کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئێوە و ئەوانەشى بڕواتان پێ دەكەن ئەنسار و شەیتانن ..

Thursday, 16/09/2010, 12:00


درۆ شاخدار و كلدار و قسە هەلەق و مەلەقەكان و چیرۆكە گەوجانەكەى لیژنەكەى پارتى دواى زیاتر لەچوار مانگ بەسەر تیرۆركردنى ڕۆژنامەنوس و خوێندكار كاكە سەردەشت مەگەر بەس بە عەقڵى پارتى و سەركردایەتى و ئەندامانى پارتى و بكوژەكانى كاكە سەردەشت بخوات.

من هەرسەرەتا بۆخۆم بێ ئومیدبووم و قەشمەریم دەهات بە لیژنەیەك كە بكوژانى كاكە سەردەشت بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوى شەهیدكردنەكەى پێكى بهێنن و وەك زۆربەى ڕۆژنامەنوسان و خاوەن ژیرییەكان پێم وابوو ئەمە بۆ مەشغوڵكردن و كاتكوشتن و دەمكوتكردنە.
ئێستاش بەخێرێ ئەم لیژنەیەى كە كلكى بنەماڵە و دەسەڵاتە هاتوون كەوتونەتە قسەى پڕوپوچ و هەڵبەستنى ئەفسانە و چیرۆكى خەیاڵاوى بۆ ئەو لاوە ڕۆژنامەنوسە كە گوایە سەر بەگروپى ئەنسارسونەیە و ئەوان كوشتویانە!!!!!!!!!!!!!

بەڕاستى حەقە لەسەر ئەو تۆمەتە یەك بەیەكى بوختان چییان و ڕووڕەشان و بكوژانى ڕۆژنامەنوس كاكە سەردەشت بەردباران بكرێن ئاخر دەبێت ئەنسار چ كارێكى بە كوشتنى ڕۆژنامەنوس و خوێندكارێكى زانكۆ بێت ؟؟!!
یا ئەنسار بۆ لەناو ئەو هەموو خوێندكارەدا سەردەشتى هەڵبژارد ؟؟!! بڵێى سەردەشت سەر بەدەزگاى پاراستن یان ئاسایشى هەولێر بوبێت و چەندەها ئەندامى ئەو گروپەى دەسگیركردبێت تا ئەنساریش بەو جۆرە تۆڵەى خۆیانى لێ بكەنەوە ؟؟!!
یان دەبێت هەولێر بە فیعلى لەژێر دەستى ئەو جۆرە گروپانەى وەك ئەنسار و گروپەكەى شێخ زانایە كەچەند ساڵێك لەمەوبەر دەرهێنەرە بەناوبانگەكە (پارتى)ئەو درامایەشى نمایش كرد و چەندەها كەس بەدەستى ئەو گروپە لەناوچوون !!؟؟
ئێ ئەگەر وایە ئەى سەرۆكى هەرێم و پەرلەمان و حوكمەتمان بۆچیە لەو ناوچانە كە بەڕۆژى ڕووناك ڕۆژنامەنوسێك لەبەردەم پاسەوانە بتەكانى گەورەترین ناوەندى خوێندن بڕفێنرێت و دواى زیاتر لەچوار مانگ تازە بەتازە سەرە بەكرەیەكیان بینیوەتەوە بەهەموو ئەو چاوە كز و كوێر و زمان شیرینكراوانە و درۆیەك و بوختانێكى گەورە بۆ كاكە سەردەشت دروست بكەن ؟؟
ئەگەر لە پایتەختى هەرێمەكەتدا بەوجۆرە هێندە لاوازیت و چەند كەسێك لەزانكۆى پایتەختەكەتدا نەوەیەكت بڕفێنێت و پاشان بەبەردەم ئەو هەموو خاڵى پشكنیانەى ژێر دەسەڵاتەكەى تۆ كە جانتاى تایبەتى ئافرەتانیش دەپشكنن بەڵام گەنجێك بەدەست و چاو بەستراوى تێپەڕێنن بۆ موسڵ ئەى میللەت تۆى بۆ چیە؟؟؟!!!

ڕاپۆرتە بوختانیەكەى لیژنە سەیر و سەمەرەكەى پارتى لە ئێستادا هێندە جێى تێڕامان نیە !!چونكە دەسەڵاتێك كە نەوەكەى بەو شێوازە گەوج و گێلانەیە بكوژێت دەكرێت و دەبێت چاوەڕێى سیناریۆ و بوختانێكى لەو جۆرە لە ئەنسار و شەیتانەكانى بكەین كە چوارمانگە خەریكى نوسینەوەى ئەو جۆرە سیناریۆیەن ..!!!

ئەگەر ئێوە سەردەشتان كرد بە ئەنسار و سوننە و تیرۆریست ئەوا دڵنیابن پێش دروست بون و دەم چەوركردنتان هەموو عەقڵ و ویژدانێكى زیندوو ئێوەى بە ئەنسار و شەیتان زانیوە و دەزانێت ..چونكە درۆ و بوختان و كلكایەتى كردنى ستەمكاران جگە لە كارى شەیتان و ئەنسارانى شەیتان كارى هیچ كەسێكى خاوەن عەقڵ نیە ئەو راپۆرتەشى بڵاوتان كردەوە پێم وابێت پارتى و دەسەڵاتەكەى وەك چۆن لە سیناریۆى كوشتنى كاكە سەردەشت كەوتە هەڵەیەكى ستراتیژیەوە لە بڵاوكردنەوەى ئەم ڕاپۆرتەش جارێكى تر كەوتەوە هەڵەیەكى گەورە و ڕووڕەشانە .ڕووڕەشى بۆ ئەو كەسەشى بڕواتان پێ دەكات و دەبێتە ئەنساروشەیتان ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە