کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگەواز بۆ کوردانی بەریتانیا

Thursday, 22/09/2011, 12:00


 ئەنجومەنی پژاک/بەریتانیا بەهاوبەشی لەگەڵ یەکێتی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یە ژە رە کە)وڕێکخراوی ژنانی رۆژبەمەبەستی شەرمەزارکرد و کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمیڕاڵی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی چالاکی یەکی پرۆتستۆیی لە شاری لەندەن،لەگەل ئەوەی هێرش و ئامادەکاری یەکانی پەلاماردانی ئیرادەی ئازادی خوزانەی گەلەکەمان لە هەرچوار پارچەی کوردستان بۆ لاوازکردن ولەبار بردنی دەسکەوتەکانی ،هەروەها سەرلەنوێ سەپاندنی کۆیلایەتی بەسەر گەلی کوردا ،وێڕای ئەوەی کە گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین لەترۆپکی تێکۆشانی ئازادیخوازانەدان و یەک لەدوای یەکی سیستەمە دیکتاتۆرەکان ڕادەماڵن ،لەدۆخێکی بەوجۆرەدا دەوڵەتانی سەردەست و جیهانی ناخوازن گەلی کورد بەڕێبەرایەتی تەڤگەرە ئازادی خوازەکەی لەدیزاینی نوێی ناوچەکەدا ستاتۆی خۆی بداتە جێگیرکردن ،لەهەمانکاتدا گەلی کورد لەهەموولایەکەوە دوچاری فشار و هێرشی هەمەلایەنەو هەمەجۆر دەکەنەوە بەمەبەستی تێکشکانی ئیرادەی ئازادی خوازانەی وناخوازن پرسە ڕەواکەی بەشێوازێکی ئاشتی خوازانە و دیموکراتیانە بدەنە قبوڵکردن سەرەڕای چەندین دەرفەتی ئاگر بەستی یەکلایەنە و هەوڵ و تێکۆشانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لەپێناو چارەسەری ئاشتیخوازانە هەروەها ئامادەکردنی نەخشەڕێی چارەسەری ،هێرش و گوشارەکان بۆسەر گەلی کورد رۆژ لەدوای ڕۆژ لەزیاد بوندایە و ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە باکوری ووڵات بەپۆل ڕاپێچی زیندانەکانی دەوڵەتی فاشستی تورک دەکرێن بۆردومانەکانی فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک لەپەلاماردان و سوتماکردنی خاکی کوردستان و کوشتن و پارچە پارچەکردنی ژن و پیر و گەنج ومنداڵ دەستناپارێزن لەهەمان کاتدا هەڕەشەی سەپاندنی تەسلیمیەت بەسەر تەڤگەری ئازادی خوازی گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی پ ك ك لەجۆری پلانگێڕێ سەر پڵنگەکانی تامیل لەسریلانکا دەکەن هەروەها لەبەرامبەردا وێڕای درێژکردنی دەستی ئاشتی خوازانەی ڕێبەر ئاپۆ لەزیندانی بەدناوی ئیمیڕاڵیدا لەهەل و مەرجێکی سەختی گۆشەگیری و سەربازیدا دەوڵەتی فاشستی تورک بۆماوەی زیاتر لە ٦٠ رۆژە ڕێگیری لە دیداری هەفتانەی ڕێبەر ئاپۆ دەکات وبەهیچ جۆرێک هەواڵی نازانرێت ،بۆیە داوا لە ڕەوەندی کورد لەوڵاتی بەریتانیا دەکەین وەک پرەنسیپێکی ویژدانی لە ڕێبەر ئاپۆ خاوەندەرکەون کە تەواوی ژیان و هزرو توانستی خۆی بۆ ئازادی گەلەکەی تەرخانکرد ، لەخۆپیشاندانی پرۆتستۆیی رۆژی شەممە ٢٤ی سەپتەمبەرکاتژمێر ٢ بۆ ٥ لەم ناونیشانەی لای خوارەوە بەشدار ببن.
11Portland Gardns
London
N4 1HU 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە