون؟له‌كوێ كۆتایی به‌ژیانیان هاتووه؟له‌لایه‌ن كێ ئه‌م بڕیاره ده‌رچووه؟ئایا دادگایی كراون پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری نه‌مانیان بدرێت؟ئایا كێقهرهبوی زیانه ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانی كه‌سوكاره‌كانیان ده‌داته‌وه؟ئایا كه‌ی و كێ به‌ڕه‌سمی كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنكراوه‌كانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه كهنهماون؟ئه‌گه‌ر نه‌ماون كوا ته‌رمه‌كانیان؟به‌خاك سپێراون یان له‌و شوێنه‌ی بڕیاری نه‌مانیان دراوه به جێ هێڵراون؟"
له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا كورده عومه‌ر داوای له پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ و هه‌موو مرۆڤ دۆستێك و خه‌ڵكی میهره‌بانی كوردستان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووسان كرد كه هاوكاریان بكه‌ن له دیاری كردنی چاره‌نووسی رۆِڵهكانیان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌موو مافه ماددی و مهعنهویهكانیان و ئه‌و ده‌یگوت:"ئێمه ئێستا ده‌مانه‌وێت كه‌مپینێك دروست بكه‌ین و داوامان له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كردووه به‌رنامه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئهوكهیسه بكه‌ن بۆ دیاری كردنی چاره‌نووسی بێسه‌ر و شوێن كراوانی شه‌ری ناوخۆ و بێسه‌ر و شوێنكراوانی سه‌ر به لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی تریش كه شوێنبزركراون له‌لایه‌ن ئه‌و دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌وه، به‌نیازبووین وۆرك شوپێك بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵام دواتر كه‌سوكاری بێسه‌ر و شوێن كراوانی شه‌ری ناوخۆ وتیان باسیمینارێك ببه‌ستین ئه‌و بابه‌ته هێشتا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، ئێمه ئه‌م جاره زۆر به‌جدی كار له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه ده‌كه‌ین تاپشوی په‌رله‌مان ته‌واو ده‌بێت و دوای كۆتایی پشوو خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان رێك ده‌خه‌ین".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغیی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وه كرد به‌م به‌م زووانه لیژنه‌كه‌یان ده‌ست ده‌كات به‌لێكۆڵینه‌وه له‌چاره‌نووسی ئه‌م بێسهروو شوێنكراوانه و ئه‌و تایبه‌ت به(ئیسلام په‌یك)وتی:"ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی مافی مرۆڤ بڕیارمانداوه كه‌یسی بێسهرو شوێنكراوهكانی شه‌ڕی ناوخۆ بخهیهینه به‌رنامه‌ی كاری لیژنه‌كه‌مانه‌وه و له كۆتا دانیشتنی لیژنه‌كه‌شمان له29/6 باسی ئه‌و بابه‌ته‌م كرد، چونكه له‌رووی یاساییه‌وه خانه‌واده‌كانیان مافی خۆیانه چاره‌نووسی كه‌س و كاری خۆیان بزانن به‌وپێه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره لهچاوهروانیدان، چونكه له‌رووی یاسایه‌وه هه‌ر كه‌سێك دوای ماوه‌یه‌كی زۆر دیار نه‌ما به‌مردوو حسابه بۆیه ده‌بێت به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان كه‌سوكاریان له‌و مه‌سه‌له‌یه ئاگادار بكرێنه‌وه‌و شههیدانهشیان بۆ بڕیته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئێمه بهرنامهێكمان دانه‌ناوه بۆ چۆنیه‌تی ئیشكردن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه".
قه‌ره‌داغی وتیشی:"ئێستا من(60)ناوی بێسهروشوێنكراوی شه‌ڕی ناوخۆ و خه‌ڵكی ترم به‌ده‌ستگه‌یشتووه و ئێمه ئیستا به‌جدی كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی بێسه‌ر و شوێنكراوهكانی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كه‌ین و له‌په‌رله‌مانیش قسه‌مان له‌سه‌ر كردووه". ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له پێگه‌ی(ئیسلام په‌یك)ناوی (20) بێسه‌رشوێن كراوی ئیسلامیمان دایه فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نوسیان و بۆ ئه‌مه‌ش ناوبراو وتی:"ئێمه سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه نامه‌یه‌كمان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانكرد بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی بێسهرو شوێنكراوانی ئیسلامی، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هه‌ر وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بێده‌نگبێت ئه‌وا ئێمه ڕێگه‌ی تر دهگرینهبهرو به‌نیازین سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكه‌ین كه ئهوكهسانهیان لێدهسگیركراوهو بێسهرو شوێنكراون، ئێمه پێشتریش یه‌ك دوو جارێك چووین بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كهكهسوكاریان ده‌ڵێن له‌وێ گیراون و خۆمان سۆراغمان كردون".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌و به‌دواداچوونی بۆ نامه‌كه‌ی خۆی كردووه‌و ئه‌و ده‌یگوت:"سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وتی نامه‌كه ده‌نێرین بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان، به‌ڵام دواتر زانیم نامه‌كه‌ی منیان ناردووه بۆ لیژنه‌ی یاسایی ده‌بوایه بینێرن بۆ لیژنه‌ی ناوخۆ، ئێمه به‌نیازی هه‌نگاوی عه‌مه‌لین و چیتر چاوه‌ڕی وه‌ڵامی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ناكه‌ین".
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ش كه ئایه ئێوه كار له‌سه‌ر هه‌موو بێسهرو شوێنكراوهكان ده‌كه‌ن؟ خاتوو سه‌رگوڵ وتی:"ئێمه تا ئێستا كارمان له‌سه‌ر بێسه‌روشوێنكراوانی ئیسلامی كردووه ئه‌و(20)ناوه‌ی كه تۆ به‌منت دابوو، به‌ڵام له ئێستا به‌دواوه كار له‌سه‌ر هه‌موویان ده‌كه‌ین و من(60)ناوم بۆ هاتووه له بێسه‌روشوێنكراوانی شه‌ڕی ناوه‌خۆ كه خه‌ڵكی تریشی تێدایه وه‌كو ئافره‌ت و خه‌ڵكی سه‌ر به‌حیزبی تر".
له‌لایه‌كی تره‌و له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا بێسه‌ر و شوێنكراوهكانی شه‌ڕی ناوخۆ ماون؟ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تایبه‌ت به(ئیسلام په‌یك)وتی:"من به‌به‌ڵگه‌وه ناتوانم ئه‌وه بڵێم، به‌ڵام به‌قه‌ناعه‌تی خۆم هه‌موو خه‌ڵكه بێسه‌ر و شوێنكراوهكانی شه‌ڕی ناوخۆ نه‌ماون و پێویسته چاره‌نووسی ئه‌و خه‌ڵكانه ئاشكرابكرێت و پێویستیشه كه‌سوكار و خانه‌واده‌كانیان له‌چاره‌نووسیان ئاگاداربكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له‌چاوه‌ڕوانیدا نه‌مێنه‌وه".
شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌و شه‌ڕه ماڵوێرانكه‌ره بوو كه ساڵی 1994 له نێوان یه‌كێـتی و پارتی هه‌ڵگیرسا و به هه‌زاران گه‌نج و لاوی ئه‌م وڵاته له‌و شه‌ڕه‌دا كوژران و به سه‌دانی دیكه‌ش بێسه‌ر و شوێنكران و تائێستاش چاره‌نووسیان دیار نییه و چه‌ندین جار خانه‌واده‌كانیان له‌رێگه‌ی رێكخراوه مرۆییه‌كان داوای دیاری كردنی چاره‌نووسی رۆڵه‌كانیان كردووه به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست