کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


به‌ڵگه‌یه‌ک فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر به‌ درۆده‌خاته‌وه‌، که‌ چل ده‌فته‌ر دۆلاری وه‌رگرتووه‌‌

Tuesday, 21/04/2009, 12:00

2235 بینراوە


له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا به‌ ناونیشانی "خۆم له‌ مام جه‌لال ‌و نه‌وشیروان مسته‌فا به‌كه‌متر نازانم" که‌ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ ژماره‌ (167) له‌گه‌ڵ فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادردا کردوویه‌تی، فه‌ره‌یدون وا ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ پاش ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئوتێل پاڵاس، له‌ لایه‌ن حکومه‌ت و یه‌کێتییه‌وه‌ قه‌ره‌بوو نه‌کراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ دوایین قسه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا ده‌ڵێ: خه‌ڵك باسی‌ پاره‌ ده‌كات، من له‌شاری‌ سلێمانیدا خانووم نییه‌، كه‌م به‌رپرس هه‌یه‌ له‌ یه‌كێتی‌ خانوی‌ نه‌بێت، من خانوم نییه‌، ئێستا كرێچیم ‌و رووشم نایه‌ت بچمه‌ خانووه‌كه‌وه‌، له‌ماڵی‌ براكه‌م دانیشتووم. به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ کوردستانپۆست ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ستکه‌وتووه‌، قسه‌کانی فه‌ره‌یدون به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌، تێدا به‌ فه‌رمانی جه‌لال تاڵه‌بانی بڕی چل ده‌فته‌ر دۆلاری بۆ سه‌رفکراوه‌، واته‌ چوارسه‌د هه‌زار دۆلار، نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌ به‌ڵکو په‌یامنێره‌که‌مان به‌دواداچوونی کرد، که به‌ فه‌رمانی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ بڕی یه‌ک ملیۆن و نیو دۆلاری دائیره‌ی ضه‌ریبه‌ش خۆش بوون، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا که‌ له‌ کاتی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتێل پلاسدا له‌ سلێمانی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هاوڵاتیی و سه‌یاره‌ به‌رکه‌وتن، له‌ لایه‌ن حکومه‌ت و یه‌کێتییه‌وه‌ هیچ که‌س یارمه‌تییان پێ نه‌دراو قه‌ره‌بووش نه‌کرانه‌وه‌، بۆ زنیاری هه‌موو لایه‌ک، فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر که‌سایه‌تییه‌کی چروک و سه‌فیلی ناو یه‌کێتیی نیشتیمانییه‌، یه‌که‌م که‌سێکه‌ که‌ له‌ دوای ڕاپه‌ڕین ده‌ستی دایه‌ دزین و ئاودیوکردنی ئامێر و که‌لوپه‌له‌ به‌نرخه‌کانی کوردستان، ئیستا ئه‌م به‌ڕێزه‌ له‌ ئوتێل په‌لاس مه‌لها و قومارخانه‌ به‌ڕیوه‌ده‌بات و ناوبانگی به‌ که‌سێکی زۆر سووک ده‌رکردووه‌، ئافه‌ره‌ته‌ له‌شفرۆشه‌کان که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌هێنرێن له‌ لای ئه‌و پێی غه‌ریبییان ده‌که‌نه‌وه‌.
تکایه‌ کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن بۆ بینینی به‌ڵگه‌که‌:

http://www.kurdistanpost.info/pdf_filer/fereydun.pdf

بۆ خوێندنه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

http://www.awene.com/Rojname/167/1673.pdf


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)