ئه‌رگه‌نه‌کۆن 500 کوردی ئێزدی کوشتوه
Wednesday, 01/12/2010, 12:00
14 که‌س له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی یه‌کیتی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی تورک (TIBT) دانیان به‌وه دانا که ئه‌وان قه‌تڵوعامی شه‌نگالیان ئه‌نجام داوه.
به گوێره‌ی ئیفادی ئه‌و 14 ئه‌ندامه‌ی کۆمیته‌ی (TIBT) که له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره‌وه وه‌رگیراوه، 4 که‌سی سه‌ر به‌و رێکخراوه ده‌ستیان هه‌بووه له کوشتنی 500 کوردی ئێزدی له ده‌ڤه‌ری شه‌نگال. هه‌روه‌ها هێرش بۆ سه‌ر ئه‌حمه‌د تورکیش له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه رێکخراوه.
لێپرسینه‌وه‌کانی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره له‌و 14 که‌سه که له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی 24 و 25ی نۆڤه‌مبه‌ر له 9 شاری تورکیا قۆڵبه‌ست کران، دزه‌یان کردۆته ئاژانسی فورات.
به‌گوێره‌ی ئیفاده‌ی ئه‌و که‌سانه، قه‌تڵوعامی شه‌نگال که ئوگستی 2007 پێکهات و له ئه‌نجامیدا 500 کوردی ئێزدی گیانیان له ده‌ستدا، کاری ئه‌وان بووه و هه‌روه‌ها هێرش بۆ سه‌ر باره‌گای یه‌کێتی نیشتمانی له که‌رکوک و هێرش دژی عه‌شیره‌کانی عه‌ره‌ب له که‌رکووکیش له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پێکهاتوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست