ململانێی باڵەکانی پارتی (نێچیرڤان و مەسرور) قوڵتر دەبێتەوە
Wednesday, 05/03/2014, 12:00
سەرباری ئەوەی پارتی بەبەردەوام بە پالپشتی ولاتانی داگییرکەر لەسەر پێی خۆی وەستاوە ، وەلەهەرسەردەمێکدا گریدراوی داگیرکەرێک بوە کە نوێترینی مۆدیلی ئیستا هی تورکیایە و لەناوەخۆی کوردستان بە ئیرهاب و ساختە لەدەنگدان بەردەوامی بەخۆی داوە ، کە ئیستاش لەهەولێر لەفەرمانگاکان دەستی بەکۆکردنەوەی ژمارەی نهینی کارتی دەنگدانەکان کردوە بۆئەوەی پیلانی ساختەکاریەکانی بۆدابرێژێ .
هاوکات تالانی ئەرزو ئاسمانی کوردستان دەکات ، کە بەبەشیکی کەمی ئەو پارەیە دەیان دەزگا ی میدیایی و سەدان قەلەم ویژدانی زۆر نوسەری کریوە ، کاری ئەو میدیایانە ، بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکانی پارتی و بنەمالەی بارزانیە ، کەجومگە سەرەکیەکانی دەسەلاتی هەرێمیان کەوتۆتە بەردەست و رۆژ لەدوای رۆژ پارتی و سەرکردایەتیەکەی کەبنەمالەی مەلا مستەفا سەرپەرشتی دەکەن بەهۆی پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆجیا و هوشیاری خەلک و هاوکێشەی نوێی جیهانی وکوردستان رەفتارە نەزۆکە سیاسیەکانیان، سەنگی جەماوەریان دادەبەزێ و هەیبەت و ترس و تۆقانیشیان لەناو خەلک کەم دەبێتەوە.
لەتەک هەموو ئەوانە کەچی ململانێی دەسەلات لەسەر پلە ئەمنی و ئیداری وپرۆژە ئابوریەکان لەنیوان هەردوو بالی پارتی (نێجیر ، مەسرور) قولتر دەبیتەوە و بۆتەوە بەهۆی گەورەی پرۆژە ئابوریەکان ، هاوکات کێشە و ململانێش هەر کە دەستی پێکرد ، وەستانی ئاستەمە و دەم سپیبونەوەی ژن ومیردەکانی کورد لەئەورپا ، لەکۆتایدا هەرئەبێت جیاببنەوە ، تەنیا ئەوەیە جیابونەوەکانی ژن و میرد بەبێ توندو تیژی دەبێت ئەوانەی ڕۆژهەلات بەگشتی و سیاسیەکان بەتایبەتی بە کێشە وناخۆشی دەردەچی.
ئەم ململانێیەش زادەی هی چەند رۆژێک نیە بەلکو دریژکراوەی نیوان بەشی سیاسی ئیدریس و مەسعود بارزانیە ، کەپەریوەتە ناو منالەکانیشیان چونکە هەردولا خۆیان بەمیراتگر و کەسایەتی یەکەمی ئەو خیرو بەرەکەتەی ئیستا ی بۆپارتی دروست بوە دەزانن ، لەتەک ئەمەش لەدابەشکردنی پۆست و جومگەکان ئۆتۆماتیک ململانێکان دروست دەبێت، بەرادەیەک لەچەند سالی رابردوو یەکی لەبرازاکانی مەسعود بارزانی تەقەی لەنێجیر ڤان بارزانی کردوە ، وە برینداری کردوە ، و کوردستان پۆست لەو سەردەمدا هەوالەکەی بەخەلک گەیاند.
لەکۆنگرەی ١٣ پارتی کەهەندێ لەو ئەندامانەی پارتی بۆیان گیرامەوە چ چاوسورکردنەوە و تۆقانێک بەرامبەر بالی نێچیرڤان بارزانی رویداوە ، کەدەبێت بلیم بەر لەو کۆنگرەش نێجیر دوبارە بەتورەیی کوردستانی جێهیشتبوو بەرەو ئەمرەیکا بەریکەوتبوو ، دواتر بارزانی هینابویەوە وەپەیمانی پێدابوو کەبیکاتە جیگری خۆی و سەرۆکی حکومەت وەک بەشیک لەپشکی ئیدریسی برای.
ئەگەر سەیر بکەن ، بالی مەسرور بەهەموو شیوەیەک ئیستاش ڕێگری لەنزیکبونەی گۆران و نێجیر دەکەن ، چونکە ئەوان حەز دەکەن گۆران وەک هیزەکی ئۆپزسیۆن بۆ گیانی حکومەتەکەی نێچیر بەردەوام بێت ، نەوەک شەریکە حوکمی بێت . هاوکات ئەگەر سەیر بکەین بالی مەسعود و مەسرور کەیەک بالن سیاسەتی دەرەوەی هەرێمیان لەنێجیر وەرگرتۆتەوە ، ئەوا لەگەل بەغدادیش کێشەیان بۆ دروست کردوە
واتا سیاسەتی دەرەوە وناوەوەیان تارادەیەک ڵی وەرگرتۆتەوە یان ئابلۆقەیان خستۆتە سەری، ئیستاش لەهەولێر ململانێ بالی نێجیر (نەوزاد هادی) لەگەل بالی مەسرور (پشتیوان سادق) بۆ هەلبژاردنی پاریزگای هەولێر لەو پەری گرژی لەهەموو ناوچە و لقەکانی ئەم شارەی گرتۆتەوە ...کەبالی مەسرو هەولی زۆر دەدەن ئەم جارە ملی نەوزاد هادی بشکیین و پشتیوان سادق بگەیەنە پاڕیزگای هەولیر . لەتەک ئەمانەش دیاردەی ئیرهاب و ساختەکاری کەبۆتە سیمایەکی پارتی ، بەرامبەر یەکتریش دەکەن ، وەک لەچەند رۆژی رابردودا ، هەلبژاردنی قوتابیان بوە بالی مەسرور بەساختە و زۆرەملی بردویانەتەوە بەمەش قوتابیان بوە هی مەسرور ، لاوانیش هی نێچیر ، وە روداو هی نێچیر و باسیش هی مەسرور ....ئیتر هەموو جومگە و ناوەندەکانی پارتی ئاوا وا شۆردەبیتەوە، بۆیە دانیشتن و راگەیاندنی ئەمرۆی ئەدهەم بارزانی دڕیژەی ئەو ململانێیەی ناو بنەمالەی بارزانیە کەوا رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو تەقینەوە و ئاشکرابونی ئەو ململانێیە دەروات ، بۆیە وەک چۆن بەمردن یان دابرانی تالەبانی ململانێی بالەکانی یەکیتی ، یەکیتی بەرەو ئیفلیج بون بردوە ، پارتیش بەهەمان شیوە بەرودانی هەر گۆرانکاریەک لەژیانی مەسعود بارزانی کێشەی ئەو دوو پسمامە زۆر گەورەتر دەبێت لەهی بەرهەم و کۆسرەت و هیڕۆ، چونکە ئەوەی ئیستا ململانیی لەسەر دەکڕیت زۆر لەکێشەی کۆمەلایەتی نیوان بارزانی باوکیانەوە لەگەل عوبدولا و لوقمانی برایان لەکۆندا گەورەترە ، ئەوە ملیارەها دۆلار و دەزگای ئەمنی و حکومی پر لەخێر و بەرەکەتە ، پارتیەکان یان خەلک رەنگ بێت بلێن ئەمانە پسمامن ، بەلام لەمیژودا باوک وبرا بۆ پلەی سەرۆکایەتی سەری یەکتریان بریە ،
وەک خەلیفەکانی عەباسی کەبەرامبەر مەغولکانیان بردوە تەنیا بۆ ئەوەی لەدەسەلات بیان هێلنەوە.
بەلێ رەنگ بێت پارتیەکان بڵین ئەمانە هەمووی قین و دژایەتیە بیشارنەوە لەخەلک کەلێرەدا ئەو نوکتە سیاسیەتان بۆدەگێرمەوە کەئەو سەردەم بەسەرچوو بەدەمامکێک ئەو ململانییە بشاردريتەوە.
دەلێن لەیەکی لەکۆنگرەیان کۆنفرانسیكی کۆمەلە دەبێت ئەندامێکی کۆمەلە کەناوی سوارە دەبێت پشتی قەمبور دەبێت کەچی جۆرکیکی لەسەری خۆی کردبوو وەک ەهموو رێکخستنەکانی تریان ، یەکێک لەبەرپرسەکانیش ناسیبیەوە وتبوی سوارە ئەو جۆرکە لادا بەخوا هەمومان دەتناسینەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست