بۆچی نوسه‌ره‌کان و فه‌یله‌سوف و شاعیر‌و ڕۆمان نوسه‌کان نامه‌یه‌کیان ئاراسته‌ی تاڵه‌بانی کرد ؟
Monday, 14/03/2011, 12:00
هاتنه‌وه‌ی به‌ختیار عه‌لی و براده‌ره‌کانی هیچ نه‌بوو ته‌نها ئیره‌یی بردن بوو به (فاروق ڕه‌فیق) چونکه فاروق توانی ئه‌و کۆته بشکێنێت و واز له فه‌لسه‌فه تیورییەکانی بهێنێت و بچێتە له‌به‌رده‌رکی سه‌را و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا بێت . هه‌ر که فاروق ڕه‌فیق له که‌ناڵه‌کانی مێدیاوه فکوسی کرایه سه‌ر ئیتر به‌ختیار و هاوڕێکانی به‌هه‌ڵه‌داوان به‌ره‌و نیشتمان هاتنه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه که‌سێکی وه‌ک (هیوا قادر) که له‌ماوه‌ی 19ساڵدا دێڕێکی دژی ده‌سه‌لات نه‌نوسیووه، ئه‌وت له بنی بیرێک گیری خواردوه ، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئه‌و لێشاوه‌دا گه‌ڕایه‌وه‌و ناویشی له‌نامه‌که‌دا هاتووه ، نامه‌که چیمان پێ ده‌ڵێ؟ پێمان ده‌ڵێ تکایه تکایه تاڵه‌بانی (موچه‌که‌مان مه‌بڕه) و بڕایه‌وه که ئێمه ده‌بینن لێره‌و له‌وێ بۆ نمونه له‌زانکۆ ، له‌به‌رده‌رکی سه‌را و چایخانه‌ی شه‌عب و جێگه‌ی تر ووتار ده‌خوێنینه‌وه قسه ده‌که‌ین و خۆمان له‌پشی مایکرۆفۆنهکانهوه ده‌بینینه‌وه ده‌یلێن و ده‌یلێنه‌وه که به‌هه‌موو جۆرێک دژی توند‌و تیژین ، خوا عه‌لیمه دژی خوێن ڕشتنین دژی به‌رد هاویشتنین و دژی جوێنین که‌پێتان ده‌لێن . دڵنیابن و بزانن که قسه‌کانمان هه‌روه‌ک قسه‌کانی باوکی (ڕێژوانه) . نامانه‌وێ دڵۆپێک خوێن بڕێژرێت ، له‌گۆران نه‌رمترین و لە لۆکه شل و مل ترین، هەر به‌راورد ناکرێین . تاڵه‌بانی ئامان بێ موچه‌مان مەکە.
ئەمە پەیامی ناخی ئەو نووسەرانەیە ده‌نا شه‌رم نییه بۆ ئه‌و نوسه‌رانه به‌تاڵه‌بانی ده‌ڵێن به‌ڕێز ، ئاخر له‌کوێ تاڵه‌بانیدا ڕێز هه‌یه ؟ لە مێژووەکەیدا؟ لە کەسایەتییەکەیدا؟ لە دەستپاکیی و زمانییدا؟ لە کوێیدا؟ ئه‌م نووسه‌رانه دەزانن، ئەوەی کە تالەبانی نەیکردبێت چاکسازیی و جوانیی بووە، ئەوەی نەیکردبێت رەوشت بەرزیی بووە، ئەوەی کردبێت شکاندنی کەرامەتی نەتەوەیی بووە، ئەوەی کردبێتی بە یاساکردنی خیانەت و ناشریینی بووە، باشە نازانن له‌ماوه‌ی 19 ساڵدا چاکسازی نه‌کراوه، کەچی ئەمان دێن و ده‌ڵێن هیوایه‌ک ماوه بۆ چاکسازی ئه‌ویش به‌تۆ ده‌کرێ تاڵه‌بانی ته‌نها به‌تۆ، که‌سی تر ناتوانێ، ئه‌و کلیلی سحری چاکسازییە تەناه و تەنها لای تۆیە..ئەمە لە کاتێکدا ئەم فەیلەسوف و شاعیرانە ئەم قسانە دەکەن چاک دەزانن تاڵه‌بانی ناتوانێ تاراتێ بگرێ ، خرهفاوه ،جوتێ گۆره‌وی بۆ له‌پێ ناکرێ ، بهقتنچکانهوه خیتاب ده‌دات ، وڕێنه ده‌کات) پاشان دێن به‌تاڵه‌بانی ده‌ڵێن وه‌ک سیاسه‌ت مه‌دارێکی دێرین ، به‌س نا‌وێرن بڵێن سیاسه‌ت مه‌دارێکی خائین ،درۆزن ،ترسنۆک .
ئه‌م نوسه‌رانه ده‌ڵێی خه‌ڵکی کوردستان نین ! ده‌ڵێن تاڵه‌بانی هه‌ر تۆیت ده‌توانی کاردانه‌وه‌ت هه‌بێت له‌سه‌ر یه‌کێتی و پارتی و سیاسه‌تییان ، ئه‌مه جگه له‌درۆ هیچی تر نییه چونکه تاڵه‌بانی گه‌ر بچێته هه‌ولێریش ده‌بێ پرس بکات ، ئەی نه‌تان دی (قادر دوبسی) برینپێچ سوکایه‌تی پێ کرد له‌به‌رده‌م نوێنەرەکانی خۆیدا لە په‌رله‌مان؟
نووسه‌ره‌کان خاوه‌ن ئیمزاکان وه‌ک ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ،کوردستان له تونس و میسر‌و لیبیا ناچێت ، ئه‌مه هیچ لاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌و ووڵاتانه نییه دڵنیابه تاڵه‌بانی . نووسه‌ران ده‌سه‌ڵات فێر ده‌که‌ن و له‌خه‌می پچراندنی په‌تی په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکدان ، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی وه‌ڵامی به‌ردیان به‌گولله دایه‌وه ، چ شه‌رمه‌زارییه‌که ئه‌م براده‌رانه‌ی تێکه‌وتووه، چ نەگبەتییەکە ئەم میللەتە ئەمانە نووسەر و روناکبیر و رۆماننوسی بن، . به‌تاڵه‌بانی ده‌ڵێن به‌رپرسیارییه‌کی گه‌وره‌ت له‌به‌ر ده‌مدایه به‌ر پرسیاریهکی مێژوویی ده‌شزانن مێژووی تاڵه‌بانی پڕێتی له شکست و خیانه‌ت و هه‌زاران شت که کورد شه‌رم به‌بونی ئه‌م پیاوه ده‌کات وەک رابەڕ .
نوسه‌ره‌کان چاکتر بڵێم خاوه‌ن ئیمزاکان دهزاشزانن به‌ئه‌مری تاڵه‌بانی خێمه‌کانی به‌ر سه‌را سوتێنران هه‌ر بۆ خۆشی که‌چی ئه‌مانە به‌ر پرسیارێتی ناخەنە سەر شانی تالەبانی .
ماوه‌ته‌وه بڵێم خوێنه‌رانی کوردستانپۆست بیربکه‌نه‌وه به‌درێژای ئه‌م 19ساڵه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی هه‌زاران نامه ئاراسته‌ی ئه‌م سه‌ره سوکانه‌ی کورد کراوه ،هیچ وه‌لامی نه‌بووه ، که‌چی به‌قودره‌تی قادر ئه‌م نامه‌یه که له‌م نوخبانه‌ی کورده‌وه ئاراسته‌ی تاڵه‌بانی کرا ، راسته‌وخۆ مه‌لا حیکمه‌ت وه‌لامی دانه‌وه و به‌دەستی خۆشی بردوێتی بۆ تاڵه‌بانی و گفتوگۆی چڕیشیان له‌باره‌وه کردوه. تاڵه‌بانی به‌هه‌ند نامه‌که‌ی وه‌ر گرتوه‌و سه‌ر و زه‌وی تریش وه‌ر ده‌گرن و موجهش خه‌متان نه‌بێ به‌ر ده‌وام دێت و نابڕێت .
به‌لام که‌سمان ناتوانین له‌مێژوو دادگای مێژوو خۆمان قوتار بکه‌ین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست