کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نهێنی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی بۆ ئێران

Tuesday, 03/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ١ هه‌ولێر
شه‌وی ڕابردوو سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ نووسينگه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی له‌ زاری مه‌هدی مزوری، ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ نێچيره‌ڤان بارزانی بۆ سه‌ردانێكی كورتی دوو رۆژه‌ گه‌يشتۆته‌ تارانی پايته‌ختی ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌ به‌رپرسانی ئێرانيه‌كان بكات، تا هه‌وڵ بده‌ن كيشه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی ونوری ماليكی سه‌رۆك وه‌زيرانی عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ن، نێچيره‌ڤان بارزانی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی بە ئێرانییەکان داوه‌، كه‌ به‌ شێوه‌يه‌ك ته‌نازول و سازش بكه‌ن له‌و لێدوانانه‌ی به‌رامبه‌ر ماليكی داويانه‌.
به‌ پيی هه‌مان سه‌رچاوه‌ مه‌سعود بارزانی له‌ دوای لێدوانه‌كه‌ی له‌ ٢١ی ئادار له‌ رۆژی نه‌ورۆزدا كه‌ دژی ماليكی دابووی په‌شيمانی زۆری پێوه‌ دياربووه‌، دوای ئه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ ته‌له‌فۆن ئاگاداری بارزانی كردبوه‌وه‌، كه‌ يه‌كيتی پشتيوانی ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ ناكات، هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وه‌ی راگه‌ياند، كه‌ بيرۆكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی نيچيره‌ڤان بارزانی له‌لايه‌ن تاڵه‌بانیيه‌وه‌ بووه‌، كه‌ له‌ جياتی رێگه‌ی هه‌رشه‌ی تاك لايه‌نه‌ هه‌وڵ بده‌ن داوا له‌ ئيرانيه‌كان بكه‌ن نێوانی هەردوو لا رێکبخاتەوە، ئه‌گه‌رنا ئه‌و حكومه‌ته‌ی نێچیرەڤان ناتوانيت كيشه‌يه‌كی ناوخۆ چاره‌سه‌ر بكات، نه‌كا كيشە لەگەڵ به‌غداددا دروست بکات.
به‌ پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ نيچيره‌ڤان بارزانی به‌رپرسانی قه‌رارگای قودس و ئيتلاعات و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئيرانی ده‌بينێت،چونكه‌ نووسينگه‌ی سه‌رۆك كۆمار تا نووسينی ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ به‌ڵێ وه‌ڵامی نێچيره‌ڤانيان نه‌داوه‌ته‌وه‌ بۆ بينينی سه‌رۆك كۆمار و جيگره‌كه‌ی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە