هەڵبژاردنى پارێزگاكانى دوا بزمار لە تابووتى دەسەڵاتى ئیدارى یەكێتى لە هەرێمى سەوزدا دادەكوتێت
Monday, 26/09/2011, 12:00
هەڵبژاردنى پارێزگاكانى هەرێم كۆتایی دەسەڵاتى ئیدارى یەكێتى لە هەرێمى سەوز
هەڵبژاردنى پارێزگاكان دوا بزمار لە تابووتى دەسەڵاتى ئیدارى یەكێتى لە هەرێمى سەوزدا دادەكوتێت
.
كورتەیەك لەبارەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكانەوە
هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكانى هەرێمى كوردستان خاڵى یەكلایكەرەوەیە لە هاوكێشەى ململانیە سیاسیى و ئیداریەكانى هەرێمى كوردستان.لەدواى ڕووخانى ڕژێمى بەپێى یاسای پۆلبریمەر حاكمى مەدەنى لە عێراق پرۆژەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكانى عێراقى خستە كارو لەیەكەم هەڵبژاردنى ساڵى 2005 لە عێراق لەگەڵ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق هەڵبژاردن كرا بۆ دەستنیشانكردنى ئەنجومەنێكى 41 كەسى بۆ هەر پارێزگایەكى عێراق هەرێمى كوردستانى عێراقیش بۆیەكەمینجار هەڵبژاردن كرا لە هەرسێ پارێزگاكەى هەرێم ئەنجومەێكى 41 كەسى بۆ هەڵبژێردرا,بە پێى یاسا پێویستە هەر 4 ساڵ جارێك هەڵبژاردن بكرێت بەڵام هەرێمى كوردستان بە بیانووى تایبەتمەند ئامادەنەبوو لەوادەى یاسایی خۆى كە 31ى1ى2009 بوو هەڵبژاردن بكات بەڵام 14 پارێزگاكەیترى عێراق لەوادەى دیاریكراوى خۆیدا هەڵبژاردنەكەیان ئەنجام دا بەبڕیارێكى سەرۆكى هەرێم كارى ئەنجومەنى پاێزگاكانى هەرێم بۆماوەى یەك ساڵ درێژكرایە دەبوو لە 31ى12ى2009 هەڵبژاردنەك بكرایە بەڵام بەبیانووى نەبوونى یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكانى هەرێمى كوردستان .
یاسایی ئەنجومەنى پارێزگاكانى هەرێم
یاسای ژمارە 3ى ساڵى 2009 تایبەت بە یاسای پارێزگاكانى هەرێمى كوردستان-عێراق ,ئەم یاسایە كە لە 41 ماددە پێك هاتووە هەموو ڕێوشوێنێكى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پارێزگاو قەزاو ناحیەكانى هەرێمى كورستانى دیارى كردووە بەپێى ئەم یاساییە هەڵبژاردنەكە داخراودەبێت و لە هەرسێ پارێزگاكە ئەنجام دەدرێت دەسەڵاتێكى تاڕادەیەك دەبەخشێتە ئەنجومەنى هەڵبژێردراوى پارێزگاكە
یاسای هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكانى هەرێمى كوردستان
بە پێى یاسای ژمارە 3ىساڵى 2009 لە بەشى دووم ماددەى4 یاساكەدا دەڵێت ئەنجومەنى پارێزگا لە ڕێگەى هەڵبژاردنى ڕاستەوە پێكدەهێنرێت لە 25 ئەندام پێك دێت و بۆهەر 200هەزار كەس لەوانە زیاد دەبن لە 500هەزار كەس ئەندامێكى دەخرێتە سەر خۆ بە پێى نوێترین سەرژمێرى باوەڕ پێكراو ,لەبەر ئەوەى سەرژمێرى تا ئێستا ئەنجام نەدراوە و پێناچێت پێش هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان ئەو سەرژمێریە ئەنجام بدرێت بۆیە پەنادەبرێتەوە بۆ فۆرمى خۆراكى بائیعى و بەپێى هەڵبژاردنى 7ى3ى2010 بۆ ئەنجومەنى نوێرانەرانى عێراق هەرسێ پارێزگاكەى هەرێم 43كورسیان بۆ دیارى كرا سلێمانى 17 كورسى ,هەولێر 14 كورسى,دهۆك 12 كورسى,واتە ئەوەش لەسەر ئەساسى بۆ هەر 100هەزار كەسێك نوێنەرێك دیارى كرا واتە بەم پێیە ژمارەى دانیشتوانى سلێمانى بە 1700000وهەولێر 1400000 و دهۆك 120000دانرا ئەگەر لەسەر ئەساسى ئەم ژمارەیە و بەپێى یاساى نوێى ئەنجومەنى پارێزگا نوێنەر ئەنجومەنى پارێزگاكان دیارى بكێت ئەوا ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە 32 ئەندام ,هەولێر 30 ئەندام و دهۆك 29 ئەندام پێك دێت.
هەرسێ پارێزگاكەى هەرێم
ئەگەر دەنگەكانى هەڵبژرادنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێارق لە 7ى3ى2010 بكەینە بنەمایەك بۆ هەڵسەنگاندن و دابەشكردنى كورسیەكانى ئەنجومەنى پارێزگاكانى هەرێم ئەوا لەو خشتانەى خوارەوە ڕوونى دەكەینەوە كە هەر پارێزگایەك لە سێ پارێزگاكەى هەرێم چەند ئەندامى ئەنجومەنى دەبێت خاڵى یەكلایكردنەوە چ شارێكە و ململانیەكان لە سەر بردنەوەى چ شارێكەو لەچ ئاستێكدا دەبێت,لەم شیكاریەوە دەر دەكەوێت كە بۆچى لایەنە سیاسیەكان بەچ حەزەرێكەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم هەڵبژاردنە دەكەن كە بەشێوەیەك لە شێوەكان تا ڕادەیەكى باش زۆر ململانیە یەكلاى دەكاتەوە.
پارێزگاى سلێمانى
ژمارەى دەنگەكانى لە
هەڵبژاردنى 7ى3
كیانە سیاسیەكان سلێمانى32كورسى هەیە ژمارەى ئەندامانى ئەنجومەن پارێزگا
گۆڕان 298621 25400بۆ 1نوینەر 11,75 12
یەكێتى 237379 9,3 10
یەكگرتوو 103188 4,06 4
پارتى 82121 3,23 3
كۆمەڵ 79149 3,1 3
32 نوینەر
بە پێى یاساى ئەنجومەنى پارێزگاكانى هەرێم پارێزگاى سلێمانى 32 ئەندانى ئەنجومەنى دەبێت كە بزووتنەوەى گۆران 12 ,یەكیتى10,یەكگرتوو4,پارتى 3,كۆمەڵ3 ,لایەنە ئۆپۆزیسۆنەكان پێكەوە 19 ئەندامى ئەنجومەنیان دەبێت لەبەرامبەردا لایەنى دەسەڵات 13 ئەندامى ئەنجومەنیان دەبێت ,بەم پێیەش پۆستى سەرۆكى ئەنجومەن و پارێزگارى سلێمانى بۆ بەرەى ئۆپۆزسیۆن یەكلابووتەوە چونكە بە پێى یاساكە هەڵبژادنى سەرۆكى ئەنجومەن و پارێزگار بە زۆرینەى ڕەها یەكلایدەبێتەوە,بەڵام ئەوەى كێشەو مللانیەكانى ناتواننرێت یەكلابكرێتەوە لەبەر ئەوەى بەرەى دەسەڵات ڕێژەى 1/3نوێنەرەكانیان دەبێت ئەمەش دەبێتە هۆى ئەوەى كە بتوانن ببێتە بەربەست ولەمبەر لەبەردەم بڕیارەكانى ئەنجومەن وپارێزگار چونكە بە پێى یاساكە زۆربەى كارە گرنگەكان و بڕیارو ڕێنمایەكان و ئالوگۆڕە ئیدارى و كارگێڕیەكان بەدەنگدان و بەڕێژەى 2/3 یەكلایدەبێتەوە .
........................................................................................................
پارێزگاى هەولێر
كیانە سیاسیەكان ژمارەى دەنگەكانى لە
هەڵبژاردنى 7ى3 هەولێر30كورسى هەیە ژمارەى ئەندامانى ئەنجومەن پارێزگا
پارتى 306775 22083بۆ 1نوینەر 13,8 نوینەر 14
یەكێتى 124959 5,65 6
گۆڕان 103397 4,68 5
كۆمەڵ 62706 2,83 3
یەكگرتوو 51065 2,30 2
30 نوینەر
بە پێى یاساى ئەنجومەنى پارێزگاكانى هەرێم پارێزگاى هەولێر 30 ئەندامى ئەنجومەنى دەبێت كە پارتى 14نوێنەر,یەكیتى6نوێنەر,بزووتنەوەى گۆران 5نوێنەر,كۆمەڵ3 نوێنەر,یەكگرتوو2 نوێنەر,لایەنە ئۆپۆزیسۆنەكان پێكەوە 10 ئەندامى ئەنجومەنیان دەبێت لەبەرامبەردا لایەنەكانى دەسەڵات 20 ئەندامى ئەنجومەنیان دەبێت ,بەم پێیەش پۆستى سەرۆكى ئەنجومەن و پارێزگارى هەولێر بۆ بەرەى دەسەڵات یەكلابووتەوە,بەڵام ئەوەى جێگەى مشتومڕ دەبێت ئەوەیە پارتى كەخۆى بۆ ئەوە داناوە كە پارێزگارى هەولێر لەدەستى خۆیدا بمێنێتەوە بەڵام بەپێى دەنگەكانى ناتوانێت زۆرینەى ڕەها بەدەست بهێنێت بەو پێیەش پێویستى بەدەنگى یەكێتى هەیە بۆ ئەوەى ئەو پۆستانە مسۆگەر بكات,هەروەها كێشەو مللانیەكانى ناتواننرێت یەكلابكرێتەوە لەبەر ئەوەى بەرەى ئۆپۆزسیۆن ڕێژەى 1/3نوێنەرەكانیان دەبێت ئەمەش دەبێتە هۆى ئەوەى كە بتوانن ببێتە بەربەست و لەمبەر لەبەردەم بڕیارەكانى ئەنجومەن وپارێزگار چونكە بە پێى یاساكە زۆربەى كارە گرنگەكان بە 2/3 یەكلایدەبێتەوە .
................................................................................................
پارێزگاى دهۆك
كیانە سیاسیەكان ژمارەى دەنگەكانى لە
هەڵبژاردنى 7ى3 دهۆك 29 كورسى هەیە ژمارەى ئەندامانى ئەنجومەن پارێزگا
پارتى 283069 14098بۆ 1نوینەر 20 20
یەكگرتوو 59969 4,25 4
یەكێتى 35591 2,52 3
گۆڕان 23775 1,68 2
كۆمەڵ 3141 0 0
29
بە پێى یاساى ئەنجومەنى پارێزگاكانى هەرێم پارێزگاى دهۆك 29 ئەندامى ئەنجومەنى دەبێت كە پارتى 20نوێنەر,یەكیتى3نوێنەر,بزووتنەوەى گۆران 2نوێنەر ,كۆمەڵ0 هیچ نوێنەرێكى نابێت ,یەكگرتوو4 نوێنەرى دەبێت,لایەنە ئۆپۆزیسۆنەكان پێكەوە 6 ئەندامى ئەنجومەنیان دەبێت لەبەرامبەردا لایەنى دەسەڵات 23 ئەندامى ئەنجومەنیان دەبێت ,بەم پێیەش پۆستى سەرۆكى ئەنجومەن و پارێزگارى دهۆك بۆ بەرەى دەسەڵات یەكلابووتەوە,بەڵام ئەوەى جێگەى مشتومڕ دەبێت ئەوەیە پارتى ئەوەى داناوە كە پارێزگارى دهۆك لەدەستى خۆیدا نایخاتە ناو هیچ مامەڵەیەكەوە ئەوە دەستماییەى خۆیەتىو پێویستسشى بە دەنگى یەكێتى و هیچ لایەنێك نییە و خۆى لە دهۆك هەموو شتێكەوە زۆر بێباكانە دەتوانێت چۆنى بویت بەو شێوەیە ئاراستەى بكات چونكە خۆى بەتەنها 2/3ى لەو شارەدا مسۆگەر كردووە وەكو هەولێر نییە كە پێویستى بە دەنگى یەكێتى بێت بەڵام ئەوەى دەبێتە مایەى نیگەرانى بۆ پارتى ئەوەیە كە هێزەكانى دەرەوەى خۆى توانیوانە لەو دەستمایەى ئەو 9 كورسى ئەنجومەن بەدەست بخەن كە ئەمە بەلاى پارتیەوە جێگەى هەڵوێستە لەسەركردن دەبێت چونكە بوونى ئەندامى ئەنجومەن لەدەسەڵاتى جێبەجێكردندا لە دهۆك بەڕێژەى نزیكەى 1/3 دەكرێت ببێتە سەرەتاى داكوتنى پاییەك لەنێو كەپرو ماڵى پارتیدا كە بەشێوەیەك لە شێوەك دەبێت شەریكێكى بچوك لەناو ماڵى خاوەن ماڵدا.
.........................................................................................................
پارتى دیموكراتى كوردستان و هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان
پێش هەڵبژرادنەكان پارتى دیموكراتى كوردستان هەولێرو دهۆكى لە پشتى جەبهەكەوە دانابوو لە هەڵبژاردنەكاندا شەڕى هەڵبژاردنى بۆ بردنەوەى سلێمانى و كەركوك دەكرد بەڵام پارتى لەدواى هەڵبژادنەكەى 7ى3ى2010وە ئەو تێكشاندنەى كەلە سلێمانى و كەركوك توشى هات بەرەى جەبهەكەى هاتوەتەوە هەولێر ئەگەرچى بەپێى ئەنجامەكانى هەڵبژاردنى 7ى3ى2010 بەهێزترین و پڕ جەماوەترین حیزبە لە هەولێر و 306 هەزار دەنگى هێناوە لەكۆى 662هەزار دەنگ كە ئەمەش دەكاتە ڕێژەى %46 دەنگەكانى ئەوشارە 14نوێنەرى دەبێت لە ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر بەڵام بەم پێیەش پۆستى پارێزگارو سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێرى بۆ مسۆگەر ناكرێت لەبەر ئەوەى 16 ئەندامى تر هەنە لەدەرەوەى پارتى,بۆیە لە هەولێر پارتى پێویستیەكى زۆرى بە دەنگى ئەندامانى یەكێتى هەیە و بەو 6 ئەندامەى یەكێتى دەتوانێت هەم پارێزگارو هەم سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگا مسۆگەر بكات.
بۆیە لێرەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەى كە پشكى پارتى لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكانى هەرێم دهۆكى بردووەتەوە هەولێرى لە مامەڵەدایە لەبەرامبەر پشتگیرى كردنى یەكێتى لە سلێمانى و كەركوك بەمەش دەبێت پارتى لە سلێمانى و كەركوك بكاتە قوربانى بۆ مسۆگەركردنى هەولێر.
یەكێتى نیشتمانى كوردستان و هەڵبژارندنى ئەنجومەنى پارێزگاكانى هەرێم
بڕیار وایە لە چەند مانگى داهاتوو هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاو قەزاو ناحیەكان بكرێت لە هەر سێ پارێزگاكەى هەرێم و كەركوك ,لەبەر ئەوەى دهۆك یەكلایبووەتەوە بۆ پارتى هەروەها بەپێى ئەنجامە سەرەتاییەكانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لیستى هاوپەیمانى كودستان كە پێك هاتبوو لە یەكێتى و پارتى یازدە حیزب و لایەنیتر ئەگەر یەكێتى بە نموونە وەربگرین ئەوا لە دهۆك یەكیتى35591 دەنگى هێناوە كە ڕێژەى 8 % دەنگەكانى ئەو پارێزگایەى هێناوە كە بۆ هەڵبژاردنى پارێزگاكان یەكێتى ناتوانێت هیچ پۆستێكى ئیدارى ئەو پارێزگایە بەدەست بهێنێت ,لەپارێزگاى هەولێر یەكێتى 125هەزار دەنگى هێناوە كە دەكاتە %18 دەنگەكانى ئەو پارێزگایە لەبەرامبەردا پارتى 306 هەزار دەنگى هێناوە كە ڕێژەكەى %46 بەم پێیەش هەولێر و پۆستەكانى بۆ یەكێتى دەست نادەن.ئەگەر بێینە سەر پارێزگاى سلێمانى كە جێ نفوسى یەكێتى بووە هاوپەیمانى لە سلێمانى بە ڕێژەیەكى زۆر كەم توانیان لە لیستى گۆڕان بەرنەوە یەكێتى نیشتمانى كوردستان كە دەنگەكانى 237379 لە هەموو پارێزگاى سلێمانی ,واتە ڕێژەى%29 دەنگەكانى ئەو پارێزگایە بەدەست بهێنێت, لەسەر ئاستى قەزاو ناحیەكانى سلێمانیش یەكێتى نەیتوانیەوە ڕێژەى دەنگەكانى بگەیەنێتە %30 بەم پێیەش بەلاى كەمەوە %70 دەنگەكانى قەزاو ناحیەكانى سلێمانى بە مەركەزى شارەكەشەوە بۆ گۆڕان و یەكگرتوو كۆمەڵى ئیسلامى پارتى دەبن بووە,كەواتە هەڵبژاردنى پارێزگاو قەزا و ناحیەكان یەكێتى بە تەنها ناتوانێت هیچ پۆستێكى پاریزگاى سلێمانى بباتەوە ئەگەر بە هەڵبژاردن بێت.
لە كەركوكیش ئەگەر پۆستەكانى ئەو شارە بە ئیستحقاقاتى هەڵبژاردند دابەشبكرێت ئەوا یەكیتى تەنها لە كەركووك پۆست بەدەست بهێنێت لەبەر ئەوەى توانیوێتى نیوەى دەنگەكانى كورد لەو شارە بۆ خۆى ببات چونكە147,197 دەنگى بەدەست هێناوە كە دەكاتە %55 دەنگەكانى كوردى ئەو شارەى . بێت .
ئۆپۆزسیۆن و هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكانى هەرێمى كوردستان
هەرسێ لایەنى بزووتنەوەى گۆران و یەكگرتووى ئیسلامى و كۆمەڵى ئیسلامى لە هەرێمى كوردستان ڕێگەى ئۆپۆزسین بوونیان هەڵبژاردو ئامادەنەبوون لەگەڵ پارتى و یەكێتى لە دەسەڵاتى جێبەجێكردندا بەشدارى بكەن و تەنها كارى پەرلەمانیان هەڵبژارد بەڵام بەپێى یاسا هەڵبژاردنى پارێزگاكان بەشێوەیەك لە شێوەكان دەسەڵاتى جێبەجێككردنى سنورى خۆجێیی پارێزگاكان لە نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆندا هاوبەشەو ئەمە ئەو شتەیە كە ۆئپۆزسیۆن و دەسەڵات پێكەوە دەتوانن كارى تێدا بكەن هەركەسەو بەپێى قەبارەى دەنگەكانى خۆى بەپێى ئیستحقاقاتى هەڵبژرادنەكان لە سنورى دوو پارێزگاى هەرێمدا ململانیەو كێشمەكێش دروست دەبێت لە پارێزگایەك ئۆپۆزسیۆنى ئێستا دەبێتە دەسەڵات و دەسەڵاتیش دەبێتە شێوە ئۆپۆزسێۆنێك لە پارێزگایەكیتردا ئۆپۆزسیۆن دەبێتەوە بە ئیپۆزسیۆن و دەسەڵاتیش هەر بە شێوەى خۆى دەمێنێتەوە,لە سلێمانى ئۆپۆزسیۆن دەتوانێت ببێتە دەسەڵات بەڵام قەبارەكەى ئەوەندە نییە بتوانێت هەموو شتەكان یەكلایبكاتەوە ئەوەى تەنها دەتوانێت ئەو مەسەلانەیە كە بە دەنگدانى زۆرینەى ڕەها یەكلایدەبنەوە بەپێچەوانەشەوە لە پارێزگاى هەولێر دەسەڵات هەردەسەڵاتە بەڵام دەتوانێت تەنها ئەو مەسەلانە یەكلایبكاتەوە كە بە دەنگدانى زۆرینەى ڕەها یەكلایدەبێتەوە چونكە دەنگەكانى ئۆپۆزسیۆن لەو شارە دەتوانێت لە هەموو ئەو مەسەلانەى كە پێویستى بە دەنگدانى 2/3 هەیە گرفت دروست بكات.
سەرەنجام
بەم پێیەش یەكێتى ئەگەر بەهۆى هەڵبژاردنە ناوخۆیەكەى خۆى لە ساڵى 2006 توشى نەزیفى عەقڵى ڕەخنەى بوبێت كە بوویە هۆى لە دەست دانى بنكەى جەماوەرى لە هەڵبژاردنەكانى 25ى 7 و هەڵبژاردنى 7ى3 كە توشى نەزیفى جەماوەرى كرد ئەو نەزیفە جەماوەریەى كە توشى یەكێتى هاتووە لە هەڵبژاردنەكەى پارێزگاكاندا كە بڕیارە لە چەند مانگى داهاتوو بكرێت یەكێتى توشى نەزیفى پۆست و پلەو پاریە دەبێت ئەمەش بۆ خۆى گەورەتین شكستى ئەو حیزبەیە چونكە یەكێتى پاش لەدەستدانى بنكە جەماوەریەكەى پۆست و پلەكانى حكومەتى وەك كارتێك بەكار هێناوەى بۆ ڕاستكردنەوەى ئەو بارە لاربووەى بۆیە چاوەڕوان دەكرێت هەڵبژاردنى پارێزگاكان دوا بزمارى تابووتى دەسەڵاتى ئیدارى یەكێتى بێت.
...........................................................
تێبینى
ئەم ڕاپۆرتە لە ژمارە 1ى گۆڤارى (تاك)بڵاو كراوەتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست