به‌ییاننامه‌ی کۆمیته‌ی پشتگیری له لیستی گۆڕان له شاری ڤانکوڤه‌ری کانادا
Monday, 29/06/2009, 12:00
کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان !
کورده ئاواره‌کانی نیشته‌جێ ی تاراوگه و بێ به‌ش کراو له مافی ده‌نگدان
سڵاوتان لێ بێت .....
18 ساڵ به‌رله ئێستا ڕاپه‌رینی گه‌لی کوردمان له باشووری کوردستان هیوایه‌کی گه‌وره‌ی له دڵ و مێشکی هه‌مومان دروست کرد
17 ساڵ به‌رله ئێستا روومان کرده بنکه‌ی سندووقه‌کانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پیکهاتنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
17 ساڵ به‌رله ئێستا ده‌نگمان دا بۆ په‌رله‌مانێک که نوێنه‌رایه‌تی تاکه‌کانی کورد و ،دانه‌ری یاساکانی به‌رێوه‌بردنی ولات بێت .نه‌ک په‌رله‌مانێک که به فیتی مه‌کته‌ب سیاسیه‌کان دا‌نیشێت و رابکات .
17 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌نگمان دا بۆ حکوومه‌تێک که حکوومه‌تی هه‌موومان بێت . دادوه‌ری و یه‌کسانی ،ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ تیاییدا به‌رقه‌رار بێت . نه‌ک به حکوومه‌تێک که ده‌سته‌لاتی بنه‌ماڵه به بنه‌مای یاسا‌و حوکمرانی ولات بگرێت .
17 ساڵ به‌رله ئێستا ده‌نگمان دا بۆ حکوومه‌تێک که پالپشتی لاوه‌کانمان بێت و هێز و توانا‌و به‌هره‌کانیان به بناغه‌ی پێشکه‌وتنی ولات بزانێت .نه‌ک حکوومه‌تێک که سه‌رچاوه‌ی بێ ئومێدی و لاوازی که‌سایه‌تی و ئاواره بوونیان بێت .
17 سال به‌رله ئێستا ده‌نگمان دا بە حکوومه‌تێک که پال پشت و پشتیوانی بزووتنه‌وەی ئازادیخوازانه‌ی پارچه‌کانی تری کوردستان بێت .نه‌ک یاری به‌خه‌بات و تێکۆشانیان بکات و دیپلۆماسیه‌ت له سه‌ر حسابی خوێنی رۆله‌کانیان به‌رێوه به‌رێت .
17 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌نگمان دا بۆ ئارام کردنی رۆحی شه‌هیده نه‌مره‌کانمان و دادگایی کردنی ئه‌ندازیارانی ئه‌نفال و کیمیاباران و کورد به کۆمه‌ل کوشتن ، نه‌ک به دیفاع کردن له تاوانباران و به دۆست ناساندن و ده‌ربازکردنیان .
17 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌نگمان دا بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه دابراوه‌کان و دیاری کردنی سنووری باشووری کوردستان ، نه‌ک به له ده‌ستدان و به‌خشینی ئه‌و ناوچانه‌و دڵ و قودسی کوردستان به مه‌رحه‌بای بێگانه‌یه‌ک .
17 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌نگمان دا بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌لگایه‌ک که ریکخراوه مه‌دنیه‌کان هه‌لقولاوی ناو جه‌ماوه‌ر بن و نوینه‌ری چین و توێژه‌کان بن ، نه‌ک به کۆمه‌لگایه‌ک که ریکخراوه دیموکراتیه‌کان هه‌ڵقولاوی حیزبه‌کان و نوینه‌رایه‌تی ئه‌وان بن له کۆمه‌لگادا .
17 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌نگمان دا بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌ک که پیاو و ژن تیاییدا یه‌کسان بن ،نه‌ک رۆژانه ژنه‌کان به‌ردباران و گولله‌باران و توشی خۆسوتاندن بکرێن و ، نوێنه‌ره‌کانیشیان له خزمه‌ت رازاننه‌وه‌ی شه‌وه سووره‌کاندا به‌کار بهێنرێن .
17 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌نگمان دا بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌ک که یاسا سه‌روه‌ر بێت ، نه‌ک پارتسالاری و بنه‌ماله‌و مه‌جلیس قیاده سه‌وری یه‌کان .
ئه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی به‌شه‌رفی کوردستان !
ره‌وندی کوردی تاراوگه !
لای هه‌موومان ئاشکرایه ، ئه‌وه 17 ساڵه هه‌ردوو حیزبی دهستهلاتداری باشووری کوردستان (یه‌کیه‌تی و پارتی) له ژێر ناوی حکوومه‌ت و پارله‌مان ،له پشت ده‌رگا داخراوه‌کان و له دیوه‌خانی بنه‌ماڵه‌و مه‌کته‌ب سیاسیه‌کان و ،له ژێر ناوی جۆراوجۆر‌و رێکه‌وتنی ستراتێژی ، ده‌سکه‌وته‌کانی راپه‌رین دهکهنە قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و حیزب و بنه‌ماڵه‌کانیان .له‌و ریگایه‌ش دا سه‌رکه‌وتنی باشیان به‌ده‌ست هێناوه‌و ،و ئه‌گه‌ر به‌زووترین کات رێگریان لێ نه‌کرێت ئه‌و تروسکای یه‌ی له په‌نجه‌ره‌ی هیوادا ده‌بینرێت نامێنێت و دوارۆژی هه‌ر هه‌موومان تاریک و لیڵ ده‌بێت .
هاوولاتیانی هێژا !
له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و مهینهتیانهو ، له پێناو رێگرتن له سه‌پاندنی یه‌کجاره‌کی ده‌سته‌لاتی بنه‌ماڵه به سه‌ر یاسادا ، مرۆڤه پاک و دلسۆزو به‌ئه‌مه‌که‌کانی کوردستان له ده‌وری بزووتنه‌وه‌یه‌ک به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی گۆران کۆ بونه‌ته‌وه‌و ، داوای گۆرینی سیسته‌مه‌ی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیداری کوردستان ده‌که‌ن ، و له هه‌لبژاردنی ئه‌مجاره‌ی کوردستان به‌لیستی گۆران واته لیستی ژماره 57 به‌شدار ده‌بن .
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی به ناو گۆران ، هه‌لێکی مێژوویی یه که نابێ و ناکرێ پشتیوانی لێ نه‌که‌ین تاکو له هه‌لبژاردنی ئه‌م جاره‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ، ده‌سته‌لاتی حوکمرانی بگرێته ده‌ست و حوکمرانی کوردستان له بنه‌ماڵه‌یی یه‌وه بگوازێته‌وه بۆ حوکمرانی په‌رله‌مان و یاسا .
بۆیه به بیرورای ئێمه کاتی ئه‌وه‌یه که هه‌موو تاکێکی کورد هوشیار بێته‌وه‌و ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی خۆی به جێ بگه‌ینی و له‌و قۆناغه ناسکه‌دا خۆی شه‌رمه‌زاری مێژوو نه‌کات و ،به به‌لێنه بریقه‌داره‌کانی پارتی و یه‌کیه‌تی فریو نهخواتو له‌سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان ویژدانی خۆیان ئاسوده بکه‌ن .
ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی پشتگیری له لیستی گۆران له ولاتی کانه‌دا ، له‌گه‌ل راگه‌یاندنی کۆمیته‌که‌مان له شاری ڤانکوڤه‌ر ، که له چه‌ندین که‌سایه‌تی رۆشنبیر و به ئه‌زموون پێک هاتوه ، داوا له هه‌موو ره‌وه‌ندی کورد له کانه‌دا ده‌که‌ین که هاوکارمان بن .
سه‌رکه‌وتنی لیستی گۆران سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کورده و ئارامی رۆحی شه‌هیدانه ...
بۆ په‌یوه‌ندی کردن به کۆمیته‌که‌مان تکایه په‌یوه‌ندی بکه به‌و ئیمهیل و ژماره ته‌له‌فۆنانه
Phone: 604-6441967, 604-9703895, 778-2389384, 604-6711673, 604-6849867
E-mail:
[email protected] ,
[email protected] ,
[email protected],
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست