بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


تاڵەبانی و جاش .. بارزانی و دەسەڵات!

Wednesday, 07/09/2011, 12:00


جاش جاش دادگایی ناکات!
دەمێکەو لە زۆر بۆنەی جیاوازو لێدوان و چاوو پێکەتنەکانمدا ڕاشکاوانە ووتوومە کە تا پارتی و یەکێتی حاکم بن لە کوردستان، جاشێک و ئەنفالچیەک دادگایی ناکرێت!!
ئەم چەند ڕۆژەی دوایی لێدوانی سەرۆک جاشە نێو دەوڵەتیەکان لەسەرانی هەردوو حیزبی تژی لە جاش و ئەنفالچی ئەمەی سەلماند، بۆ من شتێکی تازە نەبوو، هەر گیزیش بەواتای ئەوە نایەت کە نائومێد بین و هەوڵی دادگایی کردنی جاش و ئەنفالچیەکان نەدەین، بەڵام دەبێ هەمیشە مرۆڤ بۆ چاەرەسەرێکی تر بگەڕێت، کاتێک سەرانی یەکێتی و پارتی بێ شەرمانە بەرگری لە جاش و ئەنفالچیەکان دکەن، نایانەوێت دادگایی بکرێن، کەواتە چارەسەر هەر ئەوەیە جاش و جاش پارێز ئەنفالچی و هۆکارەکانی ئەنفال بەیەکە وە رادەستی دادگای گەل بکەین!
دوا لێدوانی تاڵەبانی لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنەی سەرکردایەتی یەکێتی کەدەڵێت، داگایی کردنی جاشەکان دەست تێوەردانی حکومەتی ناوەندە لە کارو باری حکومەتەکەی خۆیی و بارزانی
ئەی جەنابی تاڵەبانی خۆت سەرۆک کۆمار نیت و بەرگری لە سوڵتان هاشم دەکەیت، ئایا ئەویش جاش و کورد بوو، بەر لێبوردنەکەی بەرەی کوردستانی کەوتووە؟
گوایە کاتی خۆی ئەوان وەک بەرەی کوردستانی لەساڵی ١٩٩١ لم جاشانە خۆش بوون
منیش تەنیا یەک پرسیار لەم پیرە خڵەفاوە دەکەم دەڵیم.
ئەگەر تۆ کەسیكی یاسات خوێندوە لەهەموو دونیادا حەقی گشتی هەیەو حەقی تاکە کەس، ئەگەر بەرەی کوردستانی ئەوسا وەک بڕیارێکی سیاسی لەم جاش و ئەنفالچیانە خۆش بوو، ئەوە تەنیا پاک بوونەوەیە لە حەقی گشتی هەرچەندە ئێوە وەک بەرەی کوردستانی ئەم حەقەشتان نیە، چونکە ئێوە هاتوون خۆتان کردۆتە حاکم بە زەبری چەک و پشتیوانی داگیرکەرانی کورستان. بەرەی کورستانیش بەرەیەک نەبووە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هەڵیان بژاردبێ. پێمان ناڵێی ئەوسا کە خەڵکی کوردستان ڕاپەڕین تۆ لەکام وڵاتی ئەوروپا خەریکی کەیف و سەفای خۆت بووی، ئەوە ئێمە بووین ڕاپەڕین و ئێمەشین داوای دادگای جاشەکان دەکەین بە تۆشەوە جەنابی تاڵەبانی.
فەرموون لەگەڵ لێداونە قێزونەکەی تاڵەبانی

http://www.kurdocide.com/kc/ku/?p=724

بارزانی دەسەلات:
په‌رله‌مانتار شێروان حه‌یده‌ری‌، سه‌رۆكی‌ لێژنه‌ی‌ یاسایی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان (فراكسیۆنی‌ كوردستان"پارتی‌")
دەسەڵاتی بارزانی دەست نیشان دەکات..
بەپێی لێدوانێکی شێرون حەەیدەری بێت بۆ سایتی ئاوێنە ، بارزانی ناتوانی هێزەکان بەرەو سنوری تورکیاو ئێران بجوڵینێت
ئەگەر بشیان جوڵێنێت، هەڵبەت بۆ شەڕی پەکەکە و پژاکە نەک دژ بە هەردوو داگیرکەری تورکیاو ئێران، چونکە لەهە موو لیداوانەکانی ئەم دوایەی بارزانی زیاتر سەرکۆنەی پەکەکەو پژاک دەکات نەک تورکیاو ئێران
ئەوەی لێرە لەدەمەوێت لە جەنابی شێروان حەیدری کۆنە بەعسی بپرسم کە ئەو دەتوانی لەسەرۆکەکەی بپرسێت، ئەی چۆن توانیان ئەو هێزە گەور ە لەچاو تروکانێکدا بەروە سلێمانی و ناوچەکانی تر بجوڵێنن لەکاتی خۆپێشاندانی جەماوری کوردستاندا، کەواتە بانێکەو دوو هەوایە دەمێکە پێتان ووتراوە شێری ماڵەوەو ڕیوی دەرەوە!!

فەرموون لەگەڵ لێدانی شێروان و دەسەڵاتی ڕەهای بارزانی
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=14711

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە