کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە بەڵگەوە قیادەموەقەتە پێش پاسداران کەوتوون بۆ لێدانی حیزبی دیموکرات

Monday, 28/04/2014, 12:00


بە بەڵگەوە کوردستانپۆست بۆ یەکەمجار ڤیدیۆیەکی ساڵانی ١٩٨٠ پیشان دەدات، کە چۆن چەنکدارەکانی قیادە موەقەتە پێش پاسدارانی ئێران کەوتوون دژی کوردی رۆژهەڵات و کوشتنی پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات. ئەم ڤیدیۆیە لە فەیس بوکەوە بۆمان هاتووە.
کاک جەعفەری کەریمی بۆی نووسیوین، دەڵێت: بەڕێزان لە بابەتێکدا پێم گوتن کاتی خۆی / قیادە مووەقەت/  لە مهاباد ماڵ بە ماڵ دەگەڕان تا ئەو کەسانەی منداڵیان پێشمەرگەیە بیدۆزنەوە.! جاشی ناو شاریشیان لەگەڵ بوو. ڤیدیۆکە زۆر سرنجڕاکێش بوو. تکا دەکەم بەو زووانە ئەو وڤیدیۆیە لامەبەن. با خەڵک بابەتی لەسەر بنوسێت و بیروڕای خۆی دەربڕێ. ئەگەر ئێوە وەک پرسیار لە حیزبەکانی رۆژهەڵات بپرسن، جوابیان چییە؟ باش دەبێ.(ئەوە پێشنیارە).



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە