سلێمانی... له یادی بیره‌وه‌ریدا
Tuesday, 15/11/2011, 12:00
له بیرم دێ
سلێمانی
شاری مه‌ڵبه‌ندی
پیران بوو
شاری خانه‌قای دێرین و
شاری قیبله‌ی
هه‌ژاران بوو
به بێ مۆلی به‌رپرسان و
به بێ کۆشک و به بێ ته‌لار
دیمه‌نی جوانی به‌هاری
خه‌م ڕه‌وێنی ویژدانت بوو
له خه‌لوه‌تگای شاعیرانه
له پیاسه‌ی
ده‌م ئێواران
ڕێی مامه یاره‌و سه‌رچنار
چرپه‌ی عاشقانت بوو
سلێمانی
چی بنووسم
دڵم ناخی ئازارێکه
هاواری لاوه‌کانت
نائومێدی و خه‌م شارێکه
وائیستاکه
شاری شارم
شاری
سمێڵ زل و
وورگ زل و
شاری قاقڕی ویژدانه
سلیمانی
شاری خه‌م و ئازاری من
کیژۆڵه باڵ ناسکه‌کانت
ئه‌وانه‌ی له بێ هووده‌ی
نائومێدی
خۆیان ده‌سوتێنن
شاری شارم
شاری پاڕانه‌وه‌و
هاوار
له ده‌م ڕۆله بێ باوکه‌کان
بۆ له‌تێک نان
سلێمانی
هه‌تا ئیستا
ڕه‌نگی سه‌رای ئازادی
ده‌رگای دیوه‌خانته
ێابون که‌ران و
مه‌ڵکه‌ندی
داڵده‌ی هاژارانته
هێشتا ئاڵات شه‌ڕه په‌رۆی
ناوه‌ندی حیزبه‌کانته
هه‌تا ئیستا
سۆز‌و ئاوازی
به‌ر سه‌رات
له ئاوازی کوردایه‌تی
سروودی ڕۆڵه‌کانته
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست