کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردەكان جەلەولا جێدێڵن

Monday, 26/07/2010, 12:00


دواى تەقینەوە خۆكوژییەى لە چەند هەفتەى پێشوودا لە ناحیەى جەلەولا،رەوشی ئەمنى ئەو ناوچەیە بە تەواوەتى بەرەو خراپی چووە،رۆژانە ماڵەكوردەكانى ئەو ناحییەیەش لەبەر نا روونى بارودۆخەكە،جەلەولا بەجێ دەهێڵن و لە شارەكانى ترى هەرێم نیشتەجێ دەبنەوە.پەرلەمانتارێكیش لەوبارەیەوە دەڵێت" كەمتەرخەمى سەركردایەتى سیاسی كوردە چەند ساڵە دراسەى ئەو ناوچانەیان بەباشی نەكردووەو هیچیشییان پێشكەش بەخەڵكەكەى نەكردووە".
سەرچاوەیەكى ئەمنى نەیویست ناوى خۆی ئاشكرابكات ئەوەى بۆ ئاوێنە راگەیاند"فەوجێكى نوێ لە كۆنە بەعسییەكانى كە پێشتر سیخورى رژێم بوون،هەروەها پەیوەندیشیان بە ئەندامانى رێكخراوى تیرۆریستى قاعیدەوە هەبوو،دروستكراون ئامانجەكەشی روونە كە بۆ دەرپەڕاندنى كوردە لەم ناوچانە،بەردەوام دژى كورد لە جەلەولا كارى نابەجێ دەكرێت و كەسیش نییە پەناى بۆ بەرێت".
ناحیەى جەلەولا چواردە هەزار ماڵ لە (كوردو عەرەب و توركمان)لە خۆدەگرێت،(3500) ماڵی كورد لەو ناحیەیە نیشتەجێن.ئاوێنە زانیویەتى (400)ماڵی رویان لە ناوچەكانى هەرێم كردووە،ئەمەش زیانێكى گەورە بە مادەى (140)دەگەیەنێت.
دەرباى هێنانى ئەفسەرى رژێمى پێشوى عێراق بۆ ناحیەى جەلەولا، بەرپرسی لیژنەى ناوچەى پارتى عامر رەفعەت بە ئاوێنەى راگەیاند"حكومەتى عێراقی ئەفسەری هێناوە،لەكاتى خۆیدا بەرپرسی هەواڵگیرى و سیخورى رژێم بووە،ئێستا كردویانەتە بەرپرسی بنكەى پۆلیسی جەلەولا تەنانەت لەكاتى پرۆسەى ئازادى عێراقیش ئەو ئەفسەرە هەڵاهاتووە.بەرپرسەكەى پارتى وتیشی" لەم هەفتەى رابڕدودا 30 هاوڵاتی كوردیان بەناهەق دەستگیركرد،كە جارێكیتر سوپاى عێراق بەشەوان هەڵدەكوتنە سەر ماڵەكوردەكان و كەسیش نییە وڵامیان بداتەوە".
لەوەڵامى پرسیارێكدا تا چەند ئەو مامەڵە ناتەندروستانە كار دەكاتە سەر مادەى 140 و رەوكردنى كوردەكان بۆ جارێكیتر لە جەلەولا،عامر رەفعەت دەڵێت"نەك زەرەرى بۆ مادى 140 هەیە،ئەمە پەیوەندى بەئاسایشی نەتەوەیەوە هەیە و كە سنورى كوردستانە،ئەمە مەترسیدارە بۆ ئەوەى عەرب جارێكیتر لەم ناوچانە بە گوڕەوە سەر هەڵبداتەوە ،كورد كەسێكیان نییە داكۆكیان لێبكات كە رون و ئاشكرایە هاوڵاتیەكى كورد كێشەیەكى لە دادگا هەیە فەرمانى دادوەرى بۆ دەرنەچووە دەستگیر دەكرێت،بەڵام تیرۆرستێك ناوى لە ماددەى چوارى ئیرهاب هەیە لەلایەن دادوەر فەرمانى بۆ دەرچووە، ناڕۆن دەستگیری بكەن،لەناو شارەكە ئەسوڕێتەوە كەس خۆی ناكات بە خاوەنى.
لەلاى خۆیشیەوە پەرلەمانتاری فراكسوێنى گۆڕان لە لیژنەى ناوخۆى پەرلەمانى كوردستان نەریمان عبدوڵڵا بە ئاوێنەى راگەیاند"ئێستا لیژنەى ناوخۆى پەرلەمان بابەتێكى وەهاى نەخستۆتە بەرباس تا لێكۆڵینەوەو قسەى لەسەر بكرێت،لەروى سەردانیشەوە سەردانى ئەو ناوچەیەمان نەكردوە، هەرچەندە یاسایەكى لە پەرلەمان بۆ دەركراوە،بەڵام بە شێویەكى گشتى گاریگەرییەكى گەورەى دەبێت لەسەر جێبەجێكردنى ماددەى 140 لەكاتێكدا ئەگەر جێبەجێبكرێت،ئەمە مەسەلەیەكى زۆر ترسناكە مایەى گرنگى پێدانە لەلایەن حكومەتى هەرێمى كوردستانەوە".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوەدا كە كەمتەرخەمیەكە بۆ سەركردایەتى سیاسی كورد دەگەرێتەوە كە نەیتوانییە لەماوەى چەند ساڵی رابردو چارەسەر كێشەى ئەو ناوچانە بكات"بەهۆى كەمتەرخەمى سەركردایەتى سیاسی كورد و كارنەكردنى لەماوەى چەند ساڵى رابڕدو هەروەها دیراسەنەكردنى رەوشی ناوچە دابڕاوكان لە ڕوى ئەمنى و ئاسایشەوە،ئەمە زەنگێكى زۆر مەترسیدارە ئێستا لە بەرنامەى سیاسی تیرۆستییەكان و بەعسییەكاندا، كاری تیرۆستى بە ئەنجام بگەیەنن لە دژى خەڵكى كورد بۆ ئەوەى ئاوەرەیان بكەنەوەو جەلەولا جێبهێڵن.لە كاتێكدا ئەگەر هاتوو سەرژمێری بكرێت ئەوكاتە كاریگەرى دەبێت لەسەر دەنگى كوردى،لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ماددەى140 كۆمەڵێك زیانى هەیەو ئەو ناوچانە لەدەست دەردەچێت،وەكو (جەلەولا،قەرتەپە،سەعدیە،مەندەلی،جەبارە،).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە