کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژنە فارسەکەی مەنسور دوو گیانەیە و منداڵی دەبێت، مەسعود بارزانی بەمە نازانێت

Wednesday, 16/05/2012, 12:00


کوردستانپۆست ساڵی پار لە رۆژی ٢٩ / ١ / ٢٠١١ دا هەواڵێکی بڵاوکردەوە لە سەر تێکچوونی نیوان مەسعود بارزانی و مەنسوری کوڕی، کە بە دزی باوکیی و ژنە بارزانییەکەیەوە، ژنی دووەمی هێناوە، ئەم ژنە کچە فارسێکی ئێرانییە، کاتێک مەسعود بارزانی بەمە دەزانێت داوای لێدەکات کە وازی لیبهێنێت و بگەڕێتەوە بۆ لای ژنە بارزانییەکەی، پاش ماوەیەک مەنسور درۆ لەگەڵ باوکیی دەکات و دەڵیت کەوا وازی لێهێناوە و هیچ پەیوەندییەکی بەو کچە فارسەوە نەماوە.
بۆ خوێندنەوەی هەواڵەکەی پێشووترمان، کلیکی ئەو لینکە بکە:
کوردستانپۆست لە تازەترین هەواڵدا پەردە لەسەر نهێنی پەیوەندیی مەنسوور و ژنی دووەمی هەڵدەداتەوە، بەبەڵگەی ئەو وێنانەوە، چەند زانیارییەکی حاشاهەڵنەگریش دەخەینە بەر دیدی خوێنەرە بەڕیزەکان.
سەرچاوەکەمان بۆی نووسیوین، دەڵێت: مەنسووری كوڕى مەسعود بارزانى نەک تەنها خۆی 3 ملیۆن و دووسەد هەزار دۆلارى لە قوماركردن لە وڵاتى ئیمارات دۆڕاند! بەڵکو ژنە ئیرانیەکەشی کە ناوی سودابی خوشدامەنە، ئەویش خەریکی قومارکردن و بە فیڕۆدانی ئەو پارە زۆرەیە، کە مەنسور بە دزی مەسعود بارزانی باوکییەوە بۆی دەنێرێت،  jژنەکە ناوی (سودابی خۆشدامەن)ە رۆژانە زیاتر لە١٠ هەزار دۆلار بە قوماركردن لە لەندەن دەدۆرینی، مەنسور زۆر شتی دیکەی بۆ کڕیوە وەکو ماشینی رۆزرۆیس، مارسدیس، بی ئێم لە گەل Penthouse لە ئیمارات بۆی کڕیوە ، ئیستاش ماشێنێکی لامبرگینی بۆ کڕیوە، ئەمیش بۆ خاتری ئەوەی دڵی کچە ئیرانیەکە رازی بێت، لە لایەکی دیکەشەوە مەنسوور بە ژنە بارزانیەکەی وتۆە کە  (سودابی خوشدامەنی) تەلاق داوە، هەروەها بە باوکیشی وەتووە، وازی لێهیناوە، چونکە مەسعود بارزانى بەهیج جۆرێک رازی نییە، كوڕەکەی لە گەڵ ئەم ژنە فارسەدا هاوسەرگیریی پێک بهێنێت. 
سەرچاوەکە ئەو نهێنییەی درکاند، کە مەنسوور ئیستا نازانیت چی بکات. سودابی ژنی سکی هەیە و حەوت مانگی دیکە دوانەی دەبێت، ئەم مندالانەش بە رێگای سروستی دروست نەبوون، بەڵکو بە رێگای (Vitro-fertillization)، سەرچاوەکەمان دەڵێت ژنە فارسەکەی مەنسوور ئافرەتێکی شەیتان و عەیارە بۆ ئەوەی مەنسوور بارزانى بە خۆیەوە گرێیبدا، هەتاوەکو بە هۆی ئەم منداڵانەوە کە لە مەنسور دەیبێت، بتوانێت بەردەوام پارەی زۆری لێبکێشێتەوە و رێگای وازهێنانی لێ بەربەست بکات. 
جێگای باسە تا ئیستا مەنسوور بە باوکی نەوتووە، کە هێشتا سودابی خوشدامەن هاوسەرێتی، بە دزییەوە لە لەندەن، لە خۆشترین ناوچەی ئەو شارەدا دەژی لە Penthouse ی راقییدا. سەرچاوەیەکی زۆر نزیک لە مەنسور، کە رۆژانە کاری بۆ دەکات ئەم هەواڵانەی بۆمان باس کرد، ئەم وێنانەش هەر ئەو سەرچاوەیە پێی داوین و دەڵێت ئیستا سودابی خوشدامەن بە هۆی مەنسورەوە خاوەنی ملیونەها دۆلارە لە ئیرانییش کەسوکارەکەی بە هۆی کچەکەیانەوە حەساونەتەوە، تەنانەت خوشکێکی سۆداب لە سەر ‌حسابی مەنسور بارزانی، سەردانی ئەوروپا دەکات و چووە بۆ ئیتالیا، فەرانسا. 
مەنسور کوری مەسعود بارزانی ئەمە یەکەم پەیوەندییکردنی نییە بە ئافرەت و رابوردنەوە، جێگای باسە لە ئیماراتیش پول و پارەی زۆری خستۆتە بەر دەستی کچێکی کورد، کە ناوی (شنۆ ع.)ە، کە لە یەکێک لە سەفەرەکانی شنۆدا بۆ دوبەی مەنسور پارەیەکی زۆری بۆ ناردووە، تا لەگەڵ ژنێکی تر بە ناوی گەلاۆیژ، کە بوکییانە، چوونەتە دوبەی بۆ نەشتەرگەریی  جوانکاری .
ئەم کچە کوردە کە ناوی شنۆیە پەیوەندیی لەگەڵ چەند کوڕێکی بنەماڵەی بارزانییدا هەیە لەوانە وەجیه بارزانى، ڕیبین بارزانی.
روونکردنەوە:
Penthouse
واتە تەواوی قاتێکی سەرەوە کە بریتییە لە چەند فلاتێک (شوقه‌) نەک تەنها دانەیەک هەمووی بۆ کڕیوە.
Vitro-fertillization
 واتە بە رێگای سروشتی منداڵ دروست نابێت، ناچار تۆوی پیاوەکە دەخەنە ناو هێلکەدانی ژنەکەوە.

کلیکی هەر یەک لەو وێنانە بکە بۆ بینینیان بە گەورەیی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە