دژە گەندەڵ
Tuesday, 01/05/2012, 12:00
گەر شیعرم دەبوو بە نان
من دەمدا بەهەژارێ
دز و جەردەو چاوچنۆک
یاخوا بەردیان لێبارێ
بەڵێ زۆر هەژار هەیە
کەوا جاشی کەس نیە
هەی تف لە قەبری باوکت
ئەو دزیە بەس نیە!!
زۆر کەس ڕقی لەمنە
جاشە ئاغای چڵکنە
ئەو زۆڵە کوردەی حەزی
لە باوەشی دوژمنە
چەند کەسی بێ گوناحیش
شەهید بوو لەو ڕێگایە
ئێستا دز و چاوچنۆک
ئەو لای کوردان باڵایە
ئەو کەسەی کە جاش نەبوو
لایان کوڕی باش نەبوو
نەڵێم((ئەرشەد)) زێباری
جاشی کوڕی جاش نەبوو
لەو خاڵوان و لەو خاڵە!
لەو کوردە ئاش بەتاڵە
ئەو کەسەی ڕاستی بڵێ
گەر نەکوژرێ مەحاڵە
گەر شیعرم دەبوو بە نان
من دەمدا بەهەژارێ
دز و جەردەو چاوچنۆک
یاخوا بەردیان لێبارێ
بەڵێ زۆر هەژار هەیە
کەوا جاشی کەس نیە
ئەو دزیە بەس نیە!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست