کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌وه‌ی‌ بینرا و بیسترا ده‌ریخست، که‌ هه‌ڵوێستی‌‌ یه‌كگرتوو ترسنۆكانه‌یه‌

Sunday, 30/01/2011, 12:00


سه‌لمان كۆچه‌ری‌

دوای‌ زوڵم زۆرێكی‌ زۆری‌ ده‌سته‌لاته‌ تۆلیتاره‌كان له‌ ڕۆژهه‌لاتی‌ ناوه‌راست و پێشبڕیكێی‌ پیرانی‌ ده‌سته‌ڵات له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی‌ كۆرسی‌ گه‌لی‌ عه‌ره‌ب چینی‌ هه‌ژار و ڕۆشنبیر دیواره‌كانی‌ ده‌سته‌ڵاتیان شكاند و كه‌وتنه‌ خۆ، محمد بو عه‌لی‌ 24 ساڵان له‌ تونس به‌ گڕدانی‌ جه‌سته‌ی‌ خۆی‌ ئازادی‌ بۆ تونسیه‌كان كڕی‌ به‌جۆرێك ئه‌و گڕه‌ی‌ محمد بو عه‌لی‌ نه‌كوژایه‌وه‌ كه‌ ڕق و كینی‌ جه‌ماوه‌ر له‌دژی‌ ده‌سته‌ڵاتی‌ تۆتالیتاری‌ هه‌موو سوچێكی‌ تونسی‌ گرته‌وه‌ هه‌ر ئه‌و شۆِڕشه‌ بوو ته‌نیه‌وه‌ ئێستا میسریش خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ ده‌سته‌ خوشكی‌ تونس.

ئه‌موو خۆپێشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریانه‌ له‌ ولاتێكه‌وه‌ بۆ وڵاتێكی‌ تر ده‌گوازرێنه‌وه‌ و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوین دروست ده‌كات، بۆیه‌ ژیرترین ده‌سته‌ڵات حكومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێش ڕووداو بكه‌وێت به‌ر له‌ هه‌موو شتێك خۆی‌ چاك بكات و حكومه‌تیش له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌ بگۆڕدرێت.

وه‌ك دیاره‌ له‌ كوردستانیش لایه‌نه‌كانی‌ ئۆپۆزیسیۆن و خه‌ڵك به‌ گشتی‌ به‌و ڕووداوه‌نه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست دڵخۆش بوون به‌ڵام ده‌سته‌ڵاته‌كان هه‌رگیز به‌وه‌ دڵخۆش نین كه‌ ده‌نگی‌ جه‌ماوه‌ری‌ بێته‌ سه‌ر شه‌قام چوونی‌ وه‌ك كورد وته‌نی‌ " كه‌چه‌ڵ له‌ خۆی‌ به‌ شكه‌"، ئه‌وه‌ی‌ من ده‌مه‌وێت له‌سه‌ری‌ بڕۆم په‌یوه‌ندی‌ نێوان یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ و ڕوداوه‌كانی‌ میسره‌ كه‌ تێیدا له‌ میسر خۆپێشاندانێكی‌ جه‌ماوه‌ری‌ دروست بووه‌و شوكر بۆ خودا اخوانی‌ میر دوای‌ 100 ساڵ ئێستا ده‌ڵێت منیش له‌و ده‌سته‌ڵاته‌ قبوڵ ناكه‌م، هه‌رچه‌نده‌ تاكو ئێستا 120 زیندانی‌ ئیخوان هه‌یه‌ گه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ ئیخوان له‌ جێگه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ چووبانه‌ ناو زیندانه‌كانه‌وه‌ ڕژابانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌مێك بوو ئه‌وه‌ی‌ ئێستا له‌ میسر هه‌یه‌ ڕویده‌دا.

به‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ له‌ كوردستان له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ خۆپێشاندانه‌كانی‌ میسر كه‌وته‌ چه‌پڵه‌ لێدان بۆ خه‌ڵكی‌ میسر و وه‌ك شتێك شانازی‌ به‌ ئیخوانه‌وه‌ ده‌كرد به‌ڵام دوایین به‌یاننامه‌ی‌ یه‌كگرتوو له‌سه‌ر ڕه‌وشی‌ هه‌رێم و به‌یانه‌كه‌ی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ته‌واوه‌تی‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌لماند كه‌ یه‌كگرتوو دو ویفاق ده‌رچوو له‌نێوان میسر و كوردستاندا.

له‌ چه‌ند خاڵێكدا لاوازی‌ یه‌كگرتوو ده‌خه‌مه‌ ڕوو:
1- گوێزانه‌وه‌ی‌ ڕووداوه‌كانی‌ میسر له‌لایه‌ن یه‌كگرتووه‌و پێداهه‌ڵدانی‌ مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ یه‌كگرتوو بڕوای‌ به‌خۆپێشاندانه‌كانی‌ میسر هه‌یه‌ به‌لام زۆر نامۆیه‌ كاتێك یه‌كگرتوو له‌ شاشه‌كه‌یانه‌وه‌ خۆپێشاندانه‌كانی‌ میسر ڕوماڵ ده‌كات و له‌ واقعی‌ كوردستانیشدا بڕوای‌ به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ نییه‌، له‌دوای‌ ئه‌و به‌یانه‌ ده‌بوایه‌ یه‌كگرتوو بڕیاریدابا كه‌ هیچ شتێك له‌سه‌ر میسر و ئیخوانه‌كانی‌ وێ‌ نه‌قڵ نه‌كرێت چونكه‌ ئه‌و ده‌بێته‌ سیاسه‌تی‌ دوو ڕوویی‌.

2- له‌ به‌یانه‌كه‌ی‌ یه‌كگرتوودا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ یه‌كگرتوو پارێزگاری‌ له‌ ئه‌زموونی‌ كوردستان ده‌كات ئه‌وه‌ش ڕێك ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ یه‌كگرتوو ئیدانه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات چونكه‌ ده‌بێت لایه‌نێك هه‌بێت ئه‌و ئه‌زموونه‌ تێك بدات، نه‌خێر هیچ كه‌سێك به‌ گۆڕانیشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تێكچوونی‌ كوردستاندا نییه‌ به‌ڵام ڕاستیه‌ك هه‌یه‌ ده‌بێت بزانین گه‌نده‌ڵی‌ له‌سه‌رانسه‌ری‌ كوردستاندا هه‌یه‌و بێده‌نگ بوون لێی‌ گوناهه‌.

3- یه‌كگرتوو حیزبێكی‌ ئیسلامیه‌ دیاره‌ به‌ گوێره‌ی‌ ئاینی‌ ئیسلام هه‌ر كه‌سێك پشتگیری‌ له‌ زۆر و زۆرداری‌ و سیسته‌می‌ نادادپه‌روه‌ری‌ بكات ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌وان تاونباره‌ كه‌واته‌ لیِره‌دا یه‌كگرتوو ده‌بێت ئه‌و پرسیاره‌ جواب بداته‌وه‌ ئایا بێده‌نگ بوونی‌ له‌ ئاست نادادپه‌روه‌ری‌ و ناعه‌داله‌تی‌ حوكمی‌ له‌ ئیسلامدا چییه‌؟

4- ئۆپۆزیسیۆن بوونی‌ یه‌كگرتوو به‌و به‌یانه‌ ده‌كه‌وێته‌ گومانه‌وه‌ چونكه‌ ناكرێت تۆ خۆت به‌ ئۆپۆزیسیۆن بزانیت له‌و لاشه‌وه‌ له ‌نێو كۆبوونه‌وه‌ داخراوه‌كانی‌ ده‌سته‌لاتدا لێیی‌ پاڵبده‌یته‌وه‌ و پاشن لێدوان ده‌ر بكه‌یت.

5- ده‌بواییه‌ یه‌كگرتوو له‌ جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ پاڵ بداته‌ لایه‌نێك باسی‌ له‌ سیسته‌می‌ نادادپه‌روه‌ری‌ لاوازی‌ په‌رله‌مان كردبایه‌ كه‌ تاكو ئێستا نه‌یتوانیوه‌ بچوكترین كه‌سی‌ حوكمی‌ و حیزبی‌ ئیدانه‌ بكات.

6- تا ئێستا یه‌كگرتوو نه‌یتوانیوه‌ هه‌ڵوێستێك وه‌ربگرێت كه‌ دژی‌ ده‌سته‌ڵات بێت نمونه‌ی‌ یه‌كگرتوو وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكێك وایه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ جۆگه‌له‌یه‌ك ببپه‌ڕنه‌وه‌، بابای‌ یه‌كگرتوو ده‌ڵێت من خۆم له‌ جۆگه‌له‌كه‌ ناده‌م و چاوڕێ ده‌كات تاكو هه‌موو كه‌سه‌كان ده‌په‌ڕنه‌وه‌ ئینجا بابای‌ یه‌كگرتوو خۆ له‌و جۆگه‌له‌یه‌ ده‌دات گه‌ر بچوكیش بێت، به‌ڕاستی‌ ناكرێت چاوڕێی‌ ئه‌وه‌ ببین كه‌ بزانین بارودۆخ چیمان لێ به‌سه‌ر دێنێت به‌ڵكو ده‌بێت خه‌ڵك خۆی‌ بارودۆخ بگۆڕێت.

7- له‌ هه‌مووی‌ ناخۆشتر گوێ‌ نه‌گرتنه‌ له‌ شه‌قامی‌ گشتی‌ یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵیش باش ده‌زانن زۆرینه‌ی‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین چیتر به‌باڵ و شانی‌ ده‌سته‌ڵاتدا هه‌ڵبنێن و هه‌ر ده‌ست به‌ كڵاوی‌ خۆیانه‌وه‌ بگرن با نه‌یبا چونكه‌ ئه‌و بایه‌ی‌ كلاوه‌كه‌ی‌ كه‌سێك ده‌بات كڵاوی‌ كه‌سی‌ تریش ده‌بات، به‌و هیوایه‌ی‌ چیتر یه‌كگرتوو بێده‌نگی‌ نه‌نوێنێت و به‌شان و باڵی‌ میسریه‌ ئازاكان هه‌ڵنه‌دات و خۆشی‌ پاشه‌كشه‌ بكات و خلیسكانه‌ بجوڵێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە