کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئيجرا بارزانی ٢٠ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهينان و خانوبه‌ره‌ی داگير كردووه‌

Wednesday, 21/09/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری دهۆك
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ نووسينگه‌ی ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان كۆچه‌ر پاريزگاری دهۆك، ئه‌وی ئاشكرا كرد,‌ كه‌ ئيجرا بارزانی سكرتيری پێشووی نێچيره‌ڤان بارزانی و به‌رپرسی پرۆژه‌ تايبه‌ته‌كانی نێچير له‌ گروپی كۆمپانياكانی سه‌لاحه‌دين ،به‌ هۆی برياره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی به‌ناو راگرتنی پرۆژه‌ی ئاوه‌دانی و وه‌به‌رهينانه‌وه‌، كه‌ سه‌رتاپيی شكست و فه‌شه‌ل هينان بووه‌، ئيجرا بارزانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ دهۆك ده‌ستی گرتووه‌ به‌ سه‌ر ٢٠ پرۆژه‌ی زه‌به‌لاح و مه‌زنی ناو شاری دهۆك و زاخۆ و سه‌رسه‌نگ دا، ئيستا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌مكوتی خه‌لكی بكه‌ن چ به‌ هه‌ره‌شه‌و چ به‌ناوی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌دا، زۆربه‌ی خاوه‌ن پرۆژه‌كانيان به‌ كه‌مترين نرخ ده‌مكوت كردووه‌، ئيستا هه‌ريه‌كه‌ له‌ سه‌باح مولحيم راويژكاری نيچيره‌ڤان بارزانی و ئه‌بو به‌نگين راويژكاری پيشووی نيچيره‌ڤان سه‌رپه‌رشتياری گروپی كۆمپانياكانی سه‌لاحه‌دين هه‌ر ٢٠ خاوه‌ن پرۆژه‌كانيان بانگ كردووه‌و يه‌كی به‌ ٢٠ ده‌فته‌ر دۆلار به‌ زمانی هه‌رەشه‌ی كوشتنه‌وه‌ ده‌مكوت كردووه‌ تا رازيان بكه‌ن!
يه‌كيك له‌ خاوه‌ن پرۆژه‌كان به‌ناوی سالم زيباری ئاماده‌نه‌بووه‌ هيچ قه‌ره‌بوويه‌ك وه‌ربگريت و برياری داوه‌ كيشه‌كه‌ی بگه‌يه‌نيته‌ سه‌رۆكايه‌تی هه‌ريم و دادگای نيو ده‌وله‌تی له‌ لاهی له‌ هۆلندا چونكه‌ پرۆژه‌كه‌ بريتی يه‌ له‌ دروست كردنی ٥٠٠ خانوو بايی ٢٠٠ مليۆن دۆلاره‌، له‌ گه‌ل هاولاتيه‌كی عه‌ره‌بی ئيماراتی شه‌ريكه‌، كيشه‌كه‌يان گه‌ياندۆته‌لای شيخ حمه‌دی ئه‌ميری دوبه‌ی و سه‌رۆك وه‌زيرانی ئيمارات.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ كه‌، ئه‌بو به‌نگين كه‌ كۆنه‌ شه‌ريكی عوده‌يی بووه‌، ٥ پرۆژه‌ی به‌ لوله‌ی چه‌ك له‌ خاوه‌نه‌كانيان سه‌ندۆته‌وه‌، هه‌ره‌شی كوشتنی ليكردون به‌ناوی نيچيره‌ڤان بارزانی يه‌وه‌و، ئه‌وه‌ش باسكراوه‌ كه‌ حاجی مه‌شهور گه‌وره‌ سه‌رمايه‌داری بادينی برياری داوه‌ هه‌ر پرۆژه‌يه‌ك به‌ زۆرداری له‌ خه‌ڵكی بسه‌نيردريته‌وه‌ ئه‌و نه‌بيته‌ شه‌ريكی نيچيره‌ڤان بارزانی !
حاجی مه‌شهور خاوه‌نی هۆتيل و مۆتيل و بازارگای گه‌وره‌ی (مازێ)يه‌و له‌ ٣٠ پرۆژه‌ی ديكه‌ زياتر له‌ ١٥ ساله‌ شه‌ريكی نيچيره‌ڤان بارزانی يه‌!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ ئه‌و برياره‌ی مه‌سعودبارزانی بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ماله‌كه‌ی زياتر ده‌وڵه‌مه‌ندبكات هه‌رچی ئه‌و پرۆژانه‌شه‌ كه‌ كيشه‌يان نه‌بووه‌ جارێكی ديكه‌ ده‌ستيان به‌سه‌ردا گيراوه‌ته‌وه‌و پاراستن و كوتله‌كه‌ی نيچيره‌ڤان بارزانی بۆ خويانی داگير كردووه‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە