ئەگەر یەكێتى نەبوایە كەمال میراوەدەلى سەرۆكى هەرێم دەبوو
Thursday, 01/04/2010, 12:00
خەڵكینە بەم قسەیەى سەرەوەدا دەردەكەوێت كە یەكێتى و سەرانى یەكێتى بەتایبەتى گەورە خەڵەفاوو خیانەتكارى كورد تاڵەبانى چ خیانەتێكى بەرانبەر كورد كردوە بەوەى كە جارێكى تر ئەندازیارەكەى 31ى ئاب و نەوەى خائینەكەى ئاشبەتاڵ بكەنەوە بە سەرۆكى ئەم هەرێمە , تا ئەو كاتەى ڕاگەیاندنى پارتى لە ڕێگەى گۆڤارى گوڵانەوەكە بۆچوونى پارتیە قومبەلەكەى بە كابینەكەى دختۆر بەرهەمدا تەقاندەوە ئینجا كەسێك بەناوى یەكێتیەوە پێمان دەڵێ ئەگەر یەكێتى نەبوایە ئێستا مەسعود سەرۆكى هەرێم نەدەبوو كەمال میراودەلى سەرۆك دەبوو كەواتە یەكێتى و ئاغاكەى گەورەترین خیانەتیان كردوە بەرانبەر بەم میللەتە بەوەى كە دەنگیان داوە بە جاشێك و خائینێك و جارێكى تر كەسێكیان كردوە بە سەرۆكى ئەم هەرێمە كە پێش دەبابەكانى بەعس كەوتبوو بۆ ئەتك كردنى پەرلەمانەكە و داگیر كردنەوەى هەولێرى پایتەخت . ئەمە ئەو خیانەت و هەڵە گەورەیە بوو كە یەكێتى كردى , تاڵەبانى بە عەقڵ بچوك و بە لاشە زل خۆى مال بە ماڵ و شاربەشارو شوێن بە شوێن ئەگەڕا و خۆى هەناسە سوار ئەكردو مەسعودى خائینى دوێنێ و جاشى كلك زەردى 31ى ئابى لێ دەكردین بە قارەمان و پێشمەرگە و كەم كەسمان هەیە گوێ بیستى ئەوە نەبوبین كە تاڵەبانى ئەیوت بارزانى پێشمەرگە یە , سەركردەیە , ئەوەتا ئەمڕۆئەو وەفایەى ئێوەیان لەبەر چاو نەبوو هێرش دەكەنە سەر یەكێتى و سەرۆكى حكومەتەكەى كە كاندیدى یەكێتى و بە پیاوێكى بودەڵە و هیچ لەبارا نەبوى حساب دەكات , جەلالیە یەكێتیەكانیش دەڵێن جارێ قسە ناكەین تا تاڵەبانى ئەگەڕێتەوە , بە قسەى مەكتەبى سیاسى جەلالیەكان بێت لەبەر بەرژەوەندى گشتى قسە ناكەن , بەڵام درۆیان فەرموو بۆیە قسە ناكەن ئەزانن كە قسەیان كرد تاڵەبانى حەیایان ئەبات , بۆیە ئەمەیان داناوە بۆهاتنەوەى تاڵەبانى , تاڵەبانیش جارێ سەرمەستى بەدەست هێنانەوەى كورسیەكەیەتى بۆیە تا ئەو دێتەوەئەم مەسەلەیە بیر دەچێتەو ە , ئەم قسەیە كە كەسێكى مەكتەبى سیاسى جەلالیەكان كردویەتى ئەگەر هەست پێ بكەن و لێكدانەوەیان هەبێت ئەوا گەورەترین خیانەتیان كردوە بەرامبەر بەم میللەتە , شتى وا بەس لاى ئەم جەلالیانە هەیە , تازە پەشیمان بونەوە چ سودێكى هەیە هەم قوڕتان بۆ خۆتان گرتۆتەوە و خۆتان سوك و بچوك كردوە لەبەر دەم پارتیدا و ئەم میللەتەشتان توشى حوكمى كەسێكى ناپاك و خائین كردوە , ئێستا هیچ جیاوازیەك لە بەینى یەكێتى و پارتیدا نیە , وە هەردو خائین تاڵەبانى و بارزانى وەك یەكن , ئەگەر یەكێتى نەبوایە , ئەگەر تاڵەبانى نەبوایە ئێستا ئەو خائینە لە گۆشەیەكى ئەم كوردستانەدا دائەنیشت , یان سەرۆكى هەرێمەكە و پەرلەمانەكەى كوردستان ئەو خائینەى كە بەدەنگى یەكێتیەكان دەرچوو ئەخرایە بەردەم دادگا , بەڵام ئەمەش هەر یەكێتى نەیهێشت تۆڵەى هەموو خیانەتەكانى هەر لە زەمانى باوكیەوە تا ئەمڕۆ هەر لە دزى گومرگەكان و بە كوشت دانى هەزارەها ڕۆڵەى ئەم ووڵاتە لە شەڕى ناوخۆدا و خیانەتەكانى لێ بكرێتەوە , مەكتەبى سیاسى , ئاغاى تاڵەبانى , سەرجەم ئۆرگانەكانى جەلالیەكان بۆ ئەو سەرۆكە خیانەتكارە كەوتنە هەلەكە سەما بۆ ئەوەى دەربچێت , كەچى ئەمڕۆپەشیمانن و دەڵێن ئەگەر یەكێتى نەبوایە ئێستا كەسێكى تر سەرۆكى هەرێم دەبوو , كەواتە یەكێتى و ئاغاى تاڵەبانى خیانەتێكى زۆر گەورەیان تۆمار كردوە لە مێژووى خۆیاندا بەوەى ئەو خائینەیان كردۆتەوە بە سەرۆكى ئەم هەرێمە و ئێستا بە مەسعودى ئەفرۆشنەوە ئەگەر یەكێتى نەبوایە كەمال میراودەلى دەبوە سەرۆكى هەرێم وەكو ئەوەى كارێكى باشیان كردبێت كەنەیان هێشتوە كەسێكى تر ببێتە سەرۆكى هەرێم , وەكو ئەوەى لەم ووڵاتەدا بێجگە لە مەسعودى خائین زادە كەسى تر نەبێت شیاوى ئەو پۆستە بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست