ناوی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که شایانی خه‌ڵاتی سه‌رده‌شت بوون
Saturday, 16/07/2011, 12:00
سەرجەم ئەو خەڵاتانەی لە دونیادا دابەشدەكرێ مەبەستیكی لەپشتەوەیە، خەڵاتی سەردەشت، كە زادەی كۆمەڵێک كەسانی دڵسۆزیی نێو دونیا جوانەكەی كوردستانپۆستە، پێشنیاریی کۆمه‌ڵیک نووسه‌ری خه‌مخۆره، ئه‌و پێشنیاره بوو به بیرۆکه‌ی دروستکردنی خه‌ڵاتی سه‌رده‌شت، له‌وێوه لیژنه‌یه‌ک پێکهێنرا، که ئه‌مساڵ کوردستانپۆست ئه‌رکی دابه‌شکردنی ئه‌و خه‌ڵاته‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی، خه‌ڵاتی سه‌رده‌شت بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه، که خزمەت بەكیشەی نەتەوەی كورد ده‌که‌ن، ئه‌و که‌سانه‌ن، که شایەنی ئەو ڕێزلێگرتنه‌ن ناوه‌کان بڕیاری کوردستانپۆست نییه، به‌ڵکو پێشنیاری ئه‌و به‌ڕیزانه‌یه که کۆمه‌کیان بۆ خه‌لاته‌که کردووه.
سه‌ره‌تا ده‌بێت به‌وه ده‌ست پێبکه‌ین، که گرفتی كورد لە 17 شوباته‌وه دەستی پێنەكردەوە، دوای دامركاندنەوەی تورەبوونه‌کانیش كۆتایی بەكیشەکه نەهاتووە. ئەو خۆپیشاندانه‌ی که توند و تیژیی و خوێنڕشتنی لێکه‌وته‌وه، قوربانییه‌کان شایەنی ئەو خەڵاتەن، لێ كەسانیكی تریش لەدەرەوەی قوربانیەكان، که هەڵویستیان بۆ راپەرینەكە، یان تێکڕا بۆ گرفتی كورد لە كۆن و ئیستادا جوان بووبێت، ئه‌وانیشی گرتۆته‌وه. د.جمال نەبەز به نمونه، که له‌سه‌ر پێشنیازی چه‌ند به‌ڕێزیک ناوی هاته نێو ناوه‌کان، یەكێكە لەو مرۆڤانەی، لە تەمەنی ژیانی سیاسیی خۆی، سه‌ری بۆ دەسەڵات نەچەماندۆته‌وه، یه‌که‌م که‌س بووه، که توانی کار بۆ دامه‌زراندنی ئیستگه‌ی کوری بکات له قاهیره، جگه له‌وه به بڕوای ته‌واویی زۆرینه‌ی نووسه‌ران له رابردوو و ئیستادا خه‌ونی به ئازادیی و ده‌وڵه‌تی کوردییه‌وه بییوه، هەڵوێستی د. جه‌مال نه‌به‌ز لەمەر راپەڕینه‌که‌ش كە لە چاوپێكەوتنێكدا لە رۆژنامەی رۆژنامە راشكاوانە ده‌ڵێت: بەڵی چارەسەری گرفتی باشوری كوردستان دەسەڵاتی کوردییه و دەبێت بگۆڕێت.
له خواره‌وه ناوی شه‌هیده‌کانی 17 شوبات ده‌نووسین، که خه‌ڵاتی سه‌رده‌شت عوسمانیان وه‌رگرتووه:
ناوی شه‌هیده‌کان:
1- گەرمیان ئەحمەد
2- شێرزاد تەها
3- سوركێۆ زاهیر
4- رێژوان عەلی
5- سەركار حمە سەعید
6- بیلال ئەحمەد
7- عەلی رەسوڵ
8- حاجی رەشید حمە
9- ئومید جەلال
10- هەردی فاروق
زمناکۆ رزگار، که به شه‌هیدی زیندوو داده‌نرێت، ئیستا له حاڵه‌تی کۆمادایه (بورانه‌وه و ئاگای له خۆی نییه)، ئه‌ویش یه‌کێکه له‌وانه‌ی خه‌ڵاتی سه‌رده‌شتی پێبه‌خشرا.
ناوی ئه‌و به‌ڕیزانه‌ی، که خه‌ڵاتی سه‌رده‌شتیان پێدرا و دانیشتووی باشووری کوردستانن، ئه‌م ناوانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- د. فاروق ره‌فیق.. رۆڵی گه‌وره‌ی له خۆپیشاندانه‌کاندا بینی، تا ئیستا له سه‌ر هه‌ڵویستی خۆی به‌رده‌وامه
2- د. کامه‌ران مه‌نتک، نووسه‌ری شاری قه‌ڵا و مناره، له خۆپیشاندانه‌کاندا به قسه و نووسینه‌کانی هه‌ڵوێستی جوانی نواندووه. دانیشتووی شاری هه‌وڵێره، ئه‌مه بۆ خۆی مانای زۆر ده‌گه‌یه‌نێت، که که‌سایه‌تییه‌کی ئازا و بوێره.
3- سه‌باح عه‌لی قاره‌مان.
4 - ناسح عه‌بدوڵره‌حیم
ئه‌م دوو لاوه ئاشنان به ئازایه‌تیی و گیانی له‌خۆ بوردن، کاتیان بۆ به‌ره‌و رووبوونه‌وه زۆره، به‌ڵام بۆ ترس و سڵه‌مینه‌وه نییه، که‌سانێکن مێدیاکانی کوردستان فه‌رامۆشیان کردوون، وه‌ک کوردستانپۆست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن، ناویان سڕیونه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و گرتن و دادگایی‌کردنیان له سه‌ره، دیزه‌به ده‌رخونه کراوه، جگه له‌وه‌یش له 17 شوباتدا ئه‌مانه به‌رده‌وام له سه‌رای ئازادیی نه‌ترسانه قسه‌ی خۆیان کردووه، داوای دادگایی و رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یان کردووه.
5 - کاروان که‌مال ئه‌م لاوه نه‌ترسه وه‌ک پارێزه‌رێک له سه‌ر که‌یسی بریندار و شه‌هیده‌کانی 17 شوبات، خۆبه‌ختانه کار ده‌کات، بۆیه به پلانی ده‌سه‌ڵات به سه‌ختی بریندار کرا، بۆ خاتری ئه‌وه‌ی ده‌ست هه‌ڵبگرێت و وازبهێنێت.
6 - شادان عه‌بدول، ئه‌و کیژه نه‌ترس و خاوه‌ن هه‌ڵوێسته جوانه‌ی، که کامپینی (تۆم به سه‌رۆک قبوڵ نییه) به‌ڕێ کرد، له‌و پێناوه‌دا ژیانی خۆی خسته مه‌ترسییه‌وه.
7 - دایکی سه‌رده‌شت عوسمان، وه‌ک سیمبوڵی دایکێکی قوربانیی و خۆڕاگر.
له ده‌ره‌وه‌ی باشووری کوردستان:
1 - نیلسۆن ماندێلا، مرۆڤدۆست و داکۆکیکار، ئه‌و مرۆڤه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌تاتورکی ره‌تکرده‌وه و ئاگاداری کێشه‌ی کورده.
2 - ئیسماعیل بێشکچی، ئه‌و مرۆڤه جوانه‌ی، له ناو تورک‌دا نمونه‌ی که‌مه، له‌گه‌ڵ مافی چاره‌نووس و به‌ده‌وله‌تبوونی کوردایه، زیندانی و ده‌رکردن و ئازاردانی زۆری چێشتتوه، هه‌مووی له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد بووه.
3 - مایکل رۆبین که‌سایه‌تیه‌کی ناسراوه، ئاگاداری گه‌نده‌ڵیی و خیانه‌ته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی کوردییه، نووسین و وتاری له‌و باره‌یه‌وه زۆره، که‌سێکی وریا و وشیاره، داکۆکیکاره بۆ داخوازییه‌کانی کوردی باشوور.
4 - د. جه‌مال نه‌به‌ز، له سه‌ره‌وه قسه‌مان له سه‌ری کرد.
5 - عوسمان بایده‌میر، سه‌رۆکی شاره‌وانی دیاربه‌کر، ئه‌و کورده دڵسۆز و نه‌ترسه‌ی که هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی هێنده‌ی دیکه کاره‌کانی جوانتری کردووه، ئه‌و که‌سه بوو، کاتێک وتی من تورکان فێری کوردی ده‌که‌م.
6 - شوان ئاواره، خه‌ڵکی که‌رکوک و دانیشتووی سویده، ئه‌م که‌سه لای زۆر که‌س نه‌ناسراوه، وه‌ک پێناسه‌یه‌ک بۆ هۆکاری به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته، ئه‌وه‌یه، که ژیانی کچێکی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کڕییه‌وه و رزگاریکرد، به ده‌یان لاوی کوردی فیری هونه‌ری کاراتێ کردووه، پێی وایه ده‌بێت کورد له‌م جۆره سه‌ربازانه په‌روه‌رده بکات و بیانکات به که‌سی ته‌ندروست و نیشتیمانی خۆیان خۆش بوێت، جگه له‌وه‌یش یارمه‌تی شیرین (ئه‌و ژنه‌ی نازانێت کێ باوکی منداڵه‌که‌یه‌تی)، دا تا له سوید وه‌ربگیرێت و ئاوڕی لێبدرێته‌وه، هه‌موو جۆره یارمه‌تییه‌کی مادیی و مه‌عنه‌وی دا.
************
* هه‌ندێک له که‌سوکاری ئه‌و شه‌هیدانه، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، تا ئیستا ئاماده‌ی ئه‌وه نه‌بوون خه‌ڵاته‌که وه‌ربگرن، ئێمه لێیان تێده‌گه‌ین، ئه‌و خه‌ڵاته لامان پاریزراو ده‌بێت، تا کاتی خۆی بۆیان ده‌برێته‌وه.
* کوردستانپۆست له په‌یوه‌ندییدایه بۆ گه‌یاندنی خه‌ڵاته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.
وێنه‌ی هه‌ندێک له که‌سوکاری ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که خه‌ڵاتی سه‌رده‌شتیان وه‌رگرتووه،
له داهاتووه‌یه‌کی نزیکدا پاش په‌یوه‌ندییکردن وێنه‌ی ئه‌وانی تریش بڵاوده‌که‌ینه‌وه
کوردستانپۆست سوپاسی کاک فه‌ریق هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌کات، که له گرتنی ئه‌و وێنانه خۆبه‌خت و نه‌ترسانه هاریکاری کردین. نمونه‌یان زۆر بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست