ئاگاداربن، ئەو سایتەی ناوی پۆست کوردستانە، پاراستن بەڕێوەی دەبات
Thursday, 10/04/2014, 12:00
لەم نووسینەمدا ناوی چەند کەسێک ئاشکرا دەکەم کە لەو ماڵپەڕەدا کار دەکەن، یان هاریکاری دەکەن.
ماوەی چەند مانگێکە پارتی و چەند بەچکە پاراستنێک سایتێکیان کردۆتەوە، بەناوی پۆست کوردستان، لۆگۆی کوردستانپۆستیان دزیوە، هەر وەکو سیمای کوردستانپۆست بەرگیان پۆشیوە بۆ ئەوەی سەر لە خوێنەر بشێوێنن، زۆربەی نووسین و بابەتی نووسەرەکانی کوردستانپۆست وەردەگرن و دەستکاری دەکەن، تەنها ئەوانە نەبێت کە دژی پارتی و بنەماڵەی بارزانییە ئیتر بێ شەرمانە شەلم کوێرم ناپارێزم بە ئارەزووی خۆیان دەستکاری دەکەن و ناوناتۆرەی ناشرینی لەو کەسانە دەنێن کە بۆ نمونە پارتی نین، دژیان کۆمەڵیک تۆمەت دەخەنە پاڵی. یەکێک لەوانە کە ئەمان نووسینەکەیان بردووە، نووسینێکی منیشە، کە ئەو ماڵپەرەی پارتى و پاراستنی خیانەتكار دزیویانە و دایانبەزاندووە، .
ئەو ماڵپەرە روو زەردە هەر بەوەشەوە نەوەستاون چوون بەتەواوى دەستكارى ئەو نوسینەی منیان كردوە، ئەوەى كە باسى پارتى و زەمی كراوە و، رووى دزیۆیانم هەڵماڵیوە،لایان بردوە، بەهیچ شێوەیەك خۆیان لەقەرەى نەداوە، لەبرى ئەوە بەئارەزوى خۆیان قسەى بێ رەوشتى و ئاست نزمى وەكو خۆیان و سەركردایەتیان بڵاوكردۆتەوە، كە گوایە من داومەتە پاڵ سروە عبدالواحید، كە دوور و نزیك بە چاك و خراپ من باسى شتى وام نەكردوە. بگرە رێزیشم لێناوە و لە نوسینەكەمدا بە خانم ناوم هێناوە.
من وەكو خۆم رێزم بۆ هەموو كەسێك هەیە، دوژمن بێت یان دۆست، هاورام بێت یان نا، هەرگیز ئەو رێگەیە بەخۆم نادەم، كە سنور ببەزێنم و باسى شتى تایبەتی و رەوشتى كەسەكان بكەم، پێم وابێت ئەوەى تۆزێك بەهاو ئاكارى مەردانەى تیابێت، خۆى بە نووسەر و رۆشنبیر بزانێت، هەرگیز بەو چەكە دۆڕاوە شەڕناكات ، لەڕێگەى تۆمەت و بوختانى ناڕاستەوە روبەروى بەرامبەرەكەى نابێتەوە، بەڵام ئەوەى پەنا بۆ ئەو كارە قێزەون وپڕ شورەیىیە دەبات، دیارە كەسانێكن لە هەموو بەها و قییەم و رەوشتێكى مرۆڤانە داماڵراون، ئەوانەیش دیارە پەروەردەی قوتابخانەی پارتی و بارزانین، بۆیە پەنا بۆ ئەو کارە بێ موراڵیی و ناشرینانە دەبەن، هەڵبەت ئەرك و كارو پیشەیان ئەوەیە و لەسەر ئەو ناپاكى و خیانەت و ملهوڕىیە دلەوەڕن.كە ئەمەش زادەى بیرو ئایدۆلۆجیاى سەركردایەتى كەسى یەكەمى ئەو پارتەیە. پێم وابێت بنەماى دروستبونى پارتى و پەیڕەوەكەى لەسەرە ئەوە بنیاد نراوە، بۆتە كۆەڵەكە و پایەیەكى مەحكەم بۆ مانەوە درێژەدان بە ناپاكى و خیانەت.
كار و ئەوەى كە نووسنیەكانى منى خوێندبێتەوە و گوزەرێكى بە ئەرشیفەكەمدا كردبێت لە کوردستانپۆستدا، چاك دەزانێت بەكارهێنانى ئەو دەستەواژە تۆمەت و ناراستیانە رەوشت و پیشەی من نییە، من قسەی وام لەهیچ نوسینێكمدا بەكارم نەهێناون، قەتیش بیر لەوە ناكەمەوە بەكاری یبهێنم، چونكە ،پەنابردن بۆ كارى وا نیشانەى بچوكى وئاست نزمى بەڕێوەبەرانی ئەو سایتەی پاراستن دەردەخات، ئومێد دەكەم كە خوێنەران و نووسەرانى ئازاد و ستافى بەڕێزى كوردستانپۆست هەموو لایەك لە مەرام و كارى پڕ شورەیى ئەو ماڵپەڕە رووز ەرد و ئابڕو تكاوە ئاگادار بكەنەوە. هەرچی سایتێک پۆستێکی بە خۆیەوە نا، مانای وایە خاوەنەکەی کەسایەتیی تەواوی خۆی نییە ، دەیەوێت لە پاڵ کوردستانپۆستدا خۆی بناسێنێت.
وەکو زانیارییم پێ گەیشتووە لەسەر چەند کەسێکی ئەو ماڵپەڕەی پاراستن لێرەدا بە پێویستی دەزانم ناوەکانیان بڵاوبکەمەوە:
بڵند مستەفا: یەکێکە لەو کەسانەی لە سەرەتادا ئیسلامى بوو، دواتر بەگەڵ چەند كۆمەڵەیەكى خوێندكاران كەوت لە حزبە جیاجیاكان، یەكێكە لەوكەسانەى كە لەسەرەتاى رادیۆى نەوا كارى لەگەڵ دەكردن، لە ڕۆژنامەى هاوڵاتیش كارى دەكرد، ماوەیەك دوای یەكێتى كەوت، دواتر وازى لەوانیش هێنا. ئەم کابرایە كولیەى قانونى تەواو كرد بەهەزار واسیتە و شەرەشەق... دواتر كچێكى مارەكرد كە لە ڕۆژنامەى خەبات كارى دەكرد، بەڵام دووسێ مانگ پێش ئێستا خێزانەكەى مرد.
سەنتەرێكى دانا بەناوى سەنتەرى ئاسۆى مەدەنییەت، دواتر پاراستن رایسپارد، کە لەگەڵ چەند کەسێکی تردا یارمەتی دەدەن، بۆ کردنەوەی سایتێک بە ناوی پۆست کوردستان، تا دژایەتی کوردستانپۆست بکەن. ئیستا ئەم کابرایە بەوەوە خەریکە،
ئەوانەی کە لە ناو ئەو سایتەدا کار دەکەن، حەمە سەعید حەسەن و ستیڤان شەمزینی و چەند کەسێکی ترن، هیوادارم کوردستانپۆست بەدواداچوون لەسەر کەسەکانی تر بکات، چونکە دەزانم ئەوان ناوی تەواوی ئەو کەسانەیان لەلایە و هەڵیان گرتووە بۆ رۆژی خۆی، چونکە ئەمانە تاوانبارن و دەبێت لە دواڕۆژدا دادگایی بکرێن.
ئەمەش وتارەکەی پێشووتری خۆمە كە لە كوردستانپۆست بڵاو كراوەتەوە:
ئەمەش ئەو نوسینەیە كە ماڵپەرە رووزەرد ئاست نزمەكەى پاراستن(پۆستكوردستان) شێواندویەتى و بەكەیفى خۆى دەستكارى كردوە.
تێبینی: کوردستانپۆست سانسۆری لینکی ئەو سایتەی کرد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست