هێرۆی بله‌ی ئه‌حه‌ڕه‌ش شه‌یدای ڕه‌نگه‌کان
Thursday, 23/07/2009, 12:00
وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی هه‌مو جارێك خاتونی یه‌که‌می دزان هێرۆی بله‌ی ئه‌حه ڕه‌ش له یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی گۆڤاری خاك که هه‌مو تێچونی ژماره‌کانی له‌سه‌ر پاره‌ی دزراوی ئه‌م میله‌ته‌یه . واش ئه‌م پیرێژنه نه‌گریسه جار نیه ته‌شهیر به خه‌ڵکی کوردستان نه‌کات چونکه ئه‌م پیرێژنه ناکه‌س به‌چه‌یه گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ی که‌خه‌ڵکی کوردستان ماوه‌ی 18 ساڵه وه‌ك بتی لێهاتوه‌و ئه‌و هه‌مو دزیه‌و به‌هه‌ده‌ر دانی سامانی ئه‌م وڵاته به‌ڕۆژی ڕوناك ئاوه‌دیو ده‌کرێو خه‌ڵکی سته‌مدیده‌و ماڵ کاول کراوی کوردستان لێی مه‌حرومو بێبه‌شه‌و ده‌نگی لێوه‌نایه بۆیه به‌لای ئه‌وه‌وه خه‌ڵکێك که خه‌ساو وه‌ك موقه‌بای لێهات و ده‌ستی گرت به‌کڵاوی خۆیه‌وه قابیلی گاڵته پێکردنیشن. بۆیه ئه‌مجاره‌ش له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می خاک‌دا له‌ژێر مانێشتی (ڕه‌نگ) دا ده‌ڵێت
که‌له‌شاخ بوین جله‌کانمان هه‌موی خاکی بو خانوه‌کانمان خاکی بو چوار ده‌ورمان له‌زستانا سپی بو له هاوینا دیسانه‌وه تۆزێك زه‌ردی و
تۆزێك سه‌وزی چوارده‌وری ئه‌گرتینه‌وه. ته‌نیا ڕه‌نگمان له‌به‌هاردا ئه‌دی که به‌داخه‌وه ته‌مه‌نی به‌هاریش زۆر کورتبو
دیاره هێرۆ له هۆنراوه‌که‌ی بله‌ی باوکیه‌وه که ده‌ڵێت(نه‌سرین به‌هاره به‌هاری شادان خۆشه سه‌یران و بابۆڵه‌بادان) شه‌یدای به‌هار بوه‌و هه‌میشه حه‌زده‌کات له سه‌ر خوێنی میلله‌ت له‌سه‌وزایی بێت له‌ته‌ڕی بخوات و له‌وشکی بنوێ. بۆیه ده‌ڵێت
له دوای ڕاپه‌ڕین که گه‌ڕاینه‌وه شاره‌کان و هێشتا جله‌کانی خۆم خاكی بون که ئه‌چوم بۆ بازاڕ جلوپۆشاکم له دوکانه‌کاندا ئه‌دی هه‌موی هه‌ر ڕه‌ش بون زۆرم پێ‌ناخۆش بو تاڕۆژێك له خاوه‌ن کۆگایه‌کم پرسی توخوا بۆچی هه‌مو پۆشاکه‌کان ڕه‌نگیان ڕه‌شه..؟
سه‌یرکه‌ن له خۆگێلکردنی ئه‌م پیرێژنه ئاخر شه‌ڕو نه‌گریسه که چۆن یاری به‌هه‌ستی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌کات. هێرۆ چونکه ئه‌وکات که له‌شاخیش بوه هه‌رده‌م له‌سه‌ر خوێنی شه‌هیدان و مناڵانی ڕه‌شو ڕوتی ئه‌م میله‌ته شاهانه وچه‌ور ژیاوه‌و هه‌میشه‌ش پۆشته‌و په‌رداخ بوه و شه‌وانیش به ویسکی و بێره‌ندی سه‌ر گه‌رم بوه. ئاگاداری ده‌ورو به‌ری نه‌بوه که چی له‌م کوردستانه ئه‌گوزه‌رێ هه‌رگیز ڕۆژێ له‌ڕۆژان نه‌بونی نه‌دیوه. وه‌ك دایکانی جگه‌ر سوتاوی ئه‌م کوردستانه کوڕی شه‌هید نه‌بوه یان ئه‌نفال نه‌کراوه . یان کوڕی له زیندانه‌کانی به عسدا له‌ژێر ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه ئاگاداری ئه‌وه نه‌بوه که ئه‌و سه‌رده‌مه له هه‌مو ماڵێک هه‌ر پرسه و شین‌و واوه‌یلا بوه. بۆ له‌ده‌ستدانی ئازیزان و خۆشه‌ویستانیان که بونه خۆراکی ئه‌نفال و کیمایی و له سێداره‌دانو ئه‌شکه‌نجه‌و گولله‌بارانکردن. ئه‌و کاته نه‌ك هه‌ر دایکان و باوکان و که‌سوکاری قوربانیان له‌شوێن و جێگایه‌کی دیاری کراوڕه‌شپۆش بوبێ. به‌ڵکو سه‌رتاسه‌ری ئه‌م کوردستانه ڕه‌شپۆش بو. سیمای ماته‌می گرتبو ئه‌وکاته‌ش خانه‌واده‌کی ئه‌م کوردستانه‌ت نه‌ده‌دی که‌ڕه‌شپۆش نه‌بێ . که‌چی ئه‌م پیرێژنه ئاخر شه‌ڕه به‌پێی ئیعترافی خۆی ئه‌وکاته داوای پۆشاکی ئاڵ‌و واڵاو ره‌نگاو ڕه‌نگی کردوه. دواتریش ده‌ڵێت کابرای دوکاندار وتویه‌تی خه‌ڵک فه‌قیرو نه‌داره بۆیه‌هه‌میشه ڕه‌نگی ڕه‌ش ده‌فرۆشرێت. ده‌ڵێت منیش زۆرم خه‌فه‌ت خوارد له‌خوا پارامه‌وه و وتم خوایه گیان نه‌ختێ ڕه‌نگ بخه‌ره ئه‌م کوردستانه ئازیزه‌م... بۆیه دواجار ده‌وران گۆڕاو کۆکاکانمان پڕ بون له‌ڕه‌نگ.... ویش توخوا چه‌ند له‌خه‌می خه‌ڵکی ڕه‌شو روته ده‌شڵێت به‌وه‌س نێگه‌رانم که ئه‌مجاره‌ش که‌رکوکیه‌کان مافیان خورا..
سه‌یره‌که‌ن چۆن ئه‌م پیرێژنه دزو هیچ له‌بارانه‌بوه گاڵته به‌ئه‌قڵی کورد ده‌کات. ئه‌م پیرێژنه له‌جیات ئه‌وه‌ی ببێته پشت‌و په‌ناو دایکێکی دڵسۆز بۆ سه‌رجه‌م مناڵانی شه‌هیدان و مناڵانی ڕه‌شو ڕوتی خه‌ڵکی قوربانی ده‌ر که به‌خوێن وسه‌رو ماڵ‌و گیانی خۆیان ئه‌م ڕۆژه‌یان هێنایه به‌رهه‌م و. هێرۆو جه‌لال و سه‌رجه‌م به‌رپرسه دزه‌کانیان گه‌یانده چڵه‌پۆپه‌ی ده‌سه‌ڵات و بونه ملیار دێر. ئێستا خۆی و جه‌لال ودزو چڵکاو خۆره‌کانیان و بنه‌ماڵه‌که‌ی که‌له‌سه‌ر خوێنی ئه‌م میلله‌ته ده‌وڵه‌مه‌ند بون کام پۆشاك گران به‌هایه ئه‌ی پۆشن و کام مه‌شروب فره‌خاس و نرخی به‌رزه ئه‌ی نۆشن و کام زه‌وی باش و پڕ پیت‌و به‌ره‌که‌ته بۆ بازرگانی داگیری ئه‌که‌ن و ئه یکه‌نه مه‌لهاو سۆپه‌ر مارکێت و میوانخانه‌ی سیاحی داهاته‌کشی ته‌نهاو ته‌نها هه‌ر بۆ خۆشیانه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ جاران له خانوی قوڕین داب‌و که‌چی ئێستا خۆی و جه‌لالی مێردی به هه‌زاران دۆنم زه‌ویان داگیر کردوه‌و به پێشکه و‌توترین مواسه‌فات و موادی بیناسازی که له‌ده‌روه‌ی هه‌رێم بۆیان هێناوه‌و له‌سه‌ر هه‌ر پارچه زه‌ویه‌کی ئه‌م کوردستانه به پێشکه‌وتوترین پێویستی گران به‌های ناوماڵ. ماڵی ته‌یبه‌تیان هه‌یه و هه‌میشه‌ش هه‌رچوارده‌وریان سه‌وزاییه به ڕازاوه‌ترین نه‌مام و گۆڵ و شیناوه‌رد. که ئه‌ویش هه‌ر به‌ته‌نها پاره‌ی دزراوی مناڵانی ڕه‌ش و ڕوتی ئه‌م میلله‌ته‌یه. که‌چی واش واز له‌دزیه‌تی ناهێنن و ده‌ست به‌رداری پۆست و داهاتی ئه‌م میله‌ته نابن. ئه‌مڕۆ به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌و بانگه‌شه‌کانی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر لیستی هه‌قخوازانه‌ی گۆڕان و تیشکی مۆمه‌که‌یدا که بوه‌ته سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و ڕوناکی له‌ناو دڵی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی سته‌مدیده‌ی ئه‌م میلله‌ته‌دا چاویان خه‌ریکه کوێرایی دادێت و ڕۆژانه به‌سه‌دان ئاسته‌نگ بۆ لیستی گۆڕان و جه‌ماوه‌ره له‌بن نه‌هاتوه‌که‌ی دروست ده‌که‌ن ته‌نها بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ملهۆڕی و دزی و فه‌سادی ئیداری و. داگیرکردنی مافی هاوڵاتیان و پێشیل کردنی یاسا و که‌ڵه‌گایه‌تی کردن به‌سه‌ر دامه‌زراوه کانه‌وه و ئه‌تکردنیان به‌رده‌وام بن و. له‌کوردستاندا خۆیان ئاغا‌و کوێخا به‌گ وسه‌رۆك و وه‌زیر بن. خه‌ڵکیش سه‌پان وگزیر بن و ملکه‌چی بڕیاره‌کانیان بن. هه‌ر بۆیه‌ش سور ده‌زانن گۆران ئه‌و تیشکه پیرۆزه‌ی که هه‌وڵده‌دا سه‌رجه‌م کون‌و قوژبن‌و که‌له‌به‌ره‌کان ڕوناك بکاته‌وه‌و سنورێك بۆ دزیه‌کانیان دابنێ و خه‌ڵکی قوربانی ده‌رو سته‌م دیده‌ی کوردستان له‌داهاتی وڵاته‌که‌ی خۆیان مه‌حروم و بێبه‌ش نه‌بن . به له‌گۆڕنانی خه‌ونو ئاواته‌کانی خۆیان ده‌زانن ..هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌شه ئه‌م دوبنه‌ماڵه‌یه یه‌کیان گرتوه. بۆیه پێویسته هاوڵاتیان به دروشمی باق بریق و درۆ‌و ده‌له‌سه‌کانیان ته‌فره نه‌خۆن و ده‌نگیان پێنه‌ده‌نه‌وه. ئه‌وان ئه‌وه سه‌ری یه‌که‌مجاریان نیه گاڵته به هه‌ستو ئه‌قڵی ئه‌م میله‌ته ده‌که‌ن و به‌درۆو ته‌فره‌دان به‌ڵێنی پڕۆژه‌و خۆشگوزه‌رانی و ئازادی و یه‌کسانی یاسا‌و دادپه‌روه‌ری و مافی مرۆڤ به‌خه‌ڵک ده‌ده‌ن .. خه‌ڵکینه ئه‌مه درفه‌تێکه‌و نابێت له‌ده‌ستی بده‌ن تکایه ویژدانتان بکه‌نه حه‌که‌م غیره‌ت و جوامێری بنوێنن ئه‌م ده‌سه‌ڵاته که 18 ساڵه بوه‌ته مۆته‌که به‌سه‌ر سه‌ری هه‌مو تاکێکی ئه‌م نیشتمانه‌وه با له 25 مانگدا به‌ده‌نگه‌کانمان توڕیان هه‌ڵده‌ین بۆ زبڵدانی مێژو. کوردستان له‌ده‌ستی دزان پاك که‌ینه‌وه سیمایه‌کی نوێ به‌م نیشتمانه ببه‌خشین...........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست