کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


وازهينانی نزيكه‌ی ٢٠٠ پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی پارتی

Thursday, 22/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٣ هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ هه‌واڵگری فه‌رمانده‌يی زێره‌ڤانی پارتی له‌ هه‌ولێر ئه‌وه‌يان ئاشكراكرد، كه‌ له‌ ماوه‌ی ٤٠ رۆژدا نزيكه‌ی ٢٠٠ پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له‌ ليواكانی پاسه‌وانی وازيان له‌ ئه‌ركه‌كانی خۆيان هيناوه‌و باره‌گاو پێگه‌كانی خۆيان له‌ فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی و ليواو فه‌وج و سريه‌كانی به‌جيهيشتووه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يی هه‌واڵگری له‌ زاری به‌هجه‌ت ته‌يمز به‌رپرسی هه‌واڵگری زيره‌ڤانی يه‌وه‌ی باسكردووه‌، كه‌ به‌ هۆی زۆری ده‌وام و بوونی دزيی و گه‌نده‌ڵی نه‌بوونی خۆراك له‌ باره‌گاكانيان ئه‌و پۆله‌ پێشمه‌رگه‌يه‌ وازيان هيناوه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شيان باسكردووه‌، كه‌ هه‌رچی پيشمه‌رگه‌ و ئه‌فسه‌ری پله‌ جۆراوجۆره‌و خزمه‌ به‌رپرسانه‌ نه‌ك هه‌ر ده‌وام ناكه‌ن به‌لكو خۆراكی ووشكه‌ش بۆ خانه‌واده‌كانيان وه‌رده‌گرن.
هه‌ر بۆ نمونه‌ ئه‌وه‌يان باسكردووه‌ كه‌ به‌هجه‌ت ته‌يمزی بارزانی كچ و كوره‌كه‌ی كردۆته‌ ئه‌فسه‌ری زيره‌ڤانی و مووچه‌ وه‌رده‌گرن و ده‌واميش ناكه‌ن و هه‌موو ئيمتيازيكيش به‌ زياده‌وه‌ وه‌ريان گرتووه‌.
به‌ پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ گه‌ر ئه‌و دياردانه‌ به‌رده‌وام بێت له‌وانه‌يه‌ ئه‌و ريژه‌يه‌ به‌ جۆرێك به‌رزبێته‌وه‌ زۆربه‌ی سه‌نگه‌رو باره‌گاكانی سه‌ربه‌ زيره‌ڤانی چۆڵ بكرێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە