له‌ژێر سایه‌ی بارزانی و تاله‌بانی دا دیالۆگ کردن هیچ ئاکام و مانایه‌کی نابێت
Tuesday, 07/06/2011, 12:00
دیالۆگ خستنه‌ڕووی جیاوازی راوبۆچونهکانه له سه‌ر بابه‌ت و کێشه‌وگرفت ومه‌سه‌له‌ی
نێوان مرۆڤه‌کان، ئهوجیاوازی یانه ده‌بنه ئامڕازێک بۆکردنهوهوهێنانه کایه‌ی بوار‌و
که‌شێکی گونجاوتا پێکهوبتوانرێت بیرۆکهوبهرنامهوپلانێکی هاوبه‌شی نوێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کیشهوگرفتهکان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت ....!!!!!
دیالۆگ پێویسته له‌سه‌ربناغه‌ی ڕێزی به‌رامبه‌ربێت وله‌هه‌مان کاتیشداههلومهرج وفرسه‌ت بۆ لایه‌ن ومرۆڤه‌کان بڕه‌خسێنێت که‌بتوانن بیروبۆچوون و بڕواوههست و نه‌سته‌کانی خۆیان ئازادانه بخه‌نه ڕووبێ فشاروپشتگوێ خستن. ئامانج وبیرۆکه‌ی هاوبه‌ش ده‌بنه چه‌قی دیالۆگی نێوان دوولایه‌ن یان چه‌ندلایه‌نێک..!!
ئه‌وه‌تای مرۆڤه‌کان زمانی گفتووگۆودیالۆگیان گه‌یشتۆته ئاستێکی وابه‌رز که بتوانن له ڕێگای زمانی هاوبه‌شیانه‌وه په‌یوه‌ندی یه کۆمه‌ڵایه‌تی وتایهبهتی یه‌کانیان ڕێک بخه‌ن و درێژه‌ی پێبده‌ن، که‌م تازۆرتوانیویانه به زمانی دیالۆگ و گفتووگۆ زۆرجارکێشهوگرفتهکان
چاره‌سه‌ربکه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێک جارزمانی شه‌رخوازی ودیکتاتۆرهکان زاڵبووه بهسهربارودۆخهدا بۆ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وکه‌سانه‌ی قازانجیان له دیالۆگدا نه‌بووه وههوڵیانداوه له‌ڕێگای دژایه‌تی وشهرخوازی یه‌وه خۆیان زاڵ بکه‌ن به‌سه‌رکۆمه‌ڵگادا..!!
دیالۆگ گفتووگۆنیه، چونکه له گفتووگۆدا بیروڕاجیاوازهکان ده‌خرێنه ڕوو، له هه‌مان کاتیش‌دا ههرلانه به‌رگری له بیروڕاکه‌ی خۆی ده‌کات بۆخۆزاڵکردن وسه‌رکه‌وتن بهسهرلهیهنهکهی تردا..!!
دیالۆگ بۆئهوهنی یه هه‌رکه‌س ڕای خۆی زاڵ بکات بهسهرئهوی تردا و سه‌رکه‌وتن بۆ
خۆی به‌ده‌ست بهێننێت، بهڵکوئامانجی دیالۆگ بۆده‌ستکه‌وت وقازانجی گشتی وههمووانه.
له‌کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردووبنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی دا....ئۆپۆزسیۆنه‌کانیش به‌هه‌مان بیروبۆچوونی هه‌ڵه‌وه باس له مه‌سه‌له‌ی دیالۆگ ده‌که‌ن...!! چونکه هیچ کامێکیان له‌مانای دیالۆگی ڕاستهقینهوئامانجهکانی دیالۆگ تێنه‌گه‌شتوون، بۆیه له گه‌ڵ گفتووگۆدا تێکه‌ڵاوی ده‌که‌ن و ناگه‌نه هیچ ئامانچ و ڕێککه‌وتنێک بۆ قازانجی گشتی و کۆمه‌ڵگا نه‌ک بۆقازانج ومه‌به‌ستی بیری ته‌سکی خۆیان به ته‌نها..!!!!!
له‌سیستمه دیکتاتۆروتۆتالیتاروبنهماڵهیی یه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا به کوردستانی خۆشمانه‌وه ئه‌م پره‌نسیپی خۆسه‌پاندن ودیکتاتۆری یه زاله بۆیه.هیچ کات دیالۆگه‌کانی نێوان لایه‌نی دهسهڵاتداروئۆپۆزسیۆن و ده‌نگی ناڕازی شه‌قام سه‌رکه‌وتوونه‌بووه و له بازنه‌یه‌کی داخراو‌و ته‌سکی نادیموکراتی دا سوڕاوهتهوهوبێ ئاکام بوون...!!
کاتێک له کوردستان بارزانی و تاڵه‌بانی مێشک به‌ستووانه به‌س ته‌نها بیرلهقازانجی خۆیان و کورسی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌که‌نه‌وه پێش دیالۆگ نه‌ک دیالۆگ بۆقازانجی گشتی...!!
هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆنه‌کانیش به‌هه‌مان بیروبۆچوونه‌وه بۆقازانجی خۆیان و حیزب وڕیکخراوهکانیان بهرهودیالۆگ هه‌نگاوبنێن، جگه‌له کات کوشتن و شکستی دیالۆگه‌کان هیچ به‌رهه‌مێکی نابێت ئه‌وجۆره دیالۆکانه بۆ قازنجی گشت ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای کوردستان و ناچێته خزمه‌ت داخوازی یه‌کانی شه‌قامه‌وه...!!
له‌کاتێکدا لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ئاماده‌نه‌بن هیچ حسابێک بۆنوێنهرانی شه‌قام بکه‌ن کاتێک داوایان لێ کردن که‌نوێنه‌رانی شه‌قام چاودێری کۆبونه‌وه‌کان و دیالۆگه‌کان بکه‌ن...!؟
به‌م هه‌ڵوێسته‌یان ئه‌وه‌نده‌ی تر ئۆپۆزسیۆن خۆیان خسته ژێرپرسیاروگومانهوه به‌رامبه‌ر
داخوازای یه‌کانی شه‌قام و خه‌لكێ ناڕازی کوردستان...!!!
هه‌رکاتێک بارزانی و تاڵه‌بانی و حیزبه‌کانیان خرانه چوارچێوه‌ی یاساودهستورێکی شارستانی یه‌وه، ئه‌وا ده‌توانرێت هه‌نگاوبنرێت بهرهونههێشتنی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵکاران و پاشان دانانی سیستمێکی دیموکراتی و شارستانی ونه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی...!!
ئه‌وکاته ده‌توانرێت باس له دیالۆگێک بکرێت که ئه‌رک و مافه‌کانی به‌شداربووان به‌یاسا پارێزراوبێت و که‌س بۆی نه‌بێت پێشێلی بکات.
بارزانی و تاڵه‌بانی هیچ کات نه‌گوێ یان داوه به داخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازای کوردستان و نه ئاماده‌ن ئاوا به دیالۆگێک ڕازی بن و گۆێ له داخوازی نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی یان بگرن بۆ قازانجی گشتی خه‌ڵکی کوردستان..!!
بارازانی و تاڵه‌بانی له‌دوای 17ی شوباتیشه‌وه به کردار‌و به دڕندانه‌ترین شێوه ئه‌وڕاستی یه‌یان سه‌لماند که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بڕوایان به دیالۆگێک نی یه که باس له نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی یان بکات لهپێناوبهدهستهێنانی ئازادی وخۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان...!!
کاتێک ئه‌وان ئاماده‌نه‌بن ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی یان ببن بۆ قازانجی گشتی هه‌مووخه‌ڵکی کوردستان، ئیتربۆچی خۆمان بخهڵهتێننین به‌ناوی دیالۆگکردنهوه له‌گه‌ڵیان!!
دیکتاتۆره‌کانی تونس و میسرویهمهن به‌دیالۆگ وازیان له ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری خۆیان نه‌هێنا بۆقازانجی گشتی کۆمه‌ڵگا، بهڵکوئهوه ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک بووناچاریان کردن که کورسی ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێلن و به‌ناچاری ماڵئاوایی بکه‌ن...!!!!!
بارزانی و تاڵه‌بانیش به‌دیالۆگ ده‌سه‌ڵات چۆڵ ناکه‌ن بۆ قازانجی گشتی کۆمه‌ڵگای کوردی، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان هیچ دڵێکیان خۆش نه‌بێت به‌م ئۆپۆزسیۆنانه و دیالۆگه‌کانیان له گه‌ڵ ئه‌وده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆروبێ گوێ وکهلله ڕه‌ق و پوته‌ی کوردستان...!!
له‌جیاتی خۆشباوه‌ڕی به دیالۆگی بێ به‌رهه‌م .....شه‌قام پێویسته ده‌نگی به‌رزبکاته‌وه ودووباره هه‌ڵبستێته‌وه، تا داخوازی یه ڕه‌واکانی جارێکی تربداتهوه به‌گوێ ی که‌ڕی بارزانی و تاڵه‌بانی دا و ناچاریان بکه‌ن لهپێناوقازانجی گشتی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کوردستان کورسی ده‌سه‌ڵات چۆڵ بکه‌ن و بڕۆن، چونکه ئه‌وان هۆکاری سه‌ره‌کی ههمووکێشهکانن له‌کوردستان...!!
پاش نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و دانانی دهستورویاسایهکی شارستانی ده‌توانرێت دیالۆگی نیشتمانی پێکبهێنرێت بۆ جێگیرکردنی داخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان...!!!
گۆڕڕانی کۆمه‌ڵگای کوردستان بهرهودیموکراتی و ئازادی وخۆشگوزه‌رانی وباشتربوونی بژێوی ژایان وهه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی پرۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌نه‌و، پاش نه‌مانی سیستمی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی ده‌توانرێت هه‌نگاوی جدی بۆبنرێت....!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست