" دار بەڕوی بریندار "
Thursday, 20/06/2013, 12:00
یەکە یەکە دار بەڕوی ئەو وڵاتەتان
بە تەوری بیانی لەت لەت کرد و
کردتانە دەستە چیلەی ئاورگەی
د وژمن
ژیان و وێنەی کەکرە
لێشاو ئاسا هێنایە ژینگەو
هێدی هێدی بونە دەسەڵاتێکی لیخن
دەبڕۆن
هەتا کەی تەختی سەر سەختیتان
لە سەر سنگی دایکی نیشتمان
دادەکوتن ولاناچن
بوونەتە دێو جامە
هەر ساتێک لە هەوایەک و
لەهەر چرکەیەکدا هەزاران رەنگن
جەعفەر/ کەریمی/ ٩/ ٦/ ٢٠١٣
ت/ فەنلاند
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست