بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


ئاووابونى سێ منەوەرەكەى كورد(بەختیار و ڕێبین و ئاراس)

Saturday, 10/07/2010, 12:00




ئەوكاتانەى كە یەكێتى و پارتى بۆلە بیر بردنەوەو و سرینەوەى ئاسەوارى شەڕى ناوخۆ و كورد كوژى, بۆ ڕێگە گرتن لە پەیدابوونى هۆشیارییەكى كۆمەڵایەتى كە پرسیار و گومان لەسەروەرى و بنوەرى ئەم دوو هێزە شەردۆستە بكات, ئەوان شەڕى ئیسلامى سیاسى و دنەدانى ئەوان و پاڵنانیان بۆتوندوتیژى گەرم كرد, چەندەها دەزگا و نوسەرى دەربار و لەشكرێ نەخوێندەواریان فڕێ دایە نێو ئەدەبیات و كایەى ڕۆشنبیرى كوردیەوە كە خەتەرى ئەمانە لە شەڕى ناوخۆ كەمتر نەبوو, بۆیە نەتوانیان قوتابخانەیەكى فیكرى سیاسى و و هێنانە كایەى ڕۆشنبیرییەكى ئیسلامناسى كە بتوانێ دیاردە و كێشە شاراوەكانى پشت ئەو پرسە بناسێنێ و ئاین لە قۆرخكارى ڕزگار بكات, دۆخێكى نالەبارتریان بۆكۆمەڵگەى كوردى دروست كرد.
شوان ئەحمەدیش ئەوكاتانە دەستى بەو كارە كردبوو بەڵام دەتوانم بڵێم جیاوازتر لەوانەى لە زەلكاوى شەڕەكاندا بوون و فاروق ڕەفیقى ئەوسا و حزبدۆستەكەى ئێستا دەڵێت مەعریفەیەكى ڕەچەتى خراپیان داهێنا, شوان ئەكادیمیانەتر ئیشى لەسەر پرسى ئیسلامى سیاسى دەكرد هەندێك دەقى ناوازەى وەردەگێڕا و تارادەیەكى باش توانى خوێنەرێكى جدى بۆخۆى ڕابكێشێ, بەڵام لەپاڵ ئەوەدا كارێك نەدەبوو بیكا دەستبردن بوو بۆ ئەو كارە چونكە هەرچونبوایە بەخزمەتى یەكێتى و پارتى دەشكایەوە,ئەگەر شوان هەستى بەوەنەكردبێت كە بەو شێوەیە خزمەتى یەكێتى و پارتى كردوە ئەوا ئێستا دەبێت بیزانێت, تەنیا لاموبالاتیەك كە ئەوى پێى تاوانبار بكرێ ئەو حاڵەتەیە, ئەگینا بۆخوێنەران و ڕۆشنبیرانى جیدى كوردستان دەركەوت شوان ئەحمەد گەوهەرى بنى گۆمە لێڵكراوەكەى ڕۆشنبیرى كوردییە.
ئەگەر شوان نكۆڵى لەم ڕاستیانە بكات ئەوا ناتوانین جیابكەینەوە لە سێ منەوەرەكەى تر دەتوانم بڵێم تەزویر دەرچوون و نەیانتوانى درێژەى بەوكاروانە بدەن كە خۆیان لێى هەڵماڵیبوو, كاتێك بەختیار عەلى نەیدەتوانێ وەك منەوەرێك جەدەل بكات لەگەڵ فاروق ڕەفیق دا و بەهەردوكیان هەندێك دەستەواژەى ناشیاوى فەلسەفى و فیكرى و هەندێجاریش ئەدەبیان لەدژى یەكتر بەكار دەهێنا, مەلابەختیار و سۆفیستاى و چەكوش بەدەستەكانى نوسینەكانى بەختیاریان كۆپى دەكرد و بەناو زانكۆى سلێمانى دا بڵاویان دەكردەوە, ئەوخوێندكارانەى كە تیژ بین بوون و ئەوشەڕەیان بەهیچ دەزانى و پیێانوابوو ئەوەندە ئاین كراوەتە وەسیلەیەك بۆ مانەوە و زلتربونى یەكێتى و پارتى ئەوەندە نەبونەتە هۆى گەورەبونى حیزبە ئیسلامیەكان, ڕۆشنبیرانى جیدى پێیانوابوو وەك چۆن مەسیحیەت لە پشت سەرمایەدارییەوە وەستاوە و دەمى كردۆتەوە و نەتەوە بچوكەكان هەڵدەلوشیێت, یەكێتى و پارتیش ئاوەها توانیبویان ئاین بەكاربێنن بۆ مانەوەى خۆیان, وەك چۆن كوردایەتیان كردۆتە موزادیەك و تەزویراتى بەسەر پرسە نیشتمانى و نەتەوەییەكانەوە پێدەكەن مەگەر كەسانى پسپۆڕ بزانن و بیاناسن ئەمانە تەوزیریچى نەتەوەین, ئاوەها دەبوا سێ منەوەرەكەى كورد بیریان بكردایەتەوە كە مرۆڤى كوردى, تاك و كۆمەڵگەى كوردى كێشەى لەگەڵ كێ دا هەیە, كێشەى لە گەڵ خودا و ئاینەكەى؟ یان دروستكراوەكانى بەزۆر خۆیان كردۆتە سەركردەو بنكردە بەسەر كوردەوە.
سێ منەوەرەكەى كورد توانیان لەدرێژەى كاروانەكەیان دا خەڵكانێك پێبگەیەنن و هۆشیاربكەنەوە و قسە بكەن و جۆرە هۆشیارییەك لاى گەنجان دروستبكەن و خوێنەرێكى زۆریان لە دەوركۆبێتەوە, بەڵام لەم شەڕەى شوان ئەحمەددا كە هى ئەو نیە و میلەت خاوەنى ئەو بەرەیەیە و لێرەدا شوان وەك دۆنكیشۆت و ماندیلا دەردەكەوێ بەڵام سێ منەوەرەكەى كورد بەهەمان نەزمى یەكێتى و پارتى جۆرە ڕۆشنبیریەكیان لادروستبوە كە پێدەچى ڕۆشنبیرى ئاوابونیان بێت ڕەخنە لەو كەسە دەگرن و پشتى تێدەكەن كە بەراست قسەدەكەن و ڕەخنە دەگرن لەسەر ئەو ڤایرۆسانەى كە كۆمەڵگەى كوردیان تێكداوە.
سێ منەوەرەكە هەر دەبێت بزانن سەرەتاى ئاوابون خستنە ڕێزى كادیر و رۆشنبیرەكانى یەكێتى و پارتییەوە بەدژایەتیكردنى شوان ئەحمەد و پشتتێكردنى دەستیانپێكرد, ئیدى خەڵكى و خوێنەران چۆن بزانن ئەمانە منەوەرەن؟ ئاخر براینە شوان چى وتوە و باسكردوە جگە لە خەمەكانى مرۆڤى كوردى؟ ئەگەر ئەو نەبایە ئێمە چۆنزانیبامان چەندەها شاعیرى گەورەى ترمان هەیە؟ ئەگەر ئەو نەبایە چۆن زانیبامان ئەو پارە دزراوانە كە هى منداڵانى گەرمیان و پاشماوەكانى ئەنفال و قوتى هەژارانى كوردستانە؟ ئەگەریش ئەو نەبایە ێمە نەمادەزانى ئیوەش بەشدارن لەمنەوەركردنى بودجەى خەڵكى؟ شەڕى ئێوە لە گەڵ شوان دا نیە لەگەڵ هەموو ئەو شوانانەدایە كە حەقیقەت بۆخەڵكى پیشاندەدەن, ئَێوە دژى حەقیقەتن كە عەقڵى جەمعى باوەڕ داینامێكى پێپەتى, خۆشبەختانە زانیمان ئیوە ئێستا دژى حەقیقەتن و دەشبێت دوبارە بەرهەمەكانتان بخەینە ژێر گومانەوە ئیستا ئێوە هیچ جیاوازیەكتان لەگەڵ فەرهاد پیرباڵ و ئەوانى تردا نیە, دەشتوانن بۆهەڵبژاردنى شاراوەانیەكان خۆتان حازربكەن!
كێ هەیە لەم كاتانەدا بتوانێ وەك شوان ڕاستكۆیانە منەوەر بێت نەك ئێوە, ئەگەر بەناو بەڵگەو ئینشاكانى سەردەم بڕواى بەخوێنەران بكردایە و دەركەوتبا شوان دزە یان تێوە گلاوە ئیستا بەر نەفرەت دەكەوت, بەڵام براینە دەركەوت شوان منەوەرە نەك ئیوە, شوان سەردەشتى زیندوە, ئیدى بڕواشمان بە كەمپین و هاتوهاوارتان نەما, ئاوابونى ئێوە دەستپێكرد و خۆزگە بەوانەش مەخوازن كە خوێنەر بێباك بێت لەبەرهەمەكانى و نەیخۆێنیتەوە و لەوانەشى كە میلەت پشتێدەكەن, جێگاى گەشنبینیە كۆمەڵگەى كوردى هەزارەها وەكو شوانى تیا ماوەتەوە, كاروانەكەى شوان لێرەوە بەڕێدەكەوێ و ئومێدەكەین وەك ئێوە ئاوانەبێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە