کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاوانێکیتری تورکی تیرۆرست دژ به‌ کورد

Thursday, 10/01/2013, 12:00


 



حکوومه‌تی تورکی چه‌په‌ڵ وتیرۆرست، هاوڕێکانی مه‌سعود ونێچیربه‌رزانی تاوانێکیتری گه‌وره‌یان دژ به‌ کورد ئه‌نجامدا. ئه‌م تیرۆرستانه‌ خه‌باتکه‌ری ڕێگای کوردایه‌تی وسه‌رکرده‌ی په‌که‌که‌ ساکینه‌ جانسز که‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری په‌که‌که‌یه‌‌ له‌ فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ دوو ئافره‌تی کوردی چالاکوانیتر تیرۆرکرد.
ئه‌م کرداره‌ چه‌په‌ڵه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر ڕق وکینه‌ ودوژمنایه‌تیی تورک بۆ میله‌تی کورد لاده‌دات هه‌روه‌ها نیاز ومه‌به‌ستی خراپیان بۆ چارسه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد به‌گفتوگۆ وئاشتی ئاشکراده‌کات۰
ده‌وڵه‌تی تورک له‌م دانوستانه‌ی ئێستا له‌ ئارادایه‌ له‌گه‌ڵ عبداڵڵه‌ئۆجه‌ڵاندا جه‌خت له‌ سه‌ر کۆچکردنی سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که‌ دوای چه‌کدانان بۆ ده‌ره‌وی تورکیا ده‌کات. تورک ده‌یه‌وێت ئاوا له‌ده‌ره‌وه‌ دانه‌دانه‌ تیرۆریانبکات وله‌ناویان به‌رێت.
باده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا وهه‌مووجیهان بزانن کێ تیرۆسته،‌ په‌که‌که‌ که‌ به‌فێڵی تورک له‌زۆر ده‌وڵه‌ت قه‌ده‌غه‌ وبه‌دناو کراوه‌ یان تیرۆرستی ڕاسته‌قینه‌ ده‌وڵه‌تی تورکه‌ که‌ له‌ناو خاکی فه‌ره‌نسادا کاری چه‌په‌ڵ به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، که‌له‌ عورف وقانووندا ته‌عه‌ددایه‌ له‌وده‌وڵه‌ته‌.
وه‌کوو دیاره‌ تورک، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سیناریۆی سه‌ددامی گۆڕبه‌گۆڕ له‌گه‌ڵ کوردا دووباره‌ بکاته‌وه‌.
حکوومه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ کوردا له‌ ساڵی حه‌فتای سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌یانی یازده‌ی ئازاری ده‌رکرد گوایه‌ به‌ ئاشتی مه‌سه‌له‌ی کورد چاره‌سه‌رده‌کات، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌و چوارساڵه‌ی دوای به‌یانه‌که‌ چه‌نده‌ها هه‌وڵی تیرۆرکردنی سه‌رکرده‌کانی کوردی له‌ به‌غدا وکوردستان ده‌دا، وهێڕشێکی نائه‌خلاقی، دڕندانه‌ ونامرۆڤانه‌یان کرده‌ سه‌ر کورده‌ فه‌یلییه‌کان، ماڵیان تاڵانکرا، سه‌دان لاو وگه‌نجیان له‌ زینداندا له‌ ناوبران و
به‌شێکی زۆریان سنوورداشی ئێران کران.
کورد ده‌بێت ئێستا که‌ گفت وگۆ له‌ ئارادایه‌ زۆرتر به‌هوشیارییه‌وه‌ هه‌نگاو بنێن وبجووڵێن، کورد چه‌کی هه‌ڵنه‌گرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی عه‌فو ومه‌رحه‌مه‌تی ئه‌ردۆغان بێت. کورد به‌هێزه‌ وده‌وڵه‌تی تورک له‌بارێکی ناله‌بادایه‌. بۆیه‌ ده‌بێت ئێمه‌ مه‌رج دابنێین نه‌ک ئه‌وان. باهێزی چه‌کداری په‌که‌که‌ش هاوکات له‌ گه‌ڵ گفت وگۆکاندا چه‌پۆکی شێرانه‌ له‌ سوپابده‌ن وتۆڵه‌مان، تۆڵه‌ی ئه‌م شه‌هیدانه‌مان بۆبکه‌نه‌وه‌۰


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە