کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵیه‌كی گه‌وره‌ی عه‌مید ماڤپه‌روه‌ری پۆلیس خالید كوڕه‌چی له‌ پارێزگای هه‌ولێر

Tuesday, 15/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 6ی هه‌ولێر
ئه‌مرۆ له‌ ناو دیوانی پارێزگای هه‌ولێر گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی و ئابرووچوونی عه‌میدی ماڤپه‌روه‌ری پۆلیس خالد كوره‌چی به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆ له‌ناو دیوانی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ش له‌ رێگه‌ی هێرشی جێگری قائیمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێره‌وه‌ ئاشكراكراوه‌، كه‌ عه‌مید خالد كوره‌چی به‌ شێوه‌ی ساخته‌و ته‌زویر پسوڵه‌ی ره‌زامه‌ندی داوه‌ته‌ زیاتر له‌ 200 كه‌س له‌ سنوری سێبه‌ردان زه‌وی بكڕن و بیكه‌نه‌ خانوو هه‌ریه‌كێك له‌وانه‌ له‌لایه‌ن خالد كوره‌چی بری 150 وه‌رقه‌ی 100 دۆلاریان لێوه‌رگیراوه‌!
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وزانی و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێره‌وه‌ هیچ جۆره‌ مۆله‌ت دانێك بۆ دروست كردنی خانوو له‌و سنوره‌ نه‌دراوه‌، به‌لام وه‌ك هێرش حوسێن جیگری قائیمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاشكرایكردووه‌، ئه‌م گه‌نده‌لی و ساخته‌كاریه‌ له‌لایه‌ن خالد كوره‌چی یه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ ، ده‌زانێت و له‌لای روونه‌ كه‌ حكومه‌ت كه‌ زانی ژماره‌ی ئه‌و مالانه‌ زۆرن كه‌ خانوویان دروست كردووه‌ ناچار ده‌بێت تا موڵه‌ت نامه‌یان بداتی به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ناوی ئه‌و ده‌ڵاله‌شی ئاشكركردووه‌ كه‌ پسوله‌كان له‌ خالد كوره‌چی وه‌رده‌گرێت و پاشانیش پاره‌كان ده‌داته‌ خالدی گه‌وره‌ گه‌نده‌ڵناوه‌كه‌ش(زرار) ناوێكه‌ هه‌موو پارێزگا ده‌یناسن.
هه‌روه‌ها ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ نهینی خالد كوره‌چی له‌لابووه‌، كه‌ به‌ شێوه‌ی به‌رتیل و ره‌شوه‌و دیاری و پاره‌ی 2000 دۆلاری زیاتر له‌ 200 موڵه‌تی هه‌لگرتنی ده‌مانچه‌و چه‌كی بۆ بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌ند و قاچاخچی و زێرنگه‌ره‌كانی ناو بازاری گه‌وره‌ی كردووه‌، ئه‌وه‌شیانب اسكردووه‌ خالد كوره‌چی ئه‌مرۆ له‌ سایه‌ی گه‌نده‌لیه‌كانی یه‌وه‌ بۆته‌ خاوه‌نی زیاتر له‌ 30 ملیۆن دۆلار به‌ موڵك و سامانه‌كانی و مه‌زرعه‌و 4 ڤێلاو شوقه‌كانی زه‌ه‌ریاو له‌ شاری خه‌ونه‌كانیش خاوه‌نی 2000 مه‌تر زه‌ویه‌ له‌گه‌ل وه‌رگرتنی زیاتر له‌ 50 پارچه‌ زه‌وی جۆراوجۆر به‌ناو پیشه‌وه‌ران و كریچی و دوكانه‌ ده‌ستگیره‌كانه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە