کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا راستە نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌ندازیاری ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری 1991 بوو، یان ڕووخێنه‌ری ناڕه‌زاییه‌کانی ١٧ی شوبات بوو؟

Friday, 09/03/2012, 12:00


ئه‌مه‌ قسه‌ی من نییه‌ کاتێک ئه‌ڵێن نه‌وشیروان مسته‌فا دروستکه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌ندازیاری ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری 1991ه‌، به‌ڵکو ئه‌مه‌ قسه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ ئێستا شوێنکه‌وتووی بزوتنه‌وه‌که‌ی ناوبراون، ئیتر نازانم تا چەندی راستە، به‌ڕای من ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی به‌هاری 1991 ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر تیادا نه‌بوایه‌ ئه‌وا ئه‌و پۆله‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ی که‌ ئێستا ده‌سه‌ڵاتی وڵاتیان له‌ ژێر ده‌ستدایه‌ هه‌موویان له‌ناو چووبوون ، چونکه‌ ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕین جه‌ماوه‌ر تیایدا به‌شدار نه‌بێت ئه‌نجامی هاوکێشه‌که‌ سفر ئه‌بێت، ئیراده‌ی گه‌ل هێنده‌ به‌هێزه‌ ئه‌گه‌ر بێ چه‌کیش بێت ئه‌وا ده‌توانێت هێزی به‌رامبه‌ر چۆک پێدا بدات ، که‌واته‌ مه‌به‌سته‌که‌م لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ هیچ که‌سێک ئه‌ندازیاری ئه‌و راپه‌ڕینانه‌ نییه‌ به‌ڵام کاتێک گه‌ل هه‌ست ئه‌کات هیزێک له‌ خۆی دروست بووه‌ پشتگیرێتی ئه‌وا بێگومان گڕ و تینی زیاتر ئه‌بێت، که‌واته‌ من ناتوانم هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌م بابه‌ته‌ دوور بخه‌مه‌وه‌ چونکه‌ به‌ڕاستی ڕۆڵی ئه‌وانی تیابووه‌ و خاوه‌نی زۆر داستانی جوانن. به‌لام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ ئێستا ناوی خۆیان ناو ناوه‌ پێشمه‌رگه‌ هیچ سیفه‌تێکی پێشمه‌رگه‌یان تیادا نیه‌ و ته‌نها ئازاری گه‌ل دەده‌ن و هیچی تر، دوای خۆپشاندانه‌کانی 17ی شوباتی 2011 که‌ به‌ زه‌بری هێز له‌ 19ی نیسان کۆتایی پیهێنرا ، له‌م ساڵدا هه‌وڵدرا دووباره‌ ئه‌وه‌ رۆژه‌ دووباره‌ بکرێته‌وه‌ به‌ڵام چ ده‌سه‌ڵات له‌ لایه‌ک و چ ئۆپۆزسیۆن له‌ لایه‌کی تر ڕێگربوون له‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی گه‌ل و به‌ هه‌موو جۆرێک هه‌وڵی شکست هێنانی ئه‌و ئیراده‌ به‌ هێزه‌ی گه‌ڵیان ئه‌دا که‌ له‌ پێناو ئازادیدا بوو ، نه‌وشیروان مسته‌فا که‌ لە ژێرەوە ئەندامانی بزووتنەوەکەی دەنارد و هاوبەشی 17ی شوباتیان کرد و تیایدا به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ندین که‌س شه‌هید و بریندار بوون ، هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی خۆشی ئه‌م ڕۆژه‌ کپ کرایه‌وه‌ و پشتی کردە جەماوەر و بێ هه‌ڵوێستی ئه‌م ئاشکرابوو ، خوا ڕه‌حمی کرد سه‌رده‌می به‌عس نه‌بوو ئه‌گینا ئێستا سلێمانی ئه‌بوو به‌ گوند و ته‌نها نه‌وشیروان مسته‌فا و شوێنکه‌وتووه‌کانی له‌ شاردا ئه‌مان و باقیه‌که‌ی تری به‌ڕێ ئه‌کران بۆ بیابانه‌کانی باشوور و ئه‌نفال ئه‌کران .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە